له وه‌رزی هاویندا به‌هۆی به‌رزیی پله‌ی گه‌رماوه، به مه‌به‌ستی جێگیركردنی ته‌ندروستیی زیاتر جه‌سته پێویستی به سیستمی خۆراكی تایبه‌ته كه له‌گه‌ڵ گه‌رمای هاوین بگونجێت و له‌شی مرۆڤ له جۆره‌ها نه‌خۆشی وه‌رزی بپاریزێت.
ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته له وه‌رزی هاویندا سوودی لێ وه‌ربگرن، بریتین له:
یه‌كه‌م: گه‌نمه‌شامی به‌هۆی ئه‌وه هه‌ڵگری ماده‌ی ئانتی ئۆكسیدانه، خواردنی له هاویندا به‌سووده، چونكه هاوشێوه‌ی چاویلكه‌ی دژه خۆره و چاو له تیشكه زیانبه‌خشه‌كان ده‌پاریزێت.
دووه‌م: خواردنه‌وه‌ی قاوه له وه‌رزی هاویندا، 10% دوورتان ده‌كاته‌وه له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی پێست، هاوكات پێستی مرۆڤ له تیشكه زیانبه‌خشه‌كان ده‌پاریزێت.
سێیه‌م: خواردنی تووی سوور به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا سوودی زۆره و رێژه‌ی كۆلۆسترۆڵی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
No comments:
Post a Comment