بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: لەپێناو سەرکەوتن واز لەم سێ رەفتارە بهێنە

2021-02-24

لەپێناو سەرکەوتن واز لەم سێ رەفتارە بهێنە


 بەڕێوەبردنی کارەکانت و بەدیهێنانی ئامانجەکانت لەڕووی پیشەییەوە و ژیانی تایبەتی خۆتەوە، پێویستی بە ڕێکخستن هەیە و نابێت هەڕەمەکی هەنگاو بنێیت، چونکە هەمیشە چاوەڕووانی گۆڕانکاری و پیلانی نوێ بە کە رەنگە شکست پێ بهێنێت، هەمووان خەونێکیان هەیە کەدەیانەوێت بیهێنەدی و بەپەرۆشەوە هەوڵی بۆ دەدەن.


بێگومان هیچ خەون و ئامانجێک بەبێ ماندووبوون نایەتەدی، دەبێت هەوڵی بۆ بدرێت و پیلانی بۆ دابنرێت، بەڵام بۆ ئەوەی لە کۆتایدا سەرکەتوو بیت، دەبێت بە وریایەوە مامەڵە بکەیت و بەتەواوی سێ یاسا پەیڕەو بکەیت و واز لە سێ رەفتار بهێنیت.

1-کات باشترین چەکی دەستی تۆیە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت، پێویستە رۆژانە کاتی هەموو شتێک جیابکەیتەوە و پیلانت هەبێت، ناکرێت ڕۆژێک بەردەوام کار بکەیت پێویستە هەموو کارێک لە ژیان کاتێکی بۆ دیاری بکەیت و کاتەکانت دابەش بکەیت.

2-پێش هەر هەنگاوێک هەوڵبدە ئامانجی سەرەکیت دیاری بکە، نابێت هەنگاوی بنێیت لەپێناو شتێک کە نازانیت ئەنجامی چییە و هەرەمەکی کاری بۆ بکەیت، هەمیشە دڵنیابەرەوە پاشان هەنگاو بنێ.

3-ترس رەنگە هێز بێت یان سزا لەبەردەم سەرکەوتنەکانتدا، هەربۆیە هەمیشە هەوڵبدە بوێرانە هەنگاو بنێ، کاتێک ترس بەرامبەر کارێک هەیە، دڵنیابەرەوە و لێکۆڵینەوەی بۆ بکە، تا پێش ئەوەی هەنگاو بنێیت ئەو ترسە بڕەوێنیتەوە و بەهێزەوە ئامانجەکەت بەدیبهێنیت، بەڵام دوورکەوەرەوە لە زۆر بیرکردنەوە لە داهاتوو، بەجۆرێک ئێستات تێکبدات

نووسینی بابەت:میعاد گۆران

No comments: