هەندێک لە ئافرەتان موو لە چەناگە و دەمووچاویان دێت، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی ئیندرۆجین لە جەستەیاندا دەگەڕێتەوە، بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی مووی دەمووچاو شارەزایان دوو ڕێگە دەخەنە ڕوو دوو کوپ شەکر، لەگەڵ ئاوی لیمۆ و نیو پەرداخ ئاو تێکەڵ بکە، ئینجا بیانخە نێو تاوەیەک و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر گەرمی بکە، دوای ئەوەی کە ڕەنگەکەی ڕەش بوو ئاگرەکە بکوژێنەرە و دوای ساردبوونەوەی لە دەموچاوتی بدە. ڕێگایەکی دیکە ئەوەیە نیو کەوچکی بچوک زەردەچەوە، لەگەڵ یەک کەوچکی گەورەی ھەنگوین لە نێو قاپێکدا دابنێ و بەجوانی تێکەڵیان بکە، تاکوو وەکوو کرێمێکی توندی لێ دێت، ئینجا لە چەناگەتی بدە، کە ھەستت بە وشکبوونی کرد، چەناگەت بە ئاو پاک بکەرەوە. بەمەش مووی چەناگەت نامێنیت -
وهرگیراوه له ماڵپهری http://www.baxcha.com
No comments:
Post a Comment