بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێتن قژت درێژبێت یان پربێت ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌ ....

2017-03-13

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێتن قژت درێژبێت یان پربێت ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌ ....


بێگومان ھەموو خانمێک ئاواتەخوازە کە خاوەنی قژێکی پڕو درێژ بێت، دەتوانرێت ئەو ئاواتەش بھێنرێتەدی بە ھۆی ئەو خواردن‌و خواردنەوانەی کە پڕۆتین‌و ڤیتامین‌و کانزایان تێدایە. 

خواردنی سەوزە لە باشترین‌و چاکترین خواردنە تەندروستەکانە، کە بۆ بەھێزیی و جوانیی قژ پێویستە، لەبەرئەوەی لە پێکھاتەکانی کانزاکان و ڤیتامینە سر‌ووشتییەکانە، کە ھەڵدەستێت بە پاراستن‌و بەھێزبو‌ونی قژ، ھەروەھا تەماتەو کاھو سڵق و گێزەر کە دەوڵەمەندن بە رەگەزی بیوتین، ھەروەھا گەڵای سپێناغ و قارچک و تور. ئەم سەوزانە بەشێوازی خواردنەوە وەک شەربەت رۆژانە بخۆرەوەو دڵنیابە کە تێبینییەکی زۆر باش دەکەیت لە بەھێزی و تەندروستی قژتدا. 

* قژ وەک ھەموو ئەندامەکانی دیکەی جەستە پێویستی بە ئاوە بۆ ئەوەی بەھێزو بریقەدار و تەندروست بێت، لانیکەم پێویستە رۆژی ٦ کوپ ئاو بخورێتەوە. -

* خواردنەوەی شیر: پڕۆتینی تەندروست زۆر گرنگە بۆ بەدەستھێنانی قژێکی پڕو تەندروست‌و بۆ ئەوەی زوو درێژبێتەوە. وەک زانراوە پڕۆتین رەگەزێکی سەرەکیە بۆ تەندروستی قژ، ئەگەر قژ ئەو ڕەگەزەی لە کیس چوو، ئەوا دەستدەکات بە ڕو‌وتانەوە، لەبەرئەوە پێویستە ڕۆژانە دوو کوپ شیر بخورێتەوە - 

ئا/ د. سۆران محمد غریب - 
وه‌رگیراوه‌ له‌ ماڵپه‌ری http://www.baxcha.com

No comments: