كۆمپانیای رۆزنەفت-ی روسی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی بیست و یەكەمین دیداری نێودەوڵەتی ئابوری پیترسبۆرگ چەندین دۆكۆمێنت و رێككەوتننامەی یاساییان واژۆكرد، لەبارەی فراوانكردنی هاوكاریەكانیان لەبواری دۆزینەوەو دەرهێنانی هایدرۆ كاربۆن و بازرگانی و كارە لۆجستییەكان.
كۆمپانیای رۆزنەفتی روسی بڵاویكردەوە، لەكاتێكدا ئەو دۆكۆمێنتانە ئیمزا كراون كە لە پەراوێزی دیداری سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتین و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كوردستانی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن سەرۆكی مەكتەبی تەنفیزی – NK-PAO- رۆزنەفت ئیگۆر سێچین و وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی كوردی ئاشتی هەورامی، هەردوولا رێككەوتنامەی وەبەرهێنانیان ئیمزاكردووە كە لەو چوار چێوەیەدا پابەندو بەرپرسیاریەتیان لە ئەستۆ گرتووە بۆ گەشەپێدانی هاوكاریەكانی نێوانیان لەبواری دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت.
ئاماژەی بەوەكردووە، هەردوولا رێككەوتون لەسەر درێژە پێدانی پڕۆژەكانی هەناردەكردنی نەوت لە رووبەڕی كوردستانی عێراق و چەندین رێككەوتنیان واژۆكردووە لەبارەی دابەشكردنی بەرهەمەكان .
هەروەها دەڵێت، "ئیمزاكردنی ئەو دۆكۆمێنتانە دەبێتە هۆی چاكسازی لەدۆخە بنەڕەتیەكانی پڕۆژەكان كە ئامانج لێی بریتییە لە دروستكردنی پڕۆژەی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی گرێبەستی دوور مەودا لەبواری بنیاتنانی پڕۆژەی ژێرخانی كوردستانی عێراق" .
رونیشكردووەتەوە، رۆزنەفت دەسكەوتەكانی گەیشتووەتە ئەو ئاستەی كە گەورەترین سیستمی گواستنەوەی ناوچەیی بگرێتەدەست كە تواناكەی 700 هەزار بەرمیلە لە شەوو رۆژێكدا، لەگەڵبونی پلان بۆ زیادكردن بۆ ئاستی یەك ملیۆن بەرمیل لە كۆتایی ساڵی 2017 دا.
كۆمپانیای رۆزنەفت-ی روسی دەڵێت، "لایەنەكانی ئەو رێككەوتنامەیە بە ئەركی سەرشانی خۆیان دەزانن ڕێككەوتننامەكە جێبەجێبكەن لە پێنج ناوچەی كوردستانی عێراق، كە توانای جیۆلۆجی تێدا هەیە بۆ گەڕان و پشكنین دۆزینەوەی نەوت، هەروەها هاوكاریكردنی یەكتر لەبوارەكانی دیكە كە پەیوەندی بەو دۆخەوە هەیە، لەوانەش بواری غاز" .
ئیمزاكردنی ئەو رێككەوتنامەیە هاوكاریەكانی نێوان رۆزنەفت و هەرێمی كوردستانی بەهێز دەكات كە لە مانگی شوباتی ساڵی 2017 دا گرێبەستێكی كڕین و فرۆشتنی نەوتەكیان واژۆكرد بۆ ماوەی ساڵانی 2017-2019.
"رێككەوتننامە نوێیەكە رێگەمان پێدەدا بڵێین كۆمپانیاكە مافی تەواوی پێدراوە بچێتە ناو ناوچەیەك كە داهاتویەكی زۆر باشی هەیە بۆ گەشەكردنی بازاڕێكی وزەی جیهانی كە بەوتەی وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم پێشبینی دەكرێت نەوتی یەدەگی ناوچەكە 45 ملیارد بەرمیل بێت و یەدەگی غازیش 5.66 تلیۆن مەتر سێجا بێت"، بەپێی بەیاننامەكەی كۆمپانیای رۆزنەفت-ی روسی .
ڕێككەوتنەكە هەنگاو بە هەنگاو چاوی پێدادەخشێندرێتەوە بۆ وەبەرهێنان رۆسنیفت لەناوچە كوردیەكاندا .
لەكۆتای مەراسیمی واژۆكردنی دۆكۆمێنتەكاندا بەڕێوەبەری سەرەكی جێبەجێكردنی رۆسنێفت ئیگۆر سێچین رایگەیاند، "كۆمپانیا هاوكاریەكانی لەگەڵ كوردستانی عیراق فراوان دەكات لە هەموو زنجیرەكانی بەرهەم هێناندا، نەفتی كوردی سەرەتا لە عەمبارەكانی رۆست نێفت لە ئەڵمانیا دادەنرێت كە ئەمەش شاهێدی ئەوە دەدات ستراتیجێتی سەركەوتومان هەیە لە بازرگانی جیاجیا ."
وتیشی، "ئەو ڕێككەوتنەی ئیمزاكراون لەبارودۆخێكی لەباردان بۆ كۆمپانیاكە كە بریتیە لە نمونەیەكی باش و گونجاو بۆ وەبەرهێنان لە یەكێك لە ناوچەیەكی گرینگی ڕۆژهەڵاتی نزیك كەوا لە كۆمپانیای رۆست نێفت دەكات جوگرافیای گەڕان و پشكنین و دەرهێنانی فراوانتر بكات، تۆڕی یەدەگی مەوادی نەفتی نێودەوڵەتی فراوانتر بكات هەروەها داهاتی كۆمپانیاكە بەرز بكاتەوە لە چالاكییەكانی دەرەوەدا" .
وهرگیراوه ...

No comments:
Post a Comment