باشترین گیراوه بۆ رزگاربوون له په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست
یه‌كێك له‌گرفته‌كان كه رووبه‌ڕووی پێست به‌گشتی‌و جۆری هه‌ستیار ده‌بێته‌وه دروست بوونی په‌ڵه‌ی قاوه‌ییه له‌سه‌ر ده‌م‌وچاو‌و سه‌رسنگ‌و سك‌و ئه‌نیشكه‌كان.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی شاره‌زایانی بواری پێست ژنان زیاتر له‌پیاوان توشی په‌ڵه ده‌بن، چه‌ند هۆكارێك هه‌یه كه ده‌بنه هۆی دروستبوونیان.
هۆكاره‌كانی دروستبوونی په‌ڵه:
1- مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر تیشكی هه‌تاو.
2- ماكیاژ، به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆرانه‌ی ماركه نین‌و به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆری عه‌تر.
3- ماوه‌ی سكپڕی.
4- خواردنی حه‌بی مه‌نع‌و هه‌ندێك ده‌رمانی تر.
5- كه‌مخوێنی.
6- به‌كار نه‌هێنانی دژه‌خۆر.
ماسكی یه‌كه‌م
پێكهاته‌ی سروشتی بۆ نه‌هێشتنی په‌ڵه‌ی ده‌موچاو:
كه‌ره‌سته‌كان
(3) كه‌وچك چێشت بایه‌می هاڕدراو به‌شێوه‌یه‌كی باش.
(3) كه‌وچك چێشت زه‌یتی بایه‌م.
(2) كه‌وچك هه‌نگوینی ئه‌سڵ.
(2) كه‌وچك ئاوی لیمۆ.
سه‌رجه‌م ئه‌و پێكهاتانه‌ی سه‌ره‌وه به‌باشی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌كه‌یت‌و ده‌یده‌یت له‌ده‌موچاو بۆ ماوه‌ی (10) خوله‌ك، به‌سه‌ری په‌نجه‌كان به‌شێوه‌ی بازنه‌یی ده‌یهێنیت به‌ده‌موچاوتداو پێی ده‌شێلیت، پاشان به‌ئاو ده‌یشۆیت، پێویسته ئه‌مجۆره ماسكه هه‌فته‌ی دووجار به‌كاربهێنرێت.
ماسكی دووه‌م
كه‌ره‌سته‌كان:
پیاز/ چه‌ند پیازێك له‌ڕنه ده‌ده‌یت، تا كه‌وچكێكی چێشت ئاوی پیازت ده‌ست ده‌كه‌وێت.
(2) كه‌وچك چێشت سركه‌ی سپی یان سركه‌ی سێ‌و.
ئاوی پیازه‌كه تێكه‌ڵ به‌سركه‌كه ده‌كه‌یت‌و به‌لۆكه‌یه‌ك ده‌یده‌یت له‌و شوێنانه‌ی په‌ڵه‌كانی پێوه‌یه، پاش (10) خوله‌ك به‌ئاو ده‌یشۆێت. پێویسته ئه‌مجۆره ماسكه هه‌فته‌ی دووجار به‌كاربهێنرێت.
تێبینی: هه‌ركام له‌م دووجۆره ماسكه به‌كاربهێنرێت، پێویسته هه‌فته‌ی دووجار بێت ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام بێت.

No comments:
Post a Comment