وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ژماره‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه كه‌مده‌كاته‌وه كه وتاری هه‌ینی تێدا ده‌درێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت:بڕیاره‌كه یه‌كێكه له‌راسپارده‌كانی كۆنفرانسی یه‌كخستی وتاری هه‌ینی و راوێژ به‌كه‌سانی شه‌رعی كراوه.
به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، پێنج هه‌زارو 520 مزگه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش، سێ هه‌زاو 14 مزگه‌وتیان، هه‌ینی تێدا ده‌كرێت، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاریداوه ژماره‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه كه‌مبكاته‌وه كه‌وتاری هه‌ینی تێدا ده‌درێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند : له‌چوارچێوه‌ی بڕیار‌و راسپارده‌كانی كۆنفرانسی رێكخستنی وتاری ئاینی، بڕیاردراوه ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی له‌یه‌كتره‌وه نزیكن و وتاری هه‌ینیان تێكه‌ڵ ده‌بێت، تێكه‌ڵ بكرێن و ته‌نها له‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كاندا وتاری هه‌ینی بدرێت.
وتیشی"بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر تێكه‌ڵكردنی وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان، راوێژ به‌لیژنه‌ی شه‌رعی كراوه ئه‌وان پێیانوایه زۆری و بۆری وتاره‌كان زیانی زۆری هه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، نه‌به‌ز ئیسماعیل وتی"لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان پێكهێناوه، ئه‌و لیژنه‌یه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی مزگه‌وته‌كان ده‌كات و بڕیار له‌تێكه‌ڵاوكردنی وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان ده‌دات".
راشیگه‌یاند"به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه وتاربێژی هه‌ینی هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه، له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆیان ده‌مێننه‌وه و به‌نۆبه وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
No comments:
Post a Comment