بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئاسوده‌ و دڵ خۆش بی ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌ سودی زۆری بۆت ده‌بێت ...

2017-06-27

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئاسوده‌ و دڵ خۆش بی ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌ سودی زۆری بۆت ده‌بێت ...


کێ هەیە بەدوای بەختەوەری و دڵخۆشیدا نەگەڕێت، بەڵام ڕەنگە ئەمە زۆر کات پەیوەندی بە خۆمانەوە هەبێت لە هەڵبژاردنی ئەو شتانەی ڕۆژانە لە چواردەورمان هەڵیدەبژێرین یان جێبەجێی دەکەین، وەک خواردنی خراپ و ناتەندروست یان کەم خەوی، کە هۆکارێکن بۆ تووشبوونی مرۆڤەکان بە خەمۆکی.

بەپێی توێژینەوە ماڵپه‌ڕی تەندروستیەکان و ڕێنماییەکان، هەندێک جۆری خۆراک دەبێتە هۆی ئاسوودەبوونی مرۆڤ و دڵخۆشکردنی، چونکە میزاجی باش دەکات و نیگەرانی دەروونی کەمدەکاتەوە:

ماسی و جۆرەکانی وەک تونا و سەلەمون و زەیتە ڕووەکیەکانیش وەک زەیتی زەیتون و گوڵەبەڕۆژە و جۆرەکانی کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا3، کە ترشە چەوریەکی بەسوودە و یەکسانی ماددەی میلاتۆنین لە لەشدا دەپارێزێت کە بەرپرسە لە خەو و ڕێکخستنی کاتەکانی مرۆڤ بەشێوەیەکی بایەلۆژیکی و دژی خەمۆکیە یان کەئابەیە.

سیلینیۆم کە ماددەیەکی گرنگە بۆ لەش و دژایەتی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە دەکات، لە گوێزی هیندی بەرازیلی و تەماتە و قارچک و کاهو و سیر و پیاز و گۆشتی دەریایی بوونی هەیە.

شوکوڵاتە یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان و بەگشتی هەواداری زۆرە، دەتوانیت بیخۆی و مێشک ئارام بکەیتەوە و ئاسوودە بیت بەبێ ئەوەی بیر لە زیادبوونی کێش بکەیتەوە، چونکە دڵخۆشی و ئاسوودەی خۆت گرنگرترە، شوکوڵاتە لە %70 کاکاوە کە دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەمدەکاتەوە بەهۆی پاراستنی یەکسانی کۆرتیزول کە هۆڕمۆنێکە تایبەتە بە دڵەڕاوکێ و باشترە ڕۆژانە سێ شوکولاتە بخۆیت.

مەرجنییە تەنها خواردنی خێرا و ناتەندروست بخۆیت، دەکرێت بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود قەرەبووی بکەیتەوە و لەهەمانکاتدا خۆشت ئاسوودە و دڵخۆش بکەیت و مێشک ئارام بکەیتەوە، وەک ئەڤۆگادۆ کە بڕێکی زۆر ماددەی کۆلینی تێدایە و یەکسانی ڕێژەی سیرتۆنین دەپارێزێت لە لەشدا.

ئەڤۆگادۆیەک بهێنە بیکە بە شەربەت و کەمێک ئاوی لیمۆ بکە بەسەریدا، پاشان بیبەری شیرین یان تون ورد بکە و بیکە بەسەریدا و بیخۆ یان ئەڤۆگادۆکە بەتەنیا بخۆ.

مۆزیش میوەیەکی بەسوودە و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و دەبێتە هۆی ئاسوودەبوونی مێشک و دژی خەمۆکیە، زەردەچەوە کە بەهاراتێکی تایبەتی چێشتخانەیە و گرنگی پێ دەدرێت بەهەمان شێوەیە دەوڵەمەندە بە ماددەی Curcumin کە هاوکاری ئارام بوونەوەی مێشک دەکات، بەهەمان شێوەی سێو کە هەمان کاریگەریان هەیە بەهۆی ترشی فۆلیکەوە.

بیبەری تونیش یەکێکە لەو خواردنانەی کاریگەری لەسەر دەروونی مرۆڤ هەیە و ماددەی ئەندرۆفینی لەش بەرزدەکاتەوە کە بەرپرسە لەپێدانی هەستی ئاسوودەبوون، ئەمە جگە لەوەی دژی نەخۆشیەکانە.

ڕەنگە سەوزەکان بەگشتی وەک کەلەرم و سپێناخ و کاهو جۆرەکانی، چونکە ڕێژەی ئەندرۆفین بەرزدەکەنەوە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6 کە دژی هۆڕمۆنی کورتیزولە و هۆکارە بۆ دڵەڕاوکێ.

No comments: