بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: به‌لگه‌ی ڕاپه‌رین له‌ قه‌زای خه‌بات له‌ 1991/3/4 كه‌ پێش هه‌موو شارێك ڕاپه‌ڕینی تێدا ئه‌نجام دراوه‌ ...

2017-06-19

به‌لگه‌ی ڕاپه‌رین له‌ قه‌زای خه‌بات له‌ 1991/3/4 كه‌ پێش هه‌موو شارێك ڕاپه‌ڕینی تێدا ئه‌نجام دراوه‌ ...


ڕاپەڕینی١٩٩١، یان ڕاپەڕینە مەزنەکە ناسراو بە (ڕاپەڕین) بریتی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی کوردستانی باشوور لەدژی ڕژێمی بەعس بە پاڵپشتیی ھێزە چەکدارەکانی بەرەی کوردستانی کە ئەوکات لەدژی حکوومەتی بەعس خەباتیان دەکرد و لە چیاکانی کوردستان دژ بە ڕژێم ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجام دەدا.

لەبەرئەوەی ڕاپەڕینی ئازاری١٩٩١ ی گەلی کوردستان، رووداێکی گەورە و گرنگ و ناوازەی مێژوویی بوو، دەسکەوت، گۆڕانکاری و وەچەرخانێکی گەورەی ھێنایە ئاراوە، بە کورتی لێرە دا باسی چەند لایەنێکی ڕاپەرین ئەکەین.

پێناسەی ڕاپەڕین : ڕاپەڕین شێواز و دەسکەوت و قۆناغێکی خەبات و شۆرشی ھەر گەل و نەتەوەیەکە بۆ بەدیهێنان و جێگیرکردنی ئامانجەکان و بەدەستھێنانی دەستکەوتەکان و ڕزگارکردنی گەل و وڵا، بە چەندین شێوە و ھۆکار ئەنجام دەدرێت.

ھەڵومەرجی ڕاپەرین : لە ڕاستیدا ماوەیەک بەرلە ڕاپەرین، بارودۆخی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ھەلومەرجی سیاسی لەناو هێزە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور زۆر نالەبار و تەنگەتاو بوو، لەبەر ئەوەی کاتێک کە ٨/٨/١٩٨٨ شەڕی خوێناوی نێوان عێڕاق – ئێران وەستا، رژێمی بەعسی بەغدا دەست بەتاڵ بوو، بە ھەموو ھێز و شێوازێک کەوتە دژایەتیکردنی کورد، کوردی ئەنفال و کیمیاباران و ئاوارە و سەرگەردان کرد، شۆڕشی کوردی پووکاندەوە و، لایەنە چەکدارەکان چوونە سەر سنوورەکان، لەوێ مۆلگەیان کرد، لە ھەموو ڕوویەکەوە ژیانێکی زۆر سەخت و دژوار و کوڵەمەرگیان بەسەر دەبرد، کورد بێ پشت و پەنا بوو، پیلانی زیاتری لەسەر بوو، وەلێ کەلە ٢/٨/١٩٩٠عێڕاق ھێرشی کردە سەر کوێت و داگیری کرد، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان لە عێڕاقیان دا، دەرگای گۆرانکاری و راپەڕین کرایەوە، سوپای رژێم تووشی تێشکان بوو، پێگەی نێودەوڵەتیی عێڕاق لاواز بوو، باری ئابووری و دەروونی و لۆجستی خراپ و لاواز بوو، لایەنە چەکدارەکانی عێڕاق ھەستا نەوە و ڕاپەڕینیان بەرپا کرد.

ئامادەباشی بۆ ڕاپەرین: بەپێی ھێز و توانای ئەوسای لایەنە چەکدارەکانی کوردستان و عێڕاق، لە ھەموو ڕوویەکەوە کەوتنە ئامادەباشی بۆ ئەنجامدانی ڕاپەرین، سەرەتا لایەنە عەرەبەکان لە خوار و دەستیان بە ڕاپەرین کرد، ڕژێم لێیان کەوتە خۆ تا ڕادەیەک ڕاپەڕینەکەی سەرکوت کرد، دواتر لە جەماوەری کوردستان و لایەنەکان کەوتنە خۆ بۆ ئەنجامدانی ڕاپەڕین.

 بارەگایان لەسەر سنوورەکان زیاد کرد، بە ڕاگەیاندن خەڵکیان وشیار کردەوە، کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی پێکهێنا، ڕێکخستنەکانی خۆ و جەماوەرییان ئاڕاستە کرد.

ھەر لایەنەنێک و لە سنوورەکانی خۆی، ھەندێکیان پێکەوە دابەزینە ناو شار و شارۆچکەکان، لەلایەکی ترەوە جەماوەر و ڕێکخستنەکان ڕۆڵی گرنگیان لە پێشوازیکردنی پێشمەرگە و ئەنجامدانی ڕاپەرین و گرتنی بارەگا و دامودەزگاکانی حکوومەتدا ھەبوو. ھەر لایەنێکی سیاسی لە شارەکان تا ڕادەیەک کاری خۆی کردبوو، خەڵکی ئاگادار کردبووەەو ەو لیژنەی پێکھێنابوو.

ڕاپەڕین لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ کرد و تا ٢١ی ئازاری ١٩٩١ لە پاش ئازادکردنی کەرکووک کۆتایی پێ ھات و بەم شێوەیە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە کوردستانی باشوور کرانە دەرەوە و سەرجەم ھێز و سەربازەکانیان کوژران و ڕاو نران. چەند ڕۆژێک پاش ڕاپەڕین، وەک وەڵامێک حکوومەتی بەعسی عێراق بە سوپایەکی بێشوومارەوە ھێرشی کردەوە سەر کوردستان و کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد، کە تێیدا خەڵکی کوردستان  ئاوارە بوون بەرەو سنووری وڵاتە ھاوسێکانی عێراق.

 

دەستپێکی ڕاپەڕین

ئەگەرچی ڕاپەڕین لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ لە ڕانیەوە، کە ناسراوە بە (دەروازەی ڕاپەڕین) دەستی پێ کرد، بەڵام لە ٣ی ئازاری ١٩٩١دا بۆ یەکەمجار وەکو دەستپێکی راپەڕین لە ئۆردووگای خەبات و کەڵکی ھەولێر شەڕێک لە نێوان پشدەرییەکان و بنکەی پۆلیس ڕووی دا، دەرەنجام ھەڵیان کوتایە سەر پۆلیس و دەستیان بەسەردا گرت. رژێم ھێرشی کردنە سەر و سەرکووی کردن و محەمەد فارۆق و بەخیاری لێ کوشتن و دوو کەسیشی لێ زامدار کردن.

پاشان رێکەوتن لە نێوان رژێم و جەماوەردا کرا و دامودەزگاکانی گەڕانەوە ئەوێ تا ڕاپەڕین لەوێش بەرپا بوو، ھاوکات ھەمان ڕۆژ ڕاپەرین لە بەسرەش سەری ھەڵدا.

 ٥ی ئازاری ١٩٩١دا ڕاپەرینی گەلی کورد لە شاری ڕانیە لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی بە فەرمی دەستی پێ کرد، لە ھەموولاوە جەماوەر داڕژانە سەر کووچە و کۆلان و شەقامەکان، لە ڕادیۆکان و بڵندگۆی مزگەوتەکان خەڵکیان ھان دا بۆ ڕاپەڕین.

 پاشان جەماوەر ھەڵیان کوتایە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت، بۆ سەعات ٣ی سەر لە ئێوارە سەرجەم ڕانیە لە ڕژێم پاک کرایەوە، ھەمان ڕۆژ (چوار قوڕنە و حاجیاوا و دەشتی بتوێن) و سەربازگەی (سەرکەپکان) ئازاد کران، جگە لە تیپی ٤٤ی چواڕ قوڕنە ٥٠ کەس لە رژێم و ١٠٠ کەسیش لە ھاوولاتیان کوژران، ژمارەیەکی زۆر لە ڕژێم گیران، بۆیە ئەمڕۆژە لە مێژووی کورددا بە رۆژی ڕاپەرین و ڕانیەش بە دەروازەی ڕاپەڕین دادەنرێت، ئەگەرچی لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیار بوو ٧ی ئازار دەست بە ڕاپەرین بکرێت، بەڵام جەماوەر زوو گڕی گرت و ڕاپەرینیان بەرپا کرد

 

ڕۆژژمێری ڕاپەڕین

لە ٦ی ئازاری ١٩٩١ ناوچەی بازیانی یەک و دوو و ناوچەی ناو دەشتی پشدەر ئازاد کران، بە جۆریک کە لە بازیان لە کاژمێر ٤ی ئێوارە ھەڵیان کوتایە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت و ھەر زوو سەرکوتیان کردن، لە پشدەریش سەربازگە و پادگاکانی ڕژێم لە نێوان پێشمەرگەی سەرەوە و جەماوەردا دەورە دران و ھەر زوو گیران، تەنھا فەوجی قادرئاوای پشت (سەنگەسەر) نەبێ کە شەڕی مان و نەمانیان کرد و بووە ھۆی قوربانیدانی چەندان پێشمەرگە و ھاووڵاتی و کوژرانی دەیان سەرباز و گیرانی فەوجەکە. لەلایەکی ترەوە، ھەمان ڕۆژ لە بێتوێن تیپی ٤٤ی چواڕقوڕنە لە چوارقوڕنە لە سێ لا دەورە درا و ھەر زوو کۆنتڕۆلکراو دواتر بنکەکانی سەر (کلکەی کۆڵین و حاجیلە) و بەرزایەکانی دۆڵە ڕەقە بێ شەڕ دابەزینە خوارەوە و تەسلیم بە گەل بوون، تەنھا لە تیپی چوارقوڕنە چەند شەھیدێکی خەڵک و کوژراوی ڕژێم  ھەبوون. ڕژێم لیوایەکی لە کۆیەوە ھێنایە (گردجان) بۆ پاڵپشتیی تیپی چوارقوڕنە و بە تۆپ و خومپارە کەوتە گیانی ھاووڵاتیانی ناوچەکە. ھەر ھەمان ڕۆژ ئەوێش گیرا و چەند سەرباز و ڕائیدێکی لێ کوژران.

٧ی ئازار ڕاپەڕینی سلێمانی

 دەستبەسەراگرتنی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی لەلایەن جەماوەر و ھێزی پێشمەرگەوە و پاککردنەوەی لە پیاوانی ڕژێم و سەربازان دەستی پێ کرد.

لە ٧ی ئازاری ١٩٩١دا جەماوەری شاری سلێمانی ڕاپەڕین و ھەر زوو ھەڵیان کوتایە سەر بنکەی حامیەیی پۆلیس و بەر دەرکی سەرا و ئازادیان کرد، ھەروەھا بۆ بەیانیی ٨ی ئازار قەڵای ئەمنە سوورەکەی سلێمانی و سەر بازگەی سەلام و پادگاکانی سەر چیای ئەزمەڕیان کۆنتڕۆل کرد بە جۆرێک بە ھەزاران سەرباز خۆیان دا بەدەستەوە و دەیان پلەدار و پیاوانی ڕژێم کوژران.

٨ی ئازار لە چەمچەماڵ و ھەڵەبجە و عەربەت و زەڕایەن و سمود و نەسر و باریکە و پیرەمەگروون و ئەلڵایی

لەی ٨ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕین لە چەمچەماڵ و ھەڵەبجە و عەربەت و ئۆردووگاکانی (زەڕایەن و سمود و نەسر و باریکە و پیرەمەگروون و ئەلڵایی) دەستی پێ کرد و سەرجەم ئەو ناوچانە و ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان سلێمانی و کەرکووک و بەعقووبە بە خوێنی چەندان شەھیدی هاووڵاتی و کوژرانی چەندان کەس لە پیاوانی رژێم کۆنتڕۆل کران. ھەر ئەو ڕۆژەش سەرجەم بنکەکانی پشتاوی سەر مامەندە و قەڵادزێ دابەزینە خوارەوە و بێ کوشتار خۆیان بەدەست گەلەوە دا. لەلایەکی ترەوە قەڵای (سووسێ)ی ڕژێم گیرا و بەرەو دووکان چوون و لەلای دۆڵی خەلەکانیش پێشمەرگە و جەماوەر ھەر بەرەو بەنداوی دووکان دەھاتن، بۆیە بۆ ئێوارە ئەم  ناوچەیەش بەتەواوی کۆنتڕۆل کرا.

٩ی ئازار کۆیە و شەقڵاوە و کفری

لە ٩ی ئازاری ١٩٩١دا جەماوەری شاری شەقڵاوە و کۆیەش ڕاپەڕین، ئەگەرچی سوپایەکی زۆر لە ھەیبەت سوڵتان ھەبوو و لە ٨ی ئازاردا چەند لیوایەکی زرێپۆشی زیادی ھێنایە ئەوێ و لە ھەواو  لە زەمین بەرگرییەکی باشییان لە خۆ کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی ناو شاری کۆیە ئازاد کرا، دواتر لە ھەموو لا ھەیبەت سوڵتان دەورە درا و کۆنتڕۆڵ کرا و سوپاکەی گیران. وێڕای ئەوەی کە ناوچەی شەقڵاوەش ئازاد کرا، بۆ ئێوارەش کاتژمێر ٤ی سەر لە ئێوارە لە ئۆردووگای زۆرەملێی ناحیەی (باسرمە) لە ناوچەی هەریر ھەڵیان کوتایە سەر بنکەی پۆلیس و ئەوێش بۆ بەیانی پاک کرایەوە. لەلایەکی ترەوە لەلای کفری ڕاپەڕین ھەمان ڕۆژ سەریھەڵدا کە بووە ھۆی ئازادکردنی کفری و (باوەنوور) و بەرزاییەکانی.

١٠ی ئازار ناوچەکانی (مەسیف، تەقتەق، ڕەواندز، قەرەھەنجیر، ئاغجەلەر، ھەریر، باتا، خەلیفان، سپیلک، سۆران، چۆمان، حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور) ڕاپەڕتن سەریهەڵدا.

لە ١٠ی ئازاری ١٩٩١، جەماوەری مەسیف و تەقتەق و ڕەواندوز قەرەھەنجیر و ئاغجەلەر و ھەریر و باتاس و خەلیفان و سپیلک و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور و سەرجەم ئەو ناوچانە ڕاپەڕین و لە چەند کاتژمێرێکدا ئازادیان کردن، بە جۆرێک کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە سەرەتا کۆڕێ گیراو پاشان مەسیف ئازاد کرا و لە سەعات ١٢ی نیوەڕۆ ھەریر و باتاس ڕاپەڕین و سپیلک و دۆلی (بیاو و بێخمە) ئازاد کران، لە کۆیە لە ھەمان ڕۆژ جەماوەر و پێشمەرگە بەرەو تەقتەق پێشڕەوییان کرد و خەڵکی ئەوێش لەم ڕۆژەدا راپەڕین و ئازادیان کرد، ھەر ئەو رۆژەش ئۆردووگای بەستۆرەش ئازاد کرا، کە بەدەیان کەس لەو ناوچانە لە پیاوانی ڕژێم کوژران و چەندان پێشمەرگە و ھاووڵاتیانیش شەھید بوون، بۆ وێنە لە شەقڵاوە ٣٣ پێشمەرگە شەهید بوون، پاشان هەر هەمان ڕۆژ خەڵکی قەزای (دوزخورماتوو)ش لەدژی دامودەزگاکانی حکوومەتی بەعث ڕاپەڕین و سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

١١ی ئازار هەولێر

لە١١ی ئازاری ١٩٩١دا، جەماوەری شاری ھەولێر ھەر لە سپێدەی بەیانییەوە لە گەڕەکەکانی “شۆڕش” و “مەلایان” و “برایەتیی سەرەوە” ڕژانە سەر شەقامەکان و بارەگاکانی ڕژێم و لە کاتژمێر ٩ی بەیانی سەرجەم جەماوەر و گەڕەکەکان ڕژانە سەر شەقام و کووچە و کۆڵانەکان و بەیەک دەست دا ڕژانە سەر سەرجەم بارەگا و دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێم، بەتایبەت دائیرەی ئەمن و جەیشی شەعبی و ئەمنی تەواری و مەنزوومەی شیمالی و بنکەکانی پۆلیس و ھتد. کە تا ئێوارە سەرجەم ئەو بارەگایانە کۆنتڕۆل کران، تەنھا لە دایەرەی ئەمن و مەنزومەی شیمالی بەرگرییەکی سەختیان کرد، بۆیە کوژراوێکی زۆریان لێ کەوتەوە و ھەندێک لەوانەی لەوێ گیران، لەلایەن تووڕەیی جەماوەرەوە گوللەباران کران. ھاوکات لە ھەمان ڕۆژ راپەڕین لەسەرجەم ئۆردوگاو ناوچەکانی دەوربەری ھەولێریش دەستیان پێ کرد، بۆ وێنە لەلای سەرەوە ھێزی پێشمەرگە و جەماوەر پێ بە پێ لە دێگەڵەەوە پێداھات کە ھەموو بان و بەزراییەکانی سوپا و پادگاکانی رژێمی پاک کردەوە تا دەگاتە کەسنەزان، بۆیە کەسنەزان و بنەسڵاوە بەبێ شەڕ تەسلیم بوون و لە دارەتووش بە نیو کاتژێر ناوەندی پۆلیس گیرا. لەوێ شەھید درا و ڕژێمیش کوژراوی ھەبوو، ئۆردوگاکانی قوشتەپە و شاوێس و پیرزین و مەلا ئۆمەریش ھەر زوو ئازاد کران، پاشان ھاوکات ئۆردووگاکانی جدیدە و تۆبزاواش ڕاپەڕین و دوای چەند کاتژمێرێک شەڕ ئازاد کران و بە خوێنی چەند ھاووڵاتییەک و کوژرانی زۆرێک لە پیاوانی ڕژێم و لە ھەمانکاتدا لە ئۆردووگای خەبات ھەڵیان کوتایە سەر بازگەی ئاسکی کەڵەک و ھەر زوو کۆنتڕۆلیان کرد و دواتر ئۆردووگاکانی کەورگۆسک و بەحرکە و بەرحوشتر ڕزگار کران.

لەلایەکی ترەوە بۆ ئێوارەی ھەمان ڕۆژ فەیلەقی ٥ی سەربازگەی ھەولێر کۆنتڕۆل کرا. بۆ بەیانیی ١٢ی ئازار پادگاکانی سەر بەرزاییەکانی ڕەشکین و کانی قڕژالە و ڕێی گوێر و مەخموور گیران و خۆیان تەسلیمی خەڵک کرد و بەدەیان ھەزار سەربازیش لەوانەی پارێزگاری ھەولێر و سەربازگەکانی سەر و کە شۆڕ دەبونەوە و بەرەو مووسڵ و کەرکوک دەچوون بێ ئەوەی لەلایەن خەڵک و پێشمەرگە بگیرێن و بکوژرێن، بەلکو نان و ئاویشیان پێ دەدرا.

١٢ی ئازار جەلەولا و مەخموور و ئاکرێ و خانەقین و شێخان

لە ١٢ی ئازاری ١٩٩١دا، جەماوەری جەلەولا ڕاپەرین و تا ئێوارە ناو شاری جەلەولا و دەوروبەریان ئازاد کرد، بەڵام دواتر ڕژێم لە ھەوا و لە زەمینەوە بەچەکی قورس تۆپبارانی کردن، بۆیە چەندان ھاووڵاتی لەوێ شەھید بوون و ڕژێمیش زیانێکی زۆری مادی و مەعنەویی پێ کەوت.

 لەلایەکی ترەوە ھەر ھەمان ڕۆژ ناحیەی مەخمووریش لە خواروی ھەولێر ئازاد کرا و لە ڕێگای مووسڵیش لافاوی جەماوەر لەزێی کەڵەک پەڕییەوە بادینان. بۆیە ھەر ئەو ڕۆژە ئاکرێ و ناحیەی (بجیل و سورچیایەتی و بەردەڕەش و دینارەتی زێبار) تا دەگاتە (شێخان) و سەرزێی خازر ئازادکران و ھەمان ڕۆژیش خانەقین ئازاد کرا.

١٣ی زاخۆ و پردێ و جەبارە و کۆڵەجۆ

لە ١٣ی ئازاری ١٩٩١دا، لەو سەری سنوورەوە جەماوەری زاخۆ و دەروبەری ڕاپەڕین. سەرەنجام ناو شاری زاخۆ و کۆمەڵگەی (ھیزاوە و دەرکار عەجەم) ئازاد کران و ڕاپەڕین گەیشتە دەشتی (سلێڤان) و چیای بێ خێر ھاتنە ئازاد کرن و پاش ماوەیەیەکی دیکە رەخێ سۆرا لە سنووری کەرکوک و شارۆچکەی پردێ ئازاد کران و لە گەرمیانیش کەلار و ناحیەی جەبارە و کوڵەجۆ ئازاد کران .

١٤ی ئازار دھۆک

لە ١٤ی ئازاری ١٩٩دا، لەگەڵ هەڵاتنی خۆی بەیانی، جەماوەری دھۆک لە گەڕەکی بەرۆشکێی لای سەرەوە سەریان ھەڵدا و بە تێکڕا دەوری دائیرەی ئەمن و ئیستخبارات و پۆلیس و ئالیات و لیواو فیرقەی حزبی بەعسیان دا و ھێرشیان کردە سەر؛ تا نیوەڕۆ ھەموویان گیران. جگە لەئەمنخانە نەبێ کە شەڕی مان و نەمانیان کرد، بۆیە زۆربەیان کوژران، دواتر لیواکەش تەسلیم بوو، بەمەش ناوچەکانی (زاوێتە و مانگێش و باگێرا و سەرسەنگ و ئەنیشک و بامەڕنێ و دێرەلوک و ئامێدی و سیریێ و شێلادزێ و باتوفە و بێ گۆڤا) و ھتد ئازاد کران. پاشان ناوچەکانی (کانی ماسی و ناوچەی بەروای بالا و ریکان) بۆیە پایەگاکانی سەر چیاکانی گاراومەتین و چیای شیرین و چیای فاتێ و چیای بارزان و چیای بامەڕنێ بۆ خۆیان تەسلیم بوون.

٢١ی ئازار، هاوکات لەگەڵ نەورۆز، شاری کەرکووک

پاش ڕزگارکردنی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵکردنیان لەلایەن هێزە سیاسییەکان و جەماوەری کوردستانەوە، تاقە شار کە مابووە ڕزگار بکرێت، شاری کەکووک بوو، بۆیە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە و بە هاوکاریی یەکتر و ڕێکخستنەکانی ناوشار و جەماوری کەرکووک ئامادەکارییان کرد و سەرەنجام ڕۆژی 21ی مانگ سەرجەم شاری کەرکووکیش ئازاد کرا و بە خوێنی دەیان شەهیدی پیشمەرگە و جەماوەر ئەم دەسکەوتنە نەتەوەییە تۆمار کرا.

جێگەی باسە ڕزگارکردنی شاری کەرکووک زۆری نەخایاند و پاش ماوەیەیەک حکوومەت بە چەک و چۆڵی زۆری و هێزێکی دڕندەوە و  بە یارمەتیی (موجاهدینی خەڵقی ئیران) کە ئەوکات لە بەغدا بوون، شاری کەکووک لەدەستی خەڵک دەرهێنرایەوە و خەڵک ئاوارە بوون و پاشان دیسان حکوومەت هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر شارەکانی کوردستان و بۆردومان دەست پێ کرد و لەوێوە “کۆڕەوی مێژوویی” خەڵکی باشوور و بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا ئاوارە بوون.


1991/3/4 ڕاپەرین لەئۆردوگای زۆرەملێی خەبات چەخماخەی دا
شەھید( بەختیار عمر حسن) لەدایکبووی ١٩٧٤ لەرۆِژی 1991/3/4 لەکاتی شەڕی نێوان گەنجە ڕاپەریوەکانی پشدەر لەگەڵ پیاوانی ڕژێمدا بەگوللەی بەعسی شەھیدکرا،
شەھید ( محمد فارووق صد یق) لەدایک بووی ١٩٧٣  یەکێکی تر لەشەھیدەکان لەبەردەم مالی خۆیان لەرۆژی 1991/3/4 لەکاتی خۆپیشاندان و ڕاپەرینی ئۆردوگای خەبات بەگووله‌ی پیاوانی ڕژێم شەھید کرا.
باسێک دەربارەی دروستبوونی ئۆردوگای خەبات
ئۆردوگای خەبات دەکەوێتە ڕۆژئاوای ھەولێر لەسەر رێگای ( ھەولێر ـ موسل) بەدووری 37 کیلۆ مەتر لەشاری ھەولێرەوە، دووره‌ ھەروەھا دەروازەی بەیەکەوەبەستنی ھەردووشاری ( موسل ـ دھۆک) خەبات دەکەوێتە سەر زآ ی گەورە.ئەم ئۆردوگایە بەدووقوناغ دروستکراوە لەلایەن رژێمی بەعسەوە بۆ ئەو خەڵکانەی لەسەردەمی قۆناغە جیاوازەکاندا کەبەجۆرێک لەجۆرەکان پشتیوانی شۆڕش بوون.
قوناغی یەکەم : خەباتی کۆن:
دەکەوێتە ڕۆژئاواو باشووری ڕۆژئاوای ئۆردوگاکە رژێمی بەعس لەسالی ١٩٧٧ ژمارەیەک خانووی دروستکرد لەو شوێنە بەنیوەچلی تەواونەکراوی (٥٠٠) پێنج سەد خێزانی گەڕاوەی ئاوارەکانی دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەسالی ١٩٧٥ی تێدا نیشتەجێ کرد. ئەم خانوانە تەنھا ھەیکەل بوون و خەڵکەکە خۆیان تەواویان کرد.ئەم خەڵکەی لەوێ نیشەجێ کران لە عەشیرەته‌كانی ( گۆران و سورچی ) خەلکی دەورووبەری ئاکرێ بوون کە لەو سەردەمەدا لەلایەن رژێمی بەعسەوە بە( عائیدون) ناسرابوون.
قۆناغی دووەم: خەباتی نوێ:
 لەناوەڕاستەکانی ھەشتاکان سەدەی ڕابردوو لەسەردەمی جەنگی نێوان ھەردوو وڵاتی ( عێراق ـ ئێران) و گەرمبوونی جەنگەکەدا، ھەروەھا لەگەرمەی چالاکبوونەوەی شۆرش و ھێزی پێشمەرگە، ڕژێم بەرەبەرە دەستی کرد بەڕاگواستن و وێرانکردنی گوند و دێھاتەکان.قۆناغی ئەنفال بەشێک لەوخەڵکەی کە لەپرۆسەی ئەنفال بەر نەدەکەوتن یان ڕادەگوێزران لە ئۆردوگای خەبات نیشتەجێ کران، خەباتی نوێ دەکەوێتە ڕۆژھەلاتی بەشەکۆنەکەی ئۆردوگای دروستکرا، سەرەتا خەڵکی لەعەشیرەتی ھەرکی و ناوچەی دیبەگەی تێدا نیشتەجێ کرا. ھەرکییەکان زیاتر دەکەوتنە باکووری ئۆردوگاکە و بەرزایییەکانی کەبەسەر زێ ی گەورەدا دەیانڕاونی سالی ١٩٨٩لەدوا قۆناغەکانی پرۆسەی ئەنفالدا بەشێکی خەڵکی قەلادزێ و ناوچەی پشدەر بەگشتیی لەخەبات نیشتەجێ کران. وەک یەکێک لەو (٥)پێنچ ئۆردوگایەی پارێزگای ھەولێر کە بۆ پشدەرییەکان دروستکران، ژیانی خەلکی ئۆردوگاکە بەتایبەتی لەسەرەتای نیشتەجێ بوونیان لەڕەوشێکی زۆر نالە باردابوو. زۆربەی خەلکی ئەم ئۆردوگایە خەلکی قەلادزێ بوون . باروودۆخی ژیانیان زۆر سەخت بوو.
دۆخی گەنجانی خەبات :
 بەشێوەیەکی گشتیی لەو سەردەمەدا گەنج لەھەموو کوردستان لەبارێکی ناھەمواری ژیان و ئازادیدا دەیگوزەراند . ناچاربوون لەترسی رٍاوەدوونانی دەزگا سەرکوتکەرەکانی بەعس یان ببنە سەربازی ناچاری یاخود برۆنە دەرەوە و پەیوەندی بەشۆرشەوە بکەن و ببن بە پێشمەرگە.بۆ گەنجی ئۆردوگان ئەم بارە ناھەموارتربوو ، لەبەر ئەوەی ئۆردوگاکان بەبەرراورد لەگەڵ شارەکاندا زۆر وێران بوون ، ھیچ ھۆکارێکی سەرگەرمی و کات بەسەربردنی لێنەبوو . توێژی گەنجانی پشدەر زەرەرمەندترین توێژی ناوچەکە بوون لەکاتی ڕاگواستنی ناوچەکە، بەھۆی ئەوەی کە ڕاگوستن زۆربەی ئەو خەونانەی لەگۆڕنان، کەھەرگەنجێک لەسەر تەمەنی ھەرزەکاری و لاویدا بەخایالیدا دێن و دەچن.ھەموو ئەو وەزعەیە عەقلی جەستەیی کە گەنجێک پێویستیەتی بۆ خۆپەروەردەکردن و خوێندن و خۆ پێگەیاندن لەبری ئەوەی لەئاراستە رٍاستەقینەکەی خۆیدا بەخەرج بدرێت، لەھەڵوەشاندنی خانوو گواستنەوەو دروستکردنی کەپرو ھەلدانی خێمەو کەلەکە بەردو خانوودا خەرجکرا,بەشێوەیەکی گشتیی لەرووی ئەرکەوە دابەش بکرێن بەسەر ئەم خالانە:
١١- بەھۆی ئەوەی کە گەنجانی ناوچەی پشدەر لەکاتی شەڕی (ئێران ـ عێراق) نەبوونە سەباز و بەشێکی زۆریان بەھۆی دەرکردنی بریاری ( ٧٣٦_٧٣٧) بەعس کەتایبەت بوو بە لێبوردن و وەرگرتنەوەی ئەو کەسانەی کەنەچونەتە سەربازی کە بە جووت سایدەکە ناسرابوو، لەکۆتایی شەڕەکەدا کەھاوکات بوو لەگەڵ ڕاگواستنی پشدەردا، بەشێکی زۆر گەنجەکان چ ئەوانەی لە پێشمەرگایەتی گەڕابوونەوە یاخود ئەوانە (فیلار) بوون یان پەیوەندیان نەکردبوو، پەیوەندیان بە سەربازگەکانی ڕژێمەوە کردبۆوە و لەحالێکی خراپدا دەیانگوزەراند (لەگەڵ دەست پێکی بۆردومان و ھێرشی ھاوپەیمانان بۆ سەر عێراق لە (1991/3/4) دا زۆرینەی ئەم گەنجانە بەرەبەرە سەربازگەکانیان جێھێشت و ڕایانکردو ھاتنەوە لە ئۆردوگاکە دا لەژێرزەمین و پەناگەکاندا خۆیان شاردەوە و بەشێکیشیان بە مۆلەتی سەربازی تەزویر کە رێکخستنەکان دروستیان دەکرد ھاموشیان دەکرد و دەسوڕانەوە و چاوەڕوانی ڕۆژی بەڕەنگاریان دەکرد.
٢٢- بەشێکی دیکە لەگەنجەکان بەویستی خۆیان بوبێت یان بەناچاری پەیوەندیان بە موستەشارەکانەوە ھەبوو چەکداری ڕژێم بوون ( کەدواتر جومگەیەکی سەرەکی ڕاپەرینەکەی خەبات بوون)
٣٣- بەشێکی زۆری گەنجانیش لەقۆناغی ئامادەیی خوێندندا بوون و ئەوانیش لە ژێرزۆر فشاری پیاوانی ڕژێمدا دەیانگوزەراند و بەناوی ( جیش شەعبی و( اتحاد تەلەبە) ناچاری زۆر کاردەکران بۆ خزمەتی ڕژێم،لەقۆناغی ناوەندییەوە بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ھەڕەشەی ئەوەیان لێدەکرا کەئەگەر نەبنە بەعسی لە خوێندن فەسل دەکرێن،ناتوانن خوێندن تەواو بکەن و لەزانکۆ و پەیمانگاکان وەرناگیرێن. لەئامادەیی خەبات چەکی کلاشینکۆف بەسەر( ٢٥) قوتابیدا دابەشکرابوو، لەکاتی بوردومانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی وولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیاوانی ڕژێم بەم چەکانە پاسەوانیان بەقوتابیان دەکرد لەبارەگای مونەزەمەی بەعس و پردی خەبات و شوێنەکانی تر کە بەلای پیاوانی رژێمەوە گرنگ و ستراتیجی بوون بەشێکی ئەم چەکانە لەکاتی ڕاپەرینەکەدا دژی پیاوانی ڕژێم بەکارتنەوە.
ئامادەکردنی بۆ راپەرینی سەرتاسەری لە 1991/3/7 دا
لەزمناکۆوە بۆ ئازاد ١٧٦٠برادەران ئاگاداربکەنەوە
حەوت مانگ زەماوەندبکەن، ئێمەش ئەگەینە لاتان
( بروسکەی ئێزگەی دەنگی کوردستان )
 ھاوکاتی ڕاپەرینی شاری بەسرەو شیعەکانی باشووری عێراق لەئێوارەی 1991/2/28،لەکوردستانیش جموجۆلی خۆئامادەکردن بۆ ڕاپەرینێکی سەرتاسەری دەستی پێکردبوو، لەنێو ژووری مالان و پەناگە نھێنیەکانیش بەھەزاران سەربازی ڕاکردوی سوپای عێراق لەچاوەراوانی تەقینەوەدابوون، بەشێکی زۆریان لەچوارچێوەی شانە چەکدارەکان رێکخراوبوون. بەرەی کوردستانی ئەوکات بەشێوەیەکی گشتیی پلانێکی ڕاپەرینی سەرتاسەری ئامادە دەکات لەلایەن نەوشێروان مستەفا فەرماندەی گشتی ئەوکاتی ھێزی پێشمەرگە کوردستان (ی.ن.ک) و جێگری سەرۆکی بەرەی کوردستانی ( مسعود بارزانی) پلانەکە ئامادە دەکرێت. پارتی دیموکراتی کوردستان لێ ئاگادار دەکرێتەوە، ئەوانیش پەسەندی دەکەن وەک پلانی بەرەی کوردستانی. لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان فەرەیدون عەبدوالقادر و لەپارتی دیموکراتی کوردستان فەلەکەددین کاکەیی ڕادەسپێرین بۆ دارشتنەوەی پرۆژەی ئەم بەرنامەیەی کەبۆ سازدانی ڕاپەرین کرابوو. لەبەر لەوەی باسی راپەرینی 1991/3/4 بۆ ئەو چەند رۆژەی کەپێش ٤/٣ی خولقاند.پێش ئەوەی عێراق بکەوێتە ناو زڵکاوە ھێرشەکەی کوەێت،دۆخی ئەو خەڵکەی کە لەزۆرە ملێ باری ژیانیان زۆر سەخت بوون.
ئێوارەی 1991/3/4 لەئۆدوگای خەبات
لەدوای نیوەرۆی 1991/3/4 ەوە ، ھیچ ھێزێکی ڕژێم جورئەتی ئەوەی نەکرد بێتەوە ناو ئۆردوگاکە، تا ١١/٣و ڕاپەرینی شاری ھەولێر ، ئۆردوگاکە و بەتایبەتی ناوەراستی کە گەرەکی قەلادزەیەکان بوو بەئازادکراوەی مایەوە.حاجی حسێن گەورک پەیامێکی برایم اغای بۆ ھیناین کە گوتبووی خۆیان تەسلیمی ئێمە بکەت ھیچیان لێناکەین.بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە خۆیان تەسلیمی ھیچ کەسێک بکەین،گوتمان باکەس بەلامادا نەیەت. برام ئاغا بەم ھەولەی دەیویست گڵەیی حکومەت لەسەرخۆی لاببات. کاتێک حکومەت زانی برایم ئاغا ناتوانێت یاخود نایەوێت ئێمە تەسلیم بکات،ئیدی متمانەی بەبرایم ئاغا نەما.وەزعەکەمان ڕاگرت ھێزەکانی رژێم کەھی فیرقەی( ٢٤وی ٤٤) بوون لێرە کۆبوونەوە بەتایبەت ئەمن و ئیستخباراتەکانیان، لەوشوێنەی کە ئێستا ێناعەی لێیە پێکھاتین کە نە ئەوان زیاتر بچنە ناو ئۆردوگاکەو نەچەکدارەکانی ئێمەش تەقە بکەین، تووشی زەحمەتێکی زۆرھاتین. من ئەوکات (١٢٠٠) ھەزارو دووسەد تفەنگم دانابوو کە تەسلیمی حکومەتیان بکەمەوە، چونکە لەوکاتەدا چەکداری فەوجەکانی کەم دەکردەوە داوای چەکەکانی دەکردەوە. ھەموویم لەسندوقەکان دانابوون. لەو ڕۆژە بەدواوە بەنھێنی کەوتمە دابەشکردنی چەکەکان بەسەرخەڵکیدا تاکو (١١/٣) (١٢٣٠) ھەزارو دووسەدو سی تفەنگم دابەشکرد، حکومەت وەفدی نارد بۆ لای ئێمە لەمالی ( سالحی حاجی عەولا) دانیشتین، داوایان دەکرد چەکەکانیان تەسلیم بکەینەوە بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە کە تەسلیمان بین و نەچووینە ژێرباریان. چەکدارەکان کە ئێوارە داھات ھەموو ئەوەدابووین بچنە کوێ، زۆرێکیان چوونە ناو گەرەکی سەنگەسەرییەکان و ھەندێکیشان چوونەمالەکان. دەمەوە ئێوارە تاریک ببو ھەولی خۆشاردنەوەماندا. بەناو ھەرکییەکان رۆیشتین وایان زانی جاشین دەنگیان نەکرد.چونکە مالێک گوتمان پەنامان بدەن. بەلام ڕازی نەبوون گوتیان لێرە بمێنن بەگرتتان دەدەین، دواتر چوینە مالی ( پور ئایشێ بەگەی) گۆتی ئێوەش وەک کوڕەکانمن و وەرن لێرە دەتان شارمەوە،دواتر بۆ ڕۆژی دوایی مالی حەمیدی گەزۆ بەتال بوو لەگەڵ ھاورێکانم بەنھێنی لەوێدا ماینەوە، وەک مقەرێکی بچوکمان لێکردبوو، تاکو ١١ی مانگ دایکی ئاواتی گەزۆ کە لەگەڵ خۆمان بوو بەنھێنی خواردنی بۆ دەھێناین. پیاوەکانی ڕژێم وەکو ( ئەمن ڕەفیق حیزبیەکان) چوونە ناو بارەگاکانی خۆیان نەھاتنەوە دەرەوە تاکو ١١/٣ ئەو رۆژەش ڕایانکرد. ئەوەی ڕاستی بێت خەڵکەکە زۆردەترسیا و پێیان وابوو کە رژێم ھەموو خەڵکەکە ئەنفال دەکات. ئەمەش کەسمان نەخەوتین بەڕاستی چاوەڕوانی کردنەوەی دەرگاکانمان دەکرد،کە جاش و جەیش بێت و خەلکەکە ئەنفال بکەن،تەسەورمان دەکرد پاش چەند سەعاتێک ئەوە چارەنووسمان دەبێت و دوای چەند رۆژێک زیندەبەچال دەکرێین، چونکە شوێنێکی وەک خەبات لەنێوانی دوو شاری گەورەی عێراق کە لەھەموو رویەکەوە جێی بایەخی رژێم بوو مەحال بوو چەند کلاشینکۆفێک بتوانن بەری ئەو ھێزە زەبەلاحەی ڕژێم بگرن کە چواردەوری ئۆردوگاکەیان گرتبوو.خۆشبەختانە ئاھێکمان ھاتەوە بەر کە ( ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان ) بەکوردی و عەرەبی پیاوانی ڕژێم ناوچەکەی ئاگادار دەکردەوە،کە پێویستە دەستدرێژی نەکەنە سەر خەلکی قەلادزێ و ئەوانە برای ئێوەن بەلام ئەوە بەس نەبوو بۆ ڕژێم سل بکاتەوە لەوەی کەنیازیەتی بیکات چەند بنەمالەیەکی ھەرکی رۆلی باشیان ھەبوو وەک بنەمالەی ێلاح ھەرکی براو مامو ئامۆزاکانی و خزمەکانی ھەلوێستیان ئەوە بوو دوو برای من گیران لەلایەن مشتەرەکەوە، بەڵام ئەوان توانیان بەریان بدەن ( حسێن محمد ابراھیم ، رسول محمد ابراھیم بوون.ھەروەھا ئێمەیان بۆ ماوەی سێ رۆژ بۆ چوار پاراست لە ڕژێم لای خۆیان، بەھۆی ئەوەی کەمالمان تالانکرا، لەلایەن ڕژێم و جاشەکانەوە، یەکێک لەو بەلگانەنامانەم لەدەست چوو، ئەویش بەلگەی ئەو ناوانە بوو لەمونەزەمەی خەبات دەستی بەسەرداگیرا، لەلایەن شەھید بارزانی عبداللە حاجی احمد دۆزایەوە دایە دەستم تیایدا ناوی ٣٦سی و شەش کەس بەپیشەکانیانەوە دیاریکرابوو کەبەشداری خۆپێشاندانەکەیان کردووە خۆم ژمارە ١٦بووم . ھەوالمان بۆھات کە وایانزانیوە پێشمەرگەیەکی زۆردابەزیوەتە ناو ئۆردوگا بۆیە ئەوەشەوە سەلامەت بووین. کۆمەلێک برادەری ھەرکیی مان ھەبوو خەلکی باش بوون.ئێمەیان پاراست و بەرگیان لێکردین دوای ئەوەی کە بۆ بەئێوارە و شەرەکە کۆتایی ھات، کاک ێلاح و کاک ئەمیر و حسێن ھەرکی و خزمەکانیان چوارکەس لەئێمەیان شاردەوە. بیکەیسیان لەسەر بان دانابوو بەلەمیش حازرکردبوو بۆ ئێمە دەیانگۆت ئەگەر حکوومەتیش فشاری بۆ ھێناین و دەرەقەتی نەھاتین لەزێیەکەوە دەتان پەرێنینەوە و بەرێتان دەکەین بۆ بادینان . تەنانەت شەوەکەی ئێمە لەمالیان بووین رسمی ( سەددام حوسێن) ئەو شەوە بەکلکە دەمانچە شکاند و بەریاندایەوە( حسێن باھۆرمەوە ـ پ.م. خانەنیش)
سەرچاوەی چەک و چەکدارەکان:
ڕاپەرین و شەڕی چەکداری خەڵکی قەلادزێ لە ئۆردوگای خەبات لەڕۆژی 1991/3/4 دژی ھێزو دام دەزگاکانی رٍِژێم، ئەوەندە چاوەڕاننەکراو و خێرابوو، پیاوانی ڕژێم ھێنابوو ئەو قەناعەتە کە ھێزی بێگانە و پێشمەرگە ھاتوونەتە ناو ئۆردوگاکە، ئەگەرنا گەنجانی ئەوێ ناتوانن بەو خێراییە و بەو ھێزەوە بتوانن مەفرەزەکانی ڕژێم بشکێنن و لەئۆردوگاکە دەریان بکەن.لێرەوە دەمانەوێت ژمارەی چەک و چەکدار و سەرچاوە و جۆری چەکەکانیان بخەینەڕوو. ئێمە ٢٥کەس بووین قوتابی ئامادەیی بووین چەکیان داینێ ئەو چەکانەیان بۆیە داینێ کە حەرەسیاتیان بۆ بگرین، لەسەرپردی کەلەک و شوێنە گرینگەکان، دەیانگۆت ئەمریکا ئینزال جەوی لەوشوێنانە دەکات، چەکەکەی من لەڕاپەرینەکەدا بەکارنەھات. بەڵام ھی بەشێک لەبرادەرەکانم شەڕی پێکرا،بێجە لەم ٢٥کلاشینکۆفە. نزیکە ٤کلاشینکۆفمان وەرگرتبوو لەجاش و جەیش شەعبییەکان ئەوانەی تێمانڕا دەدیتن بۆ رٍاپەرینی ٧/٣ی مانگ. بێجگە لەم تفەنگانە بەشێکی تری خەلکی ڕاپەریویش خۆیان بەنھێنی چەکیان ھەبووە. ھەروەھا دوو کلاشینکۆفی پۆلیسی مەفرەزەکان لەوکاتەدا کەوتۆتە دەستی گەنجە ڕاپەریوەکان و چەکیان کردوون یەکێکیان لەناو گەرەکی سەنگەسەرییەکان و ئەویتریان لەناو گەڕەکی قەلادزەییەکان . ھەروەھا چەند ڕومانە و دەمانچەیەکیشیان پێ بووە. بەم ئیمکانیەتە کەمەی چەک و تەقەمەنی گەنجانی ڕاپەریوی قەلادزێ توانیان کارێک بکەن کە ڕژێمی بەعس دوچاری سەرلێشێوان و شۆک بکەن و ھێزی فیرەکانی (٢٤ـ٤٤) ی فەیلەقی ھەولێر بھێنێت و تانک و زرێپۆش دەوری ئۆردوگاکە بگرێت، ئەو باوەڕەمان لادروست بکات کە ھێزی بێگانە و پێشمەرگە ھاتوتە ناو ئۆردوگاکە،
ئێوارەی ٤/٣ لەشوعبەی حیزبی بەعس:
 ئێمە بۆ ئەوەی ئێوەمان بانگ کردووە تاکو شاھێد بن بۆ دواڕۆژ کە نەلێن حکومەت غەدری لێکردووین ئێمە ئەو ئۆردوگایە تێک دەدەین،لەبەر ئەوەی موزاھەرەتان لێکردووین خەلکتان لێ کوشتین و وێنەی سەید ئەلرەئیسیشتان دڕاندووە، بۆ ئەوەی سبەینێ ئێوە وەک شاھێد بمێنن کە ئێمە لەخۆڕا ئەو ئۆردوگایەمان تێکنەداوە.
ابراھیم الحمدانی ( لێپسراوی شوعبەی حیزبی بەس لەخەبات)
کیمیائی موجود بالاربیل
ئەفسەری ئیستیخباراتی فەیلەقی ھەولێر
لەئێوارەی ٤/٣٣وە ھەموو کەسانی بەشداری ڕاپەرینەکەبوون، چەکداربوون یان بێ چەک، کەوتە دۆخی ئامادەباشی و خۆیان پەنادابوو، ئامادەبوون بۆ ئەگەرو پێشھاتێکی چاوەڕواننەکراو. ئەتەواو خەلکی ئۆردوگاکە، لەنێوان ترس و ئامادەیی بەڕەنگابوونەوەدا،لەکەشێکی پڕدلەڕاوکێ و تایبەتدا دەیانگوزەراند. لەلایەکی دیکەوە دام و دەزگاکانی بەعس،لەسەرووی ھەمووویانەوە شوعبەی بەعس لەترسی خۆی بوبێت یان ترساندنی خەڵکەکە دەستپێشخەریەک دەکات.بەبانگکردنی کۆمەلێک ڕیش سپی و کەسایەتی قەلادزەیی کە لەئۆردوگاکەدان، ئەم کەسایەتیانە ئێستا بەشێکیان لەژیاندا نەماون و ھەشیانە زۆر پیربووە و کێشەی بیرچوونەوەیەی ھەیە و نەیانتوانیوە وەک پێویست ڕووداوەکەمان بۆ بگێرنەوە،لەناو ئەوانە مەلا مەحموود حاجی سلێمان کە ھەموویان گەنجتربووەو تاڕادەیەکی باش توانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان کەسایەتیەکانی ئۆردوکای خەبات و بەرپرسە حیزبی و ئەمنی و سەربازییەکان ڕژێم بۆمان باس بکات وەک سەرچاوەی ئەم کۆبوونەوەیە وەری دەگرین،بەم شێوەیە رووداوەکەی گێرایەوە. کەڕاپەرینەکەروویدا،ھێزێکی زۆری سەربازی ڕژێم لەھەولێرەوە ھاتن، دەوری ئۆردوگاکەیان گرتبوو،دەمە ئێوارە نزیک نوێژی شێوان بوو سەیارەیەک ھات بۆ نزیک مالی ئێمە، مالی حەمەسوری مینەعەرەب و ئەوانیش لێ بوو،داوایکرد چەند ڕیش سپی و کەسایەتیەک بە نوێنەرایەتی خەلکی قەلادزێ بێن بۆ شوعبەی حیزبی بەعس لەناحیەکە، بۆ قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی ڕژێم کە لەوێ کۆببونەوە.
ڕاپەرینی ٤/٣وەک ڕوداوێکی چاوەڕواننەکراو:
ڕاپەرینی ٤/٣ بەگژداچوونەوەی مەفرەزەکانی موشتەرەکە( ھابەش) لەڕۆژی ٤/٣دا و ٣٣سێ رۆژ بەر لەوادەی دیاریکراوی ڕاپەرین و زەماوەندی سەرتاسەری 1991/3/7 ھەمووانی تووشی شۆک کردبوو،لەبەر ئەوەی بابەتێکی چاوەڕوان نەکرابوو،سەرەتا دەزگاکانی بەعس وادەزانن ئەمە تەنھا شەڕێکی ئاسایی نێوان جاشەکان و مەفرەزە موستەشارەکانە.
 تەنانەت لەسەرەتا یەکێک لەپیاوانی ڕژێم کە موختاری ئۆردوگاکە دەبێت،دەچێت بۆ ناو ھێزەکانی بەعس و پێیان دەلێت ھیچ نییە و ئەوە تەنھا شەرێکی عەشائیری لەنێوان پشدەری و ھەرکییەکانە،ئامانجی ئەم گووتەیەشی دووخاڵی بوو.
١- کەمکردنەوەی قورسایی ڕاپەرینەکەو بەسووک نیشاندانی.
٢٢- بەلارێدابردنی باوەری بەرپرسە ئەمنی و سەربازیەکانی ڕژێم، بۆ ئەوەی نەکەوێتە بەر لێپرسینەوەی ئەوان کە نەیتوانیوە بەڕۆلی خۆی ھەستێت بۆ ترساندن و ڕامکردنی خەلکی ئۆردوگاکە.
ئەنجامی راپەرینی خەبات:
١١- شکانی ترس خەڵکی بەرامبەر ھەیبەتی رژێم بەعس کە چەندین ساڵ بوو دەیویست لەرێگەی زەبرو زەنگی تۆقینەر دەزگا و پیاوانیەوە،ئەوە لەزەینی خەلکیدا بچێنێت کە ئەو ھێزێکی لەشکان نەھاتووە، سیمایەکی ئەھریمەتی بەدەزگاو پیاو جەلادەکانی بەخشی بوو،دەیوکالەورێگەیەوە بۆ ھەتا ھەتایە خەیالی دەسەلاتی جێگرەوە لەزەینی خەڵکی بسرێتەوە، بەڵام ئەو ڕاپەرینەوە ھەیبەتی شکاندن و ترسی خەلکی ڕەواندەوە.
٢٢- بەخۆداچوونەوەی پیاوانی ڕژێم لەجاش و ئەمن و توخمەکانی تر ، ھاتنە پالی خەڵکی ڕاپەریوی ئۆردوگاکە و ھاوکاریکردنی ڕاپەریوان،کە تا ئەورۆژە بەخەیالیاندا نەدەھات ئەو ڕژیمەی کە چەندین ساڵە خزمەتی دەکەن وا بەئاسانی و لەناکاو ھەیبەتی بشکێت،ئەوە وای کرد پیاوە کوردەکانی ڕژێم ، بیر لەوەبکەنەوە لەو ساتەوە چۆن ببنەوە بەشێک لەجەماوەری ڕاپەریو و بەنھێنی یاخود بە ئاشکرا پشت بکەنە ڕژێم.
٣٣- یەکگرتن و یەکڕەنگ بوونی خەلکی لەوکاتەدا، ئەویش بەوەی کە یەک ئامانج کۆی دەکردنەوە کە بەگژداچوونەوەی ڕژێمی بەعس بوو بەژن و پیاو و پیروگەنجەوە.
٤- ناچارکردنی سەرپەرشتیکارانی و ھەلسوراوانی ئامادەکاری ڕاپەرینی 1991/3/7 بەپێشخستنی رۆژ و شوێنی ڕاپەرینەکە لە ٧حەوتی مانگەوە بۆ ٥ی مانگەوە لەسەرتاسەریوە بۆ شاری رانییە بۆ کردنەوەی دەروازەیەک بەڕوی ھێزی پَشمەرگەودا، بە ئامانجی ئەوەی کە رژێم نەتوانی ھیچ پارچەکردارێکی وابنوێنێت کە خەلکی دواتر بۆ ڕاپەرینی 1991/3/7 چاوترسێن ببن و بەرنامەی ڕاپەرین شکست بھێنێت.
٥-  ھەوالی ئەم راپەرینە لەزۆربەی ڕاگەیاندنە جیھانییە گەورەکانی ئەو کات بلاوبۆوە،وەک دەنگی ئەمریکا و ڕادیۆی مۆتیکارلۆ، لەئێزگەی دەنگی کوردستان رۆلێکی گەورەی بینی لەبلاوکردنەوەی ھەواڵی ڕاپەرینەکە و ھاندانی خەلکی بۆ یەکگرتن و پشگیری لەڕاپەرینەکە و ئامۆژگاری کردنی جاشەکانی کە پشگیری رژێم نەکەن و ھاوکاربن لەئۆردگاکەوە نەکەونە داوی رژێمەوە.
ڕاپەرینەکە بۆ پەردە پۆش کرا ؟
سەر لە بەیانی ڕۆژی ٤٤ی ئادار لەخەبات و ئۆردوگاکەی، ئەو ئۆردوگا زۆرەملێیەی حکومەتی عێراق ساڵانی ھەشتا بۆ ڕاگواستنی کوردەکان دروستی کردبوو،چەند خوێندکارێکی ئامادەیی پەلاماری یەکەیەکی ھێزی فریاگوزاریاندا (گواری) کە بەدوای سەربازی ڕاکردوو دەگەران، لە ئەنجامدانی شەر ھەلایسا چەند کەسێک کوژران،بەڵام رووداوە پەردەپۆشکرا .ئەم ڕاپەرینە پەردەپۆشکراو ھەولی لەبیربیرنەوەی دەدرێت،ھەرچەندە ڕاپەرینی خەبات سەرکێشیەکی گەورەی خەلکی پشدەر بوو، ھەموو بەلگەوە شەیتحالەکانیش گەواھی گەورەیی و گرنکی جەماوەری بوونی ئەو ڕاپەرینە دەدەن، تەنانەت دەزگا داپلوسینەرەکانی بەعسیش لەوکاتەدا،بەڵام ھەول بۆ بچوککردنەوەی دەدرێت،لەلایەن دەسەلات و دەزگاڕاگەیاندنەکان و ئەوانیش باسی دەکەن زۆربەشەرمنانەو گۆشەیەکی دیاریکراوی وەردەگرن و تەنھا لەشەھید بوونی ( بەختیار و محمد) کورتی دەکەنەوە، بەڵام دەرھاویشتە و کاریگەریەکانی بۆ سەرپێشخستنی بەرنامەی ڕاپەرین /٧/٣وە بۆ /٥/٣بەھیچ شێوەیەک باسی ناکەن،نووسەری ئەم کتێبە لەچەند خالێک ھۆکاری پەردەپۆشکردنی دەخاتەڕوو :
١- کێشەی جوگرافیای زۆن دوای شەڕی ناوەخۆ :
ھەموومان دەزانین کەکلتوری شەڕی ناوخۆی حیزبەکوردستانییەکان لەساڵی ١٩٦٤ کەوتۆتە نێومالی شۆرشی کوردی داغانی کردووە و دوای ھەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێ و شۆرشی گولانیش دریژەی کێشا، دواتر بۆمایەوە دوای ساردبوونەوەی لە 1994/5/1ەوە لەنێوان ھەردوو ھێزە دەسەلاتدارەکەی باشووری کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەریھەڵدایەوە.ئەم شەرە باشووری کوردستانی کرد بە دوو ھەرێمی سەوز زەرد.ئۆردوگای خەبات کە پشدەرییەکان لێی ڕاپەرین دەکەوێتە زۆنی زەرد و کە لە/1991/3/4ەوە ڕاپەرینی لێکرا،شاری رانییەش دەکەوێتە زۆنی سەوزەو کە 1991/3/4 ڕاپەرینی لێکرا، بۆیە بۆ چونێک ھەیە لەزۆنی سەوز ھەردانپێدانانێکی /1991/3/4 بەیەکەم رۆژی ڕاپەرین وەک لێساندنەوەی سەروەری ئەو رۆژەیە لەو زۆرنە.
٢٢- ئەم ڕاپەرینە بەرھەمی سیاسیی ھیچ پارتێک نەبوو .



لەڕاپەرینەکە جەماوەرییەکەی ئۆردوگای خەباتدا کەسانی سەربەڕێکخستنە حیزبیەکان بەشداربوون، یان کەسانێک ھەبوون کەباگڕاوندێکی

 سیاسیان ھەبوو بۆ لایەنێکی سیاسی ، بەڵام ئەو بەشدارییە نەبووە ھۆی ئەوەی کەئەوان بتوانن ئەم ڕاپەرینە بەبەرھەمی سیاسی پارتەکانیان وێنا بکەن،بەڵکو ئەم ڕاپەرینە لەدەرەوەی بەرنامەی سیاسی پارتەکوردیەکان مایەوە.بۆیە سەلماندن ئەوی ڕاپەرینەکە لەلایەن دەسەلاتی کوردی،(پارتی و یەکێتی) دەبووە خۆکوژیەکی سیاسی بۆ ئەوان و ڕۆلی کارێزمایی ئەوان بەتاڵ دەکردەوە لەکوردستاندا،ھەرئەوەش وایکرد ئەم ڕاپەرینە ئۆردوگای خەبات نادیدە بگرن و بەڕەسمی دانی پێدانەنێن،چونکە ئەوکاتە نەیاندەتوانی خۆیان بەمیراتگری شەرعی ڕاپەرین بزانن و بەرھەمەکەش بەموڵکی خۆیان بزانن.
٣-نەگەڕانەوەی بەشێکی زۆری خەڵکی قەلادزێ بۆ زێدی خۆیان :
 ڕاگواستن و دواتر شەڕی ناوخۆ کارێکیان بەخەڵکی ڕەسەنی قەلادزێ کرد ،کەبەشێکی زۆری ئَەوانەی چاوکراوەبوون و بەرگریان لەبەھا کلتوری و شۆڕشگێری شارەکە دەکرد،نەگەرێنەوە بۆ شارەکەو بەسەر شارەکانی تر و ھەندەرەان دابەش ببن، ئەمەش وایکرد کە جۆرێک لەدواکەوتن و پەراوێزخران دوچاری گرنگی ئەو رۆژە ببێت،ھەر چەندە سالانە لەلایەن کۆمەلێک گەنجی خوێن گەرم و دلسۆزەوە یادی دەکرێتەوە، بەڵام لەئاستی پێویستدا نییە دانیشتوانی ئێستای شار گرنگی پێنادەن،ھەرچەندە شارەکە لەڕوی چەندێتی پانتایی و ژمارەی گەڕەک و دانیشتوانەوە زۆر گەشەی کردووە، بەڵام لەرووی خەمخۆری وبەرگریکردنی بەھا کلتوری و ھونەری و شۆرشگێریەکان شار نەک ھەرگەشەی نەکرد بەڵکو ساڵانی ھەشتاکان پێش ڕاگواستن زیاتر سیمای شاربەڕوخسار و ناوەرۆکی شارەوە دیاربوو زیاتر گرنگی بەو بابەتانە دەدرا،ئەمەش وایکردووە کە تاکو ئێستا رۆژێکی دانپێدانراوی بەفەرمی کراو نەبێت بۆ راپەرێنی پشدەریەکان.
٣- پشدەری قەلادزەییەکان لەڕاپەرینی بەھاری ساڵی ١٩٩١دا تاکە شوێنی خەڵکی کوردستان کە بەنووسراوی دەزگاکانی ڕژێم دانیان پێدانراوە کە ڕاپەرینیان کردووە و ڕژێم فریای ئەوەکەوت بینوسێتەوە، تاکە شوێنیشە کە ھێشتا ڕۆژێکی دانپێدانراوی نییە لەلایەن حکومەتی ھەرێمە بۆ ڕاپەرینەکەی.

نووسەری کتێب : خالید ئیبراھیم محمد
تایپ و نووسینەوەی بابەت :میعاد گۆران



No comments: