ھەموو پیاوێک بیر لەوە دەکاتەوە کە ھەردەم توانا سێکسیەکانی وەک تەمەنی گەنجێتی بێت، بەڵام بەپێی تەمەن وەک ھەر توانایەکی تری لاشە ئەویش بەرەو لاوازی دەچێ، بۆیە پێویستە ئەو رێنماییانە شارەزا بین کە رێگرە لەوەی تووشیر پیربوونی پێشوەختە ببین لەو رووەوە، بەکورتی، تەندروستییەکی باش بە چەندین رێگە وزەی سێکسیت باشتر دەکات، بۆیە ھەر شتێک وەکو وەرزش و خۆراکی باش کە وزەت باشتر بکەن، ئەوا وزەی سێکسیشت باشتر دەکەن.
بەشێوەیەکی گشتی ئەمانە باشترین خاڵەکانن بۆ بەھێزبوونی توانای سێکسی پیاوان:
-وەرزشکردن بەشێوەیەکی بەردەوام، باشترین وەرزش رۆشتنی ئاساییە، رۆژانە کەمتر نەبێت لە 30 خولەک.
-خۆراکی کەم چەوری
-شیرینی بڕێکی باشی لە ریشاڵی خۆراکی و کاربۆھیدراتی ئاڵۆز تێدابێت دەستپێکێکی باشە بۆ زیادکردنی وزەی سێکسی بەڵام نابێ لە رێژەی ئاسایی لا بدات. ھەنگوین و خورما دوو بژاردەی زۆر گونجاون.
-گۆشتە دەریاییەکان بەگشتی، وەک ماسی، رۆبیان، مەحار..ھتد
-پیاز، بەیتایبەتی بەیانان، کاریگەری زۆری ھەیە بۆسەر بەھێزبوونی توانای جەستە بەگشتی و سێکسیش.
-تو، میوەیەکی خۆشە و بە ڤیاگرای سروشتی ناسراوە.
-مەعدەنووس لەناو سەوزەواتەکاندا تایبەتمەندی خۆی ھەیە، تەنانەت وەک چارەسەرێکی گیایی بۆ ئەوانەی توانای سێکسیان لاوازە، بەکار دێت. کەرەویزیش بەھەمان شێوە سوودی خۆی تایبەتی ھەیە.
-کاھو، توانای پیتێنی پیاو زیاد دەکات و دەبێتە ھۆکاری نەھێشتنی نەزۆکی.
-مۆز، کاریگەری گەورەی ھەیە بۆ توانەوەی کۆلیسترۆل لە لاشە و توندی چوک پتەو تر دەکات.
No comments:
Post a Comment