زۆر کەس بەھۆی ئازاری ئەژنۆوە ژیانی لێ تاڵ بووە و ھۆکارەکانی ئازاری ئەژنۆ زۆرن و یەکێکیان دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ترشی یوریک.
ترشی یوریک ئەو ماددەیەیە کە لەناو میزدا دەردەدرێت و پرۆسەیەکی گۆڕانی ھەیە، بەڵام ئەگەر ئەو پرۆسەیە تێکبچێت بڕێکی زۆری ترشی یوریک کۆدەبێتەوە و دەچێتە ناو جومگەکانەوە و بەتایبەتی ئەژنۆ و ئازارێکی زۆر درووست دەکات و ھەست دەکەیت وردە شووشە لەناو ئەژنۆتدایە.
ھاوکات مەعدەنووس دەشێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە و ئازاری ئەژنۆ بەکاربھێنرێت، مەعدەنووس دەتوانێت بڕی ترشی یوریکی ناو جەستە بکاتە نیوە و ئازاری ئەژنۆ کەمدەکاتەوە، توێژەران ئامۆژگاری تووشبووانی ئەو حاڵەتە دەکەن کە رۆژانە ٢٠ چڵ مەعدەنووس بەکاڵیی بخۆن و بەباشی بیشۆنەوە و ئەوەش ئازاریان ناھێڵێت.
No comments:
Post a Comment