بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: بۆ ئەوەی باڵانسی ئینتەرنێـەكەت زوو تەواو نەبێت به‌ تابیه‌تی ئه‌وانه‌ی فاست لینكیان هه‌یه‌

2016-03-24

بۆ ئەوەی باڵانسی ئینتەرنێـەكەت زوو تەواو نەبێت به‌ تابیه‌تی ئه‌وانه‌ی فاست لینكیان هه‌یه‌



ماوەیەكە كۆمپانیای فەیسبووك كۆمەڵێك خزمەتگوزاری نوێ ی ڕاگەیاندوە و یەكێكیش لەو خزمەتگوزاریانە پیشاندان و كارپێكردنی گرتە ڤیدیۆییەكانە بە بێ ویستی بەكارهێنەر.
ئەم كردارەی فەیسبووك دەبێتـە هۆی لە دەستدانی باڵانسی ئینتەرنێـتەكەت بە بێ ئەوەی ئاگادار بیت ،وە ڕاگرتن یاخود ناچالاك كردنی ئەم خزمەتگوزاریە ، لە ئامێرێكەوە بۆ ئامێرێكی تر جیاوازە .
بۆیە گەر دەتەوێت ئەم خزمەتگوزاریە ناچالاك بكەیت ، ئەوا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێ بە جێ بكە ..
ئەوانەی لە ڕێگای كۆمپیوتەرەوە فەیسبووك بەكار دەهێنن نەم هەنگاوانە جێ بكەن .
سەرتا بڕۆ سەر Setting ی فەیسبووكەكەت ، پاشان لە دەستە ڕاست برۆ سەر بەشی Videos دواتر Auto- Play Videos لە On وە بكە بە Off .
بۆ بەكارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن و تابلێتی ئایپاد
سەرەتا بڕۆ سەر Setting ى فەیسبووكەكەت ، پاشان برۆ سەر بەشی Videos and Photos دواتر لە بەشی Autoplay بیگۆرە بۆ Never Autoplay videos ، بەمەش ڤیدیۆكان دەوەستن .
************************** ************
بۆ بەكارهێنەرانی ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید (مۆبایلەكانی – سامسۆنگ -ئێڵ جی – سۆنی- هواوی – بلاك بێری- ئێچ تی سی – گۆگڵ نێكسس ، ئای كیو …هتد)
سەرەتا برۆ سەر Setting مۆبایلەكەت ، پاشان برۆ سەر بەشی App Setting دواتر بەشی Videos play automatically هەڵبژێرە و كۆتا هەنگاویش بەشی Off هەڵبژێرە

No comments: