بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: چـۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان

2021-01-31

چـۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان

لەئێستادا بەشێک لە قوتابی و خوێندکاران لە هەوڵدان بۆ سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکاندا و دەیانەوێت نمرەی بەرز بەدەستبهێنن، لێرەدا چەند خاڵێک خراوەتەڕوو کە جێبەجێکردنیان یارمەتی خوێندکاران دەدات لەوەی بتوانن بەباشی وانەکانیان کۆنترۆڵ بکەن.


پێش دەستپێکردنی خوێندنی وانەکان بە وردی چاو بخشێنەرەوە، بەو بابەتانەدا کە خوێندووتن و هەوڵبدە بزانە لەو بابەتەدا چیت خوێندووە؟ بۆ ئەوەی مێشکت ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان و دواتر دەستبکەیت بە خوێندن و شیکارکردنی بابەتەکان، چونکە لەو کاتەدا باشتر دەتوانیت وانەکان بخوێنیت.


لەکاتی تاقیکردنەوەدا بە وردی گوێ لە ڕوونکردنەوەکان بگرە و زانیارییەکانی پرسیارەکە بە وردی بخوێنەرەوە، بۆئەوەی ئاگاداربیت لە وردەکاری پرسیارەکە و نەکەویتە هەڵەوە.


لەکاتی خوێندنی وانەکانتدا، ئەوانەی بەباشی لێی تێنەگەیشتوویت لە دەفتەرێکدا بیاننووسەرەوە و پێش تاقیکردنەوە پرسیار لە کەسانی شارەزا و هاوڕێکانت بکە بۆئەوەی وەڵامی دروستی پرسیارەکان بزانیت.


هەوڵبدە لەکاتی ماندووبووندا پشوو بدەیت و خۆت سەرقاڵ نەکەیت بە مۆبایل و ئامێرەکانەوە بۆئەوەی هەستی ماندوبوون لە جەستە و مێشکتدا کەمبێتەوە.


کات دابەش بکە بەپێی پێویستی وانەکانت، هەر بەشێک لەو وانەیەی کە دەیخوێنیت کاتی بۆ دیاری بکە، بۆئەوەی بتوانیت لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئامادەبیت بۆ تاقیکردنەوە.


ئاگاداری دۆخی تەندروستی جەستەت بە، چونکە نەخۆشکەوتن توانات کەمدەکاتەوە و ئاستەنگ لەبەردەم خوێندنەکەتدا دروست دەکات و هەندێکجاریش دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانتدا و توانای کۆنترۆڵکردنی بابەتەکانت نابێت.


دۆخی دەروونیت بپارێزە و تاقیکردنەوەکان هاوشێوەی ئەو تاقیکردنەوانەی پێشترن کە کردووتە، هەندێکجار بەهۆی ترس لە تاقیکردنەوەکانەوە باری دروونی خوێندکار تێکدەچێت و ئەوەش ڕێگری لێدەکات کە وانەکانی بەباشی بخوێنێت.


پارێزگاری بکە لە شێوازی خەوتن و خواردنت بۆئەوەی جەستەت زۆر ماندوو نەبێت و پێداویستییەکانی جەستەت دابین بکەیت. 


ئەگەر بتوانیت لەڕۆژی تاقیکردنەوە پەرتووک یاخود مەلزەمەی بابەتی تاقیکردنەوەکە لەگەڵ خۆت مەبە بۆ تاقیکردنەوە چونکە بەچەند دەقەیەک ڕاوەستان تاکو دەچیتە ژورەوە چەندین هاوڕێ دەبینیت و هەریەکەو دەڵێن ئەو پرسیارە دیتەوە و ئەوەیان نایەتەوە بۆیە لەوانەیە لەو کاتە لێت تێک بچێت . 


لەکاتی تاقیکردنەوەدا کاتێک کە ئەسیلەکەت بۆ دێت هەوڵدە لەپرسیارەکە بگەیت پیش وەڵامدانەوەی بزانە چی دەوێت و چیت لێ داوادەکات وەک کورد گۆتەنی ( تێگەیشتنی پرسیار نیوەی وەڵامە) .


بەهیوای سوود بینین و سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان ان شاءلله

نووسینەوەی بابەت: میعاد گۆران

No comments: