ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاو بۆ چواره‌مین رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رزبووه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ سوودی كورتخایه‌ن ده‌گه‌ڕێن.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هه‌تا كاتژمێر 10:15 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، نرخی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی برنت 35 سه‌نت یان له‌سه‌دا 0.7 به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی به 46.18 دۆلار فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس 30 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی به 43.68 دۆلار فرۆشرا.
شڕۆڤه‌كاران ده‌ڵێن هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت بریتییه له‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ سوودی كورتخایه‌ن ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام زیاتربوونی چالاكی به‌رهه‌مهێنان و لێدانی بیری نوێ له ئه‌مه‌ریكا بهرزبونهوهكهی سنورداركردووه.
له كۆتایی مانگی ئایاری ڕابردووه‌وه و به‌هۆی خستنه‌ڕووی زیاده‌ی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخه‌كانی نه‌وتی خاو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 14 دابه‌زیوه سه‌ره‌ڕای هه‌نگاوێكی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی خاو (ئۆپیك) بۆ سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو.
رۆژی 25ی ئایاری ڕابردوو، رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و چه‌ند به‌رهه‌مهێنه‌رێكی دیكه له‌نێوانیشیاندا روسیا، ڕازیبوون كه رێككه‌وتنامه‌یه‌ك بۆ سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو به‌بڕی 1.8 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا هه‌تا مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو درێژبكه‌نه‌وه، به‌ڵام لیبیا و نه‌یجیریا كه ئه‌ندامی ئۆپیكن و هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مه‌ریكی كه به‌رهه‌مهێنانی به‌ره‌و زیاتر بوون ده‌ڕوات له رێكه‌وتنه‌كه به‌ده‌ركراون.
به‌ڵام پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كه له‌ژێر پرسیاردایه و هاوكات به‌رهه‌مهێنانی و لێدانی بیری نوێی ئه‌مه‌ریكیش به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه به‌جۆرێك له 27ی ئایاری ساڵی ڕابردووه‌وه 431 بیره نه‌وتی نوێ له وڵاته هه‌ڵكه‌ندراوه.

No comments:
Post a Comment