لەتوێژینەوەیەکی ئەمەریکیدا دەرکەوتووە کە خواردنەوە چا سوودێکی زۆری بۆ دڵ ھەیە و دەتوانێت لە نەخۆشییەکی باوی دڵ بتپارێزێت.
لەو توێژینەوەیەدا نزیکەی ٦٢٠٠ کەس بەشدارییان کردووە و دەرکەوتووە کە خواردنەوەی زیاتر لە پیاڵەیەک چا لە رۆژێکدا دەتوانێت دڵ بپارێزێت لە جەڵتە و ئەگەری تووشبوونت کەمدەکاتەوە، ھەروەھا چا دەتوانێت ماسوولکەکانی دڵ بەھێزبکات و بەراورد بەو کەسانەی نایخۆنەوە سوودێکی زۆر دەگەیەنێت بەوانەی حەزیان لێیەتی.
ھاوکات توێژەران ئاماژەیان بەوە داوە چا دەتوانێت کۆبوونەوەی کالسیۆم لەناو بۆرییە خوێنەکانی دڵدا نەھێڵێت و ئەوەش ناھێڵێت تووشی جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ ببیت، ھەروەھا چا چەندین ماددەی بەسوود لەخۆدەگرێت کە بۆ چەند ئەندامی تر بەسوودە، بەڵام زیاخواردنەوەی دەشێت زیانبەخش بێت و پێویستە کاتەکانی خواردنەوەی دیاری بکرێت.
No comments:
Post a Comment