زۆرکەس بەھۆی بوونی ورگ و کێشی زیادەوە ژیانیان لێ تاڵ بووە و حەز دەکەن وەک کەسانی تر سکیان رێک بێت و جەستەیەکی رێکیان ھەبێت.
بۆئەوەی جەستەیەکی رێکت ھەبێت و ورگت نەبێت دەتوانیت گیراوەیەک تاقیبکەیتەوە کە کاری خۆی دەکات و ئەویش بریتییە لەمەی خوارەوە:
پێکھێنەرەکان: نەعنا، توێکڵی ھەنار، زەنجەبیلی سەوز، چای سەوز، ئاو.
رێگای ئامادەکردن و بەکارھێنان:
گەڵای نەعنای تازە لەگەڵ کەمێک زەنجەبیلی سەوزدا تێکەڵ بکە و دواتر چای سەوزی تێبکە.
لە کۆتاییدا کەوچکێک توێکڵی ھەناری ھاڕاو بکەرە ناو تێکەڵەکە و پێویستە بڕێکی باشی ئاوی تێدا بێت و لەسەر ئاگرێکی ئارام بیکووڵێنیت.
دوای کووڵان ساردی بکەرەوە و لەناو ساردکەرەوەدا دایبنێ.
بەینیان گیراوەکە لەسەر گەدەی بەتاڵ بخۆ و ئەوەش دەتوانێت ورگ نەھێڵێت و بۆماوەیەک لەسەری بەردەوام بە تا ئەنجامێکی باشت دەستدەکەوێت.
No comments:
Post a Comment