دیمانەی تایبەت لەگەل مام قادر
مام قادر دانیشتووی ئێستای قەزای خەباتە لە دایكبوو سال 1949 ی ناحیەی دارتووە سەر بە قەزای بەردەرەشە .
كەسێكی قسە خۆش و زەین سافە هەموو رووداوەكانی سەردەمی مەندالی تائێستا لە بیر ماوە .
بۆیە داوامان لێكرد كە چەند دیمانەیەكی لەگەل ئەنجام بدەین سەبارەت بە سەردەمی پێشینان .
پرسیارمان ڵێكرد
1ـ كۆر و دانیشتنەكانی پێشان چۆن بوو باسی چیان دەكرد.
2ـ ژن و ژنخوازی ئەو سەردەم چۆن بوو چیاوازی چی بوو لەگەل ئێستا
3ـ هاوڕێیەتی ئەو كات لەگەل ئەم سەردەمە چ جیاوازی هەیە
مام قادر هاتە دەنگ ووتی .
سەبارەت بە پرسیاری یەكەمت كور و دانیشتنەكانمان لە سەردەمی خۆی ماڵێمان دەست نیشان دەكر بۆ دایشتنی شەو باسی رووداوی ئەو ڕۆژمان دەكرد تا دەبوو كاتژمێر 10 ی شەو دواتر هەر ڕۆژە و كەسێكمان دەست نیشان دەكرد بۆ گیرانەوە بەسەر هاتێك تا شەوەكەمان بەسەر دەبرد ...
ئایە هیچ بەسەر هاتی ئەوكاتیت لە بیر ماوە بۆمان بگێریتەوە ...
بەلێ وەكوو ئیستا لە بیرم ماوە ...
كابرایەك هەبوو ناوی ئەحمد بوو كەسێكی زۆر زیرەك و بە هێز بوو كۆمەلێك ئاژەلی جۆراو جۆری هەبوو خەركی ڕاو و كات بەسەر بردن بوو لەگەل ئاژەلاكانی ڕۆژێكیان كاتێك لە ماڵ دەرچوو دێوێك هاتە ماڵیان بە خێزانی ئەحمدی وت دەتخۆم یان دەبێت كارێكم بۆ بكەی خێزانی ئەحمدی وتی هەرچیت دەوێت بۆت دەكەم بەس مەمخۆ دێوەكەش وتی كەواتە ڕۆژی دووشەمە بە ئەحمەدی بەلێ ئەمڕۆی بە ئەژەلەكانت لەلای من بێت تۆ هەموو ڕژێك دەیانبەیە دەرێ با ڕۆژێك بۆ من بێت ئەحمدیش ڕازی بوو بە هێشتنەوەی ئاژەلەكانی لەلای خێزانی تنها خۆی و ئەسپەكەی دەرچوون بۆ ناو دارستان لە ناكاوێك دەێوەكە لێ دەرهات وتی ئەوەجە كێوە دە چی هەر دەتخۆم ئەحمەدیش وتی هەر دەم خۆی وتی بەلێ هەر دەتخۆم ئەحمەد بە دێوەكەی وت دەكرێت بچمە سەر ئەو دارە وەسیەتی خۆم بكەم دێوەكەش ڕێگای پێدا وتیی فەرموو ئەحمەد چوو سەردەرێكی بە رز یەك بە دەنگی خۆی هاواری كرد (شێرە شەپالە گەڕ گەڕ گۆ بەلانە ئەحمەدیان كوشت بێ عال و باڵە ) رێوی گوێ لێ بوو وتی ئەم دەنگەتان گوی لێ بوو تێكرا ئاژەلەكان وتیان كامە دەنگ وتی من گوێم لە دەنگێك بوو دەیگوت (شێرە شەپالە گەڕ گەڕ گۆ بەلانە ئەحمەدیان كوشت بێ عال و باڵە ) وتیان ڕاست ناكەی رێوی وتی كەواتە بێ دەنگ بن جاری دووەم ئەحمد بە هەمان شێوە هاواری كرد وتی (شێرە شەپالە گەڕ گەڕ گۆ بەلانە ئەحمەدیان كوشت بێ عال و باڵە ) تێكرای ئاژەلەكان گویان لێ بوو كۆد و زنجی دەرگایەكایان شكاند بەرەو دارستان بەرێكەوتن دێوەكە بە ئەحمدی وت یەك جارت ماوە ئەوەجە داتخۆم ئەحمەد وتی شێرە شەپالە تەوای نەكرد گشت ئاژەلەكانی خۆیادن دا بە دێوەكە دەست بە جێ دێوەكەیان كوشت ئەحمەد بەسلامەتی گەرایەوە مالە وە كە ژنەكەی چاوی پێكەوت پێی سەیر بوو كە هێشتان زیندووە بە ئەحمەدی وت ئەوە چیت بەسەر هاتووە بۆ ئەوها ڕەنگ گۆراوە وەك ئەوەی كە ئاگای لە هیچ نەبێت ئەحمەدیش وتی ئەمڕۆ خەریك بوو دێوێك بمخوات ژنەكە وتی ئەی چیت لە دێوەكە كرد وتی كوشتم كەلەشەكەی وا لە ناو دارستان ژنكەی غیانەتی هەر لە مێشك دا مابوو نە یدەزانی چۆ ئەحمەد بكوژی پاش مەوەیەك ئەحمەد لە ڕاو گەڕایەوە مالەوە بینی خێزانەكەی غەمبارە وەتی چیتە ژنێ وتی تۆ هەموو ڕۆژێك دەچیە دەرەوە منیش وەكو سجنی لەمال كوتوومە ئەحمەدیش وتی كەی ئەمە مشكیلەیە سوبەی تۆ بڕۆ بۆ ناو دارستان من لە مالەوە دەبم ژنكە كە چوو ناو دارستان چوو سەر لاشەی دێوەكە سێ دەدانی دێوەكەی لێكردەوە بۆ ئەوەی ئەحمەدی پێ ژهراوی بكە كاتێك گەڕایەوە مالەوە ئەحمەد پێی وت ها سەفەرەكەت چۆن بوو ئەویش وتی زۆر خۆش بوو بە ئەحمەدی وت ئەم ئێوارەیە زوو وەرەوە خواردنێكی زۆر خۆشت بۆ دەكەم ئەحمەدیش وەكوو جاران چووە ڕاو و گەڕایەوە ماڵەوە بینی خواردنێكی زۆر خۆشیان هەیە دەستی بۆ خواردن بر پشیلەكەی شەپێكی لێدا ڕێشتی ئەحمەدیش وازیانی برسیتی هەندێك خواردنی دایە پشیلەكەی دیسان شەپێكی لێدا ئەحمەد وتی ئەمە بێ سەبەب نیە ئەو جارەی هەندێك برنجی دایە مریشكی مریشك دەست بەجێ ئەستوور بوو مرد ئەو كات ئەحمەد زانی ژنكەی دەیەوەێ بی كوژی بە ژنەكی وت بۆچی وات كرد وتی چونكە بە زۆر منیان دا بەتۆ تۆش ڕازیبووی بۆیە هەموو كات حەزم كردووە بت كوژم ئەحمەد هەڵسا ژنكەی بردە بن شاغێك هەردوو دەست و پێی گرێدا و بەردێكی گەورەی كردە سەر زكی و بە جێی هێشت لەگەل ئاژەلەكانی بەرەو گوندێكی دیكە بەڕێكەوت چووە گوندێك قەیرانی ئەوەی هەبوو دێوێكی حەفت سەر بەری ئاوەی گوندەكەی گرتبوو نەیدەهێشت ئاو لۆ گوندەكەی بچێت دەبایە هەموو هەفتەیەك نەفەرێك بە خواردنێكی زۆر خۆشەوە بچێت بۆ لای دێوەكە هەندێك جار خواردن و نەفەرەكەی پێكەوە دەخوار تنها بۆ ئەوەی هەندێك ئاوی بەربدات ئەحمەد رووی لە مالی پیرە ژنێك كرد وتی هەرچیت دەوێت دەدەمێ بەس هەندێك خواردن و ئاو بەدە بە ئاژەلەكانم پیرەژن وتی كاكە ئاو نیە ئاوی چی قەیرانە ئەحمەد وتی بۆچی پیرەژن وتی بۆ نازانی چی بووە دێویك بەری ئەوی گرتووە هەموو ئەفتەیەك كەسێك دەخوات تا هەندێك ئەو بەردەدات ئەم هەفتەیەش سرەی كچی پاشایە ئەحمەد بە پیرە ژنەكی وت وەسفی دێوەكەم لۆ بكە چۆنە پیرەژنەكە وتی حەفت سەری هەیە ئەحمەد وتی من ئەگەر بیكوژم ئاو خواردن دەدەی بە ئاژەلەكانم پیرەژن وتی ڕۆلە سەدان كەس وەك تۆ چوونە بۆ كوشتنی هەر هەمووی خوردیە مەچۆ تۆش دەخوات ئەحمەد وتی من وەكو هیچ كەس نیمە هەلسا بە دروست كردنی حەفت تیر چوو لای بیری ئاو بینی كچی پاشە بە چاوی پر فرمێسك لەگەل قاپێك لە خۆشترین خواردن بەرەو لای دێوەكە دەچێت ئەحمەد بانگی كچی پاشای كرد وتی وەرە بۆ لای من كچەكەش وتی ناتوانم بێم چونكە بابم شەرمەزار دەبێت ئەحمەد وتی بەلێنت پێدەدەم ئەم خواردنە بدە بەمن ئەو دێوەت بۆ دەكوژم كچەكەش ڕازی بوو خواردنەكەی دا ئەحمەدی . ئەحمەد یەك بە دەنگی خۆی وتیە دێوەكەی سەری خۆت دەربێنە كافری گەورە دێوەكە سەرەكی خۆی دەرهێنا ئەو سەری پەڵدە دێوەكە وتی خۆ یەك سەرم نیە هێشتان شەش سەرم مایە ئەحمەدیش وتی خۆ منیش یەك تریم نیە هیشتا شەش ترم مایە بەم شێوەیە بەردەوام بوو تا هەرحەفت سەری پەلدا دێوەكەی كوشت ئاو بەر بوو لۆ ئاوایی كچی پاشا دەستی خۆی لە خوینی دێوەكەی دا لە پشتی ئەحمەدی دا بۆ كەیف و خۆشی لە گوندی . پاشا خەلكی گوندی هەموو كۆ كردەوە وتی هەركەسێك ئەم دێوەی كوشتبێت كچەكەی خۆمی دەدەمێ هەركەسە و كورەكەی خۆی دەهێنا دەیگۆت كورەكەی من كوشتیتی كچەكە سیری دەكرد دەیگۆت بڕۆ دەرێ تۆ هەونیت كەس نەمە لە گوندی هەموویان هاتن پاشای بە كچەكەی وتی ئەمانە هیچیان هەونینە وتی بەلێ پاشا وتی كەس نەمایە بێت وتیان تنها مالی پیرەژنی مایە دەلێن كەنجێكی بیانی لە مالیتی پاشا وتی بڕۆن ئەویش بێنن كە هات كچی پاشای هەر لە دوورەوە وتی ئا ئەم كەنجەبوو بەڵگەشم ئەوەیە دەستی خۆمم بە خوێن كرد لە پشتی ئەو گەنجەم دایە كە سەیریان كرد بینیان ڕاستە پشتی بە خوێنە پاشا بریاری دا هەر مالە خواردنێكی خۆش بەهێنێت بۆ ڕۆژی زەماوەندەكەی كچم زاوا خواردنی كی پێ خۆشبێت ئەوە دەبێت بە كابانی كچەكەم پاشەن تێكرای خەڵگی گوندی خواردنیان هێنا ئەحمەد لە هەموو خواردنەكان خواردنی خوارد تا گەیشتە خواردنی مالی شوانی گوندی كە خواردی یەكسەر بەربۆوە لە هۆش خۆی چوو تێكرای خەڵك دەستیان كرد بە گریان و ئاژەلەكانیش دەستیان كرد بە گریان پەپولەیەك هاتە بن گوێی ڕێوی وتی پەپولەی وكی من سەری ببرن تكێك خوێن لە ملی دێت بكەنە ناو دەمی چاك دەبێتەوە ڕێوی وتی گوێم ڵێنەبوو چت وت . پەپولەكە خۆی نێزیكتر كرد لە رێویەكە رێویەكەش گرتی و سەری بەری و تكە خوێن لە ملی هات كردیە ناو دەمی ئەحمەدی چاك بۆوە وتیان ئەم خواردنە ئێ كیەیە وتیان ئێ مالی شوانی گوندیە ئەحمەد وتی دەبێت ئەو ژنە ببینم ئەوەی ئەو خواردنەی دروست كردووە كە ژنەكەیان هێنا بینی ژنەكەی خۆتی شوانی گوندی لە ناو شاخەكە ناجاتی داوە بە مەرجی ئەوەی شوی پێبكات ژنەكەش ڕازی بووە بۆ ئەوەی تۆلای خۆی لە ئەحمەدی بكاتەوە ئەحمەدیش بریاری دا بە كوشتنی ژنەكەی هەلسان ئەسپێكی برسیان هێنا لەگەل ئسپێكی تێنی پێەكی لە ئەسپێكی برسی گرێدا پێیەكیتری لە ئەسپێكی تێنی گرێدا هەندێك ئاو هەندێك خواردنیان هێنا هەریەكەیان لە لایەك دانە بانگی ئەسپەكانیان كرد هەریێكە بۆ لایەك رای كرد بەم شێوەیە ئەحمەد بۆ بە زاوای پاشا و ژنەكەشی بەم شێوەیە كوژرا ....
لە كۆتایی مام قادر وتی هەر چەندە ئەم بەسەر هاتەی گێرامەوە زۆر خورافاتی تێدابوو بەلام پەنێدێكە بۆ ئەو كەسانەی كە بە زۆر كەچەكەی خۆیان دەدەن بەشوو یان ئەو گەنچەی كە كچێك خۆشی ناوێت بەلام بە زەبری بارە لە بن دەستی دایك و باوكی دەردەهێنێت ...بەم شێوەیە كۆتایمان بە شەو دەهێنا ...
نووسین و تایپ : میعاد گۆران
No comments:
Post a Comment