هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یێك هه‌ر قوژبن و شوێنێكى ئه‌م
كوردستانه خاوه‌ن شوێنه‌وار و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خۆیه‌تى كه پێى ده‌ناسرێته‌وه
و دانیشتووانیشی شانازى پێوه ده‌كه‌ن، قه‌زاى خه‌باتیش كه كه‌وتۆته سه‌ر لێوارى
زێى گه‌وره چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیێكى خۆى هه‌یه كه جیا له‌وه‌ى وه‌كو ناسنامهیێكى
ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان لىَ هاتووه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌شێكى گه‌وه‌ره‌یان له یاده‌وه‌رى
دانیشتووانه‌كه‌ى داگیر كردووه. هیچ كه‌سێكى دانیشتووى قه‌زاى خه‌بات نیه ساتێكى
زۆرى ته‌مه‌نى به دیار شه‌پۆڵه شینه‌كانى رووبار‌ى زێى گه‌وره به‌سه‌ر نه‌بردێت
و دیمه‌نى ماسیگره‌كان و ته‌نانه‌ت كاتى خۆرئاوابوونى كه‌نارى زێ له هزر و بیرى
دا ره‌گیان دانه‌كوتابێت، هیچ كه‌سێك نیه ساتێكى زۆرى له‌ژێر سێبه‌رى گهلاَى درهختهكانى
دارستانه‌كه‌ى رانهبواردبێت و هه‌ر كه باسی دارستانى خه‌بات بكرێت وێنه‌ى ئاهه‌نگ
و سه‌یرانى نه‌ورۆز و شایى به مێشكی‌دا نه‌یێن... نه‌ك ته‌نها ئه‌مه و به‌س به‌ڵكو
هه‌تا ئه‌و رێبوارانهى به خه‌بات دا ره‌ت بوونه ئه‌گه‌ر بۆیان نهرِهخسابێت له‌سه‌ر
رووبار و له‌نێو دارستانه‌كه‌ى دا تۆزێك بحهسێنهوهش به ناچارى به‌سه‌ر كۆنه
پردى كه‌له‌ك ده‌ربازبوونه كه ته‌مه‌نێكى زۆرى هه‌یه و له سه‌رده‌مى دهسهلاَتى
عوسمانییه‌كانه‌وه و هه‌تا ئهمرِۆشى له‌گه‌ل دا بێت خه‌ڵكان به پیاده و به
ئوتۆمبێل به‌سه‌رى دا ده‌گوزه‌رێن... بۆیه هاوشان له‌گه‌ل رووبار‌ى زێى گه‌وره و
دارستانى خه‌بات جێگایێكى پته‌وى له یاده‌وه‌رییه‌كانى ئه‌و خه‌ڵكه‌دا تۆمار
كردووه و هه‌تا هه‌تاش یاده‌وه‌رییه‌كانى ناسرِێنهوه و خه‌ڵكه به ته‌مه‌نه‌كه‌ى
كه هێشتا له خه‌باتدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن باش ئه‌و رۆژانه‌یان له‌یاده كه
خشته‌كانى خراونه‌ته سه‌ر یه‌ك و بووه‌ته ئه‌و پردهیهى كه هیچى له پردى ده‌لال
و شوێنه‌واره‌كانى دیكه‌ى كوردستان كه‌متر نیه.
پردى كه‌له‌ك به‌واتا راسته‌قینه‌كه‌ى نهرِووخاوه
و هه‌میشه له‌سه‌ر دینگه دێرینه‌كانى وه‌ستاوه شه‌پۆڵه تیژه‌كانى رووبار‌ى زێ
نه‌یانتوانیووه له به‌ینى ببه‌ن، بهلاَم ئه‌وه‌ى له‌مه‌ودا به‌نێو بازارِ و شه‌قام
و چایخانه و شوێنه جیاجیاكانى قه‌زاى خه‌بات بسوورِێتهوه هه‌ست ده‌كات كه‌وا
شارۆچكه‌كه شتێكى ئه‌وتۆى له‌ده‌ست داوه كه‌وا ئه‌ویش وه‌كو مۆركێك له خه‌بات
دا ده‌ناسرایه‌وه و به‌شێكى زۆرى خۆشه‌ویستى خه‌ڵكه‌كه‌ى بۆ خۆى كێش كردبوو. كۆچى
ساڵحه شێت كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر دانشتووانى ئه‌و شارۆچكه‌یه كرد و هه‌ر كه ده‌نگۆى
مردنى ساڵح ده‌نگى دایه‌وه ته‌وژمى زێى گه‌وره مات بوون و ماسییه‌كان بۆ مه‌رگى
ئه‌و له خورِه كه‌وتن و هه‌تا سه‌وڵى قایهغى ماسیگرهكانیش له‌جێدا كه‌وتنه
نێو ئاوى رووبار و قایهغهكانیان له جووله خست و درهختهكانى دارستانیش له‌م
هاوینه‌دا گهلاَكانیان سیس ههڵگهرِان وه‌كو ئه‌وه‌ى پایز ئه‌وانى رووتاندبێتهوه،
كه هه‌واڵى مردنى ساڵح له بڵندگۆى مزگه‌وتى مه‌لا محه‌مه‌د راگه‌یێنرا ئه‌وسا هه‌ر
كه‌سێك له قه‌زاى خه‌بات ئه‌ژنۆكانى هه‌ژا و زانى كه‌وا شارۆچكه‌كه به‌شێكى گه‌وره‌ى
له شوناسی خۆى له‌ده‌ست دا كه قه‌ربوو نابێته‌وه. هیچ یه‌كێك له دانیشتووانى
ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ل ساڵح دا نه‌ده‌كرد وه‌كو شێتێك و زۆر به
دڵۆڤانى و خۆشه‌ویستییه‌وه له‌گه‌لى دا ده‌جوولانه‌وه و ئه‌و راستییه‌یان له‌لا
ئاشكرابوو كه‌وا به‌ر له‌وه‌ى تووشی نه‌خۆشی ئاقلى ببێت چ شوفێرێكى كارامه و كه‌سێكى
به به‌زه‌یى و پێشمه‌رگه‌یێكى كورد په‌روه‌ر بوو. ئه‌و له‌گه‌ل سه‌ركه‌وتنى شۆرِش
خۆشی دایده‌گرت و بۆ نسكۆ و شكانیش ده‌گریا... بۆیه من له ده‌سپێك و له مانشێتى
ئه‌م نووسینه‌مدا گوتم پردى كه‌له‌ك رووخا، چونكه ساڵح یه‌كێك بوو كه هه‌رچى
دانشتووانى قه‌زاى خه‌بات هه‌یه بۆى گریان و به مه‌رگى ئه‌و خه‌فه‌تبار بوون وه‌كو
ئه‌وه‌ى پردى كه‌له‌ك برِووخێت... وه‌كو ئه‌وه‌ى دارستانى خه‌بات بسووتێت ... وه‌كو
ئه‌وه‌ى رووبار‌ى زێى وشك بێت.
نووسینی بابه‌ت / عیسا بۆتانی
دانانی بابەت لەلایەن / میعاد گۆران
No comments:
Post a Comment