بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: عارف كه‌سه‌ری وێستگەی تەکسی خۆشەویستە ڕاستەقینەکەی ئاشکرا کرد

2016-04-18

عارف كه‌سه‌ری وێستگەی تەکسی خۆشەویستە ڕاستەقینەکەی ئاشکرا کرد



ئەکتەری ناوداری کۆمێدی  تایمور ئاکار ناسراو بە عارف لە درامایی وێستگەی تەکسی دا دوای، جیابونەوەی لەگەل هاوسەرەکەی ، دەکەوێتە پەیوەندیەکی خوشەویستی دا لەگەل کچە نمایشکار و ئەکتەری شوخی تورکی ئیدا ئوزێر کان.
تایمور کە لەنێو دراماکەدا هەمیشە بەدوای کەپلێکەوەیە، ئەو لە راستی دا لە پەیوەندیەکی خوشەویستی دایە لەگەل کچە شوخەکەی تورکیا (ئیدا) ئەمەش دوای ئەوەی پار ساڵ ئەم دوو هونەرمەندە پێکەوە لە بەرشەلونا بینران، ئەوکات تەیمور بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندیەکەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد .

تەیمور ناسراو بە عارف لە ساڵی 1979 لە دایک بووە و لە ماوەی تەمەنی مناڵی دا لە وڵاتی ئەلمانیا ژیاوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2007 هاوسەرگیری لەگەل ئەکتەری تورک ئوزلەم کارابای دەکات 

بەڵام دواتر لێی جیا دەبێەوە، لە ساڵی 2015  دەکەوێتە پەیوەندیەکی خۆشەویستی دا لەگەڵ کچە مودێلی تورک ئیدا ئوزورکانی تەمەن 32 ساڵ.








No comments: