بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: کێشه‌یه‌کی بێزارکه‌ری ئایفۆن ئاشکرا بوو

2016-03-14

کێشه‌یه‌کی بێزارکه‌ری ئایفۆن ئاشکرا بوو



لە رووداوێکی سەیروسەمەرەدا کێشەیەک بەرۆکی بەکارھێنەرانی ئایفۆنی گرتەوە و ئەوەش چەند ئیمەیڵێکی سەیرە بۆیان دەنێردرێت.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەکارھێنەران ئایفۆن چەند ئیمەیڵێکیان لەڕێگەی ئای کڵاودەوە بۆ دەنێردرێت و ئیمەیڵەکان بەرواری ١-١-١٩٧٠یان لەسەرە و ھیچیان تێدا نییە، ھەرئەوەش بۆتە جێی گومان و ھەموو بەکارھێنەران پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا ئەو ئیمەیڵانە ببێتەھۆی کێشەیەکی گەورە بۆ ئایفۆنەکەیان ئەگەر بیکەنەوە.

ماڵپەڕی تێلیگراف ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەو ئیمەیڵانە ھیچ پەیوەندییەکی بەکێشەکەی ئایفۆنەوە نییە و ئەوەش بریتی بوو لەوەی دانانی رۆژژمێر لەسەر ١-١٩٧٠ مۆبایلەکە قفڵ دەکات، بەکارھێنەرانی ئەمەریکا ھەمان ئیمەیڵیان بەدەستگەشتووە، بەڵام بەروارەکەی ٣١-١٢-١٩٦٩ بووە، ھەروەھا شارەزایان پێیان وایە ئەوە تێکچوونێکی بەرواری ئیمەیڵەکانی ئای کڵاودە لە سێرڤەری ئەپڵدا و پێدەچێت ھیچ پرۆسەیەکی ھاککردن لەئارادا نەبێت.