هەستانی یان ڕەپ بونی ئەندامی نێرینە لە بەیانیاندا حاڵەتێکی نا ئاگاییە و لە کاتی خەودا ڕودەدات،بەڵام لەم بارەیەو ەپێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات،چونکە ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ئەو پیاوە لە ڕوی سێکسییەوە تەندروستە.
ڕەنگە رەپ بوونی ئەندامی نێرینەی پیاو لە کاتی خەودا ٦ جار ڕوبدات،هەندێک هۆکارەکای دەگەڕێننەوە بۆ پڕ بوونی میزەڵدان لە میز،بە بەڵگەی ئەوەی کە پاش ئەوەی میزەڵدان بەتاڵ بوەوە(ئەو کەسە میزی کرد)،ئەندامی نێرینەش دەچێتەوە شوێنی خۆی.
بەڵام بەشێکی دیکە ئەمە بە ڕاست نازانن پاش ئەوەی توێژینەوە کرا لەسەر کۆمەڵێک گەنج لە کاتی خەودا بە ئاگا هێنرانەوە بۆ ئەوەی میز بکەن،دەرکەوت ئەوانەی کە میزالدانیشیان بەتاڵە هەمان حاڵەتی ڕەپ بون لێیان ڕودەدات،کەواتە ئەمان هۆکارەکەیان گێڕایەوە بۆ قۆناغی خەو بینینی سێکسی نائاگایی،هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە مێشک لە کاتی خەودا هەندێک مادە دەردەدات کە یارمەتی ناردنی خوێن دەدات بۆ ئەندامی نێرینەو دەبێتە هۆی هەستانی.
بەڵام ئەمە هۆکارەکەی هەرچیەک بێت ئەوە دەردەخات کە ئەو کەسە تەندروستە.
No comments:
Post a Comment