بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: زیادکردنی ماڵپەر بۆ ئینتەرنێتی خۆڕایی (Freebasics)

2017-02-18

زیادکردنی ماڵپەر بۆ ئینتەرنێتی خۆڕایی (Freebasics)





Free Basics خزمەتگوزاریەکی فەیسبووکە، ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ هەزاران کەس لە سەرتاسەری جیهان دابین دەکات.  کوردستانیش بێ بەش نیە لەم خزمەتگوزارییە و لە ڕێگای هێڵەکانی (کۆڕەک، ئاسیا، زەین) ئەم خزمەتگوزرییە بڵاوەپێدەکات، وە لە تەواوی ئێراق خزمەتگوزاریەکە کاراییە نەک تەنها کوردستان.
گرنگە کە خاوەن پێگەکانی ئینتەرنێت بیرلەوە بکەنەوە جێگەیەک بۆ پێگەکەیان لە Freebasicsـدا بگرن، جێی خۆش حاڵییە کە ئەمە تەنها بۆ پڕۆژەکانی فەیسبووک نیە و هەموو خاوەن بێگەیەک بە خۆڕایی دەتوانێت پێگەکەی زیاد بکات، لێرەدا گشت ئەو زانیاریانەت بۆ دەخینە ڕوو کە یارمەتی پێگەکەی تۆ بدەن بۆ نێو (Freebasics).

سێ مەرج هەیە کە Facebook ئاگاداریت دەکات پێش تۆماربوونی پێگەکەت لە (Free Basics)، پێک دێت لە:

  • Freebasics پاڵپشتیەکانی Javascript ڕادەگرێت. (واتە لە کاتی کارپێکردنی لە ئینتەرنێتی Freebasicsـدا بەتەواوی Javascript ناچالاک دەکرێت، پێویستە بیر لە ڕێگە چارەیەک بۆ پێگەکەت بکەیتەوە لەکاتی ناچالاک بوونی Javascript کێشەیەکی وەهای نەبێت)
  • پێگەکەت بۆ بەکارهێنانی موبایل گونجاوبێ.
  • پێگەکەت دەبێت توانای ڕێکخراوەی وێنەکانی هەبێت.
نەبوونی هیچ کێشەیەک لەم سێ خاڵەدا واتە پێگەکەی تۆ ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ تۆماربوونی پێگەکەت لە ئینتەرنێتی خۆڕایی (Free Basics)ـدا، ئێستا ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن داواکاری پێشکەش بە فەیسبووک بکەیت. سەرەتا ئەم پێگەیە دەکەیتەوە کرتە بکە لەم پێگەیەدا زانیاریەکانی تۆماربوون و گشت زانیارییە پەیوەندیدارەکان بوونی هەیە بە زمانی ئینگلیزی، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کرتە لە Submit Your Service بکە دواتر پەڕگەیەکت بۆ دەکرێتەوە بەم شێوەیە وە کرتە لە New Site Submissiomm بکە بۆ کردنەوەی داواکاریەکی نوێ:

دواتر لەگەڵ وێنەکان زانیاری دەدەین خوێنەر بن:



لە دوای ئەم بەشانە، بەشی URLs, Countries & Language Support دێت کە لێرەدا بەستەر و وڵات و ئەو زمانانە دیاری دەکەیت کە هەن (تەنها زمانی عەرەبی و ئینگلیزی هەیە لە ئێستادا)، کرتە لە Add a URL بکە

لە بەشی Addـدا بەستەری پێگەکەت دادەنێت وە لەبەشی Countryـدا وڵات (بۆ نموونە ئێراق) دەستنیشان بکە، لە Languageـدا دەتوانیت هەرسێ زمانە پشگیری کراوەکە (عەرەبی و ئینگلیزی و کوردی) دەستنیشان بکەیت.
دواتر کرتە لە Test بکە بۆ تاقیکردنەوەی پیشاندانی ماڵپەرەکەت لەسەر Freebasics ئەگەر هیچ کێشەیەکی نەبوو کرتە لە Ok بکە ئەگەرنا پێویستە ڕێنمایەکانیان جێبەجێ بکەیت.
لە بەشی Localization دیاریدەکەیت کە نووسینەکان چۆن دەرکەون وەک (ناوی ماڵپەر و دەربارەی ماڵپەر) بۆ ئەوەی ئەگەر زمانی ئینگلیزی بوو چی جۆرە نووسینێک دەرکەوێ یان ئەگەر عەرەبی بوو چی نووسینێک بێت لە Freebasicsـی بەکارهێنەردا.
کۆتا هەنگاو: داوای خوێندنەوەی یاساکان دەکات بۆ بەژداری لە Freebasicsـدا ئەگەر ڕازیت نیشانە بدە لە Acknowledgement، پێداچوونەوەیەک بە زانیاریەکانت بکە کە تۆمارت کردوون، دواتر کرتە لە Sumbit بکە بۆ ناردنی داواکاریەکەت بۆ فەیسبووک.
پێویستە چەند ڕۆژێک چاوەڕێ بکەیت تا فەیسبووک وەڵامی داواکاریەکەت دەداتەوە
تێبینی: ئەگەر لە کاتی هاتنەوەی داواکاریەکەدا وتی کە پێگەکەی تۆ پێویستە Menuکەی بکەیتە CSS وە ئەگەر تۆش نەتوانی ئەوە بکەیت، ئەوە ئاسانترین ڕێگا ئەوەییە کە وابکەیت Menu دەرنەکەوێت لەکاتێکدا کە JS کواژبێتەوە.

No comments: