
خانمە گۆرانبێژی بەناوبانگی میسر شیرین عەبدولوەھاب بڕیاری وازھێنان لە ھونەری گۆرانی وتن دەھێنێت و دەشڵێت بڕیارەکە یەکجارییەو گەڕانەوەشی بۆ نییە. رەبیع ھنێدی رۆژنامەنوسی ھونەری، لە پێگەی تایبەتی خۆیدا لە ئینستگرام ئاشکرایکردوە بەیانی ئەمڕۆ بە دەنگی گەورەترین روداو خەبەرم بۆتەوە لە کاتێکدا ڤیدیۆیەکی تایبەتیان بۆ ناردم لەسەر لێدوانێکی خانمە ھونەرمەند (شیرین عەبدلوەھاب)، تێیدا ناوبراو داویلێکردم کە ئەو تۆمارە دەنگی و رەنگییە لە پێگەی تایبەتی خۆم بڵاوبکەمەوە. وتیشی" وێڕای سوپاسگوزەرانیم بۆ ئەو ھونەرمەندە بۆ پێدانی ئەو متمانەیە بەمن بۆ بڵاوکردنەوەی تۆمارەکە، بەڵام من داوام لە ناوبراو کردووە کە موڵەتێک وەرگرێت بۆ پیاداچونەوە بە بڕیارەکەی، لێرەشەوە داوا لە ھاوڕێیان و جەماوەری ئەو ھونەرمەندە دەکەم کە بە (شیرین) بڵێن "پاشگەزبەرەوە". شایەنی باسە خانمە گۆرانیبێژی میسری (شیرین) ساڵی ١٩٨٠لە شاری قاھیرە لە دایک بوە، ساڵی ٢٠٠٠ سەرتاکانی دەرکەوتنی بوو، ساڵآ ٢٠٠٧ لەگەڵ محمد مستەفا ھاوسەرگیری کردوە، دایکی دوو کچە بەناوەکانی (مەریەم وھانا).
No comments:
Post a Comment