نزیکەی 1000ئاوارەی موسڵ لە کەمپی (U2)ی خازر لە نزیک کەمپی حەسەن شام بە خواردن ژەهراوی بوون، دووانە لەوانەش گیانیان لەدەستدا. ئهگهری ههیه ڕێژهی قوربانیان زیاتربێت
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەبات راگەیاند، دوو لەو ئاوارانەی بەهۆی ژەهراویبوون رەوانەی نەخۆشخانەکە کراون، گیانیان لەدەستداوە.
ئیوارەی ئەمڕۆ رێکخراوێکی خێرخوازی بۆ بەربانگ لە رێستۆرانتێکی هەولێرەوە خواردنی بۆ دوو هەزار ئاوارەی کامپەکە بردووە، خواردنەکە فاسۆلیا، برنج و مریشک بووە لەگەڵ ماستاو.
خواردنەکە بەسەر خێوەتەکاندا دابەشکراوە، دوای 30 خولەک ئاماژەکانی ژەهراویبوونی خەڵک دەرکەوتوون، رشانەوە و سک ئێشە دیارترین نیشانەی ژەهراوی بوونی خەڵکن. زۆرینەی ئەوانەی تووشبوون منداڵ و بەساڵاچوونن.
رزگار عوبێد، سەرپەرشتیاری کەمپەکانی موسڵ گوتی "تاکو ئێستا نزیکەی 800 حاڵەت تۆمارکراون. هەندێ کەس هێندە خراپ ژەهراوی بوون لە گەڵ رشانەوەدا خوێن دەهێننەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر تیمی تایبەتی و 30 ئەمبولانسی بۆ کەمپەکە ناردووە. ئەوانەی ژەهراوی بوون زۆربەیان بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و خەبات گوازراونەتەوە.
خواردنەکە زوو دروستکراوە زۆریش ماوەتەوە لە چاوەڕوانی بەربانگدا پلەی گەرماش بەرزبووە، ئەوانە بە "هۆکاری سەرەتایی ژەهراویبوونی خەڵک دەستنیشانکراون".
سوپاسی بهرڕێوهبهری كتێبخانی گشتی قهزای خهبات صلاح سعید گۆران دهكهین به ناردنی ئهم بابهته

No comments:
Post a Comment