ماوەیەکە هەڵەیەک لە سیستەمی پڕۆتۆکۆڵی Signalling System 7 کە بەکورتکراوەیی دەکاتە SS7 دۆزراوەتەوە و لەڕێگەی ئەم هەڵەوە دەتوانرێت چەندان کاری هاک ئەنجام بدرێن و دواهەمیشیان بریتییە لەوەی کە ته‌نها هاکەر بزانێ ژماره‌ى مۆبايله‌كه‌ت چه‌نده ڕاستەوخۆ فەیسبووکەکەت هاك ده‌كات و ئيتر وشەی نهێنیت هه‌رچى بێت كێشه‌ى نييه! ته‌نها هاكه‌ر ژماره‌ى مۆبايلت بزانێت ده‌توانێت بتكات به ئامانج و وشەی نهێنیت دەست بخات و دەست بەسەر هەژماری فەیسبووکەکەت دابگرێت.
شایەنی باسە، هاككه‌ر به بوونى شاره‌زايى له تۆڕى SS7 ده‌توانێ زۆر به ئاسانى هەژماری فه‌يسبووكەکەت هاك بكات ئه‌ويش ته‌نها به زانينى ژماره‌ى مۆبايلت و لاوازى له به‌شى جيهانى په‌يوه‌ندى له هێڵى SS7 کە نه‌ك ته‌نها ڕێگه به هاككه‌ر و ده‌زگا سيخوريه‌كان ده‌دا كه گوێ له په‌يوه‌ندى کەسی و تایبەتی بگرن و ڕێگە بگرن له بڕێكى زۆر نامه، به‌ڵكو له تواناى هه‌يه هه‌موو ئه‌و تۆڕه کۆمەڵایەتیانە هاك بكات كه ژماره مۆبايلت بۆ داناون یان لەڕێگەی ژمارە مۆبایلەوە خۆتت لێیان تۆمارکردووە.
ئەوەی لە ڤیدیۆکەی خوارەوە دیارە کە هاكردنى فه‌يسبووكە و ئەویش هاکەر بەته‌نها له په‌ره‌ى سه‌ره‌كى فه‌يسبووك Forget Password ده‌كات ودواتر له به‌شى (ئيمه‌يڵ – ژماره مۆبايل) ته‌نها ژماره مۆبايله‌كه‌ت ده‌نووسێت و داواى كۆد ده‌كات، ئه‌و كۆده‌ى كه له ڕێگه‌ى ژماره مۆبايله‌كانمانه‌وه بۆمان دێت بۆ ده‌ستكه‌وتنى كۆده‌كه ئه‌وان سوود له تۆڕى SS7 وه‌رده‌گرن و ڕاسته‌وخۆ كۆده‌كه بۆ ئه‌وان ده‌چێـت و زۆر به ئاسانى فه‌يسبووكه‌كه‌ت هاك ده‌كات. بۆ خۆپاراستنیش باش‌ترين چاره‌سه‌ر ئەوەی له كاتى بوونى ئه‌م به‌زمه ژماره مۆبايل لاببه‌ن به‌ڵام باوه‌ر ناكه‌م تا ئێستا ئه‌مه لاى خۆمان بوونى هه‌بێت چونکە پڕۆسەکە پێویستی بە ئامێرێکە بەناوی MSI-Catcher بەڵام ئیتر ئەگەر چارە نەکرێت بە ئێرەش دەگات!
بفەرموون بینەری ڤیدیۆی هاککردنی فەیسبووک بن لە ڕێگەی SS7ـەوە:
No comments:
Post a Comment