لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیدا دەردەکەوێت، کە پێویستە پیاوان ڕۆژانە 13 پەرداخ ئاو بخۆنەوە، بەڵام خانمان پێویستیان بە 9 پەرداخ ئاو هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی Mayo Clinic in Minnesota خواردنەوەی ئاوی پێویست ڕۆژانە دەکرێت هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ لەشێکی تەندروست و دەروونێکی ئارام.
ڕەنگە بپرسییت کە کەسێک کێشی زیادە یان کەمترە، چۆن لەشی پێویستی بە هەمان بڕی ئاو هەیە ڕۆژانە بۆ ئەوەی بیخواتەوە؟
بەگوێرەی هاوکێشەیەکی سادە و ساکار لەڕووی زانستیەوە لەم ڕاپۆرتەدا ڕوون دەکرێتەوە، کە ڕۆژانە هەر مرۆڤێک پێویستی بە بڕی چەند ئاو هەیە تا خاوەنی لەشێکی تەندروست بێت.
ئەم هاوکێشەی خوارەوە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بزانیت ڕۆژانە جەستەی تۆ پێویستی بە بڕی چەند ئاو هەیە :
کێشی لەشت بە سیستمی IBS دیاری بکە، ئەگەر نەتزانی دەکرێت لەڕێگەی گۆڕینی کێشت بە کیلۆ بۆ IBS لە ئینتەرنێتەوە دیاریبکەیت یان لەڕێگەی ئەم لینکەوە دیاری بکە
(گۆڕینی کیلۆ بۆ IBS)
دواتر ئەو ژمارەیە دابەشی 2.2 بکە، ئەو ژمارەیەی دەستت دەکەوێت کەڕەتی ژمارەی تەمەنەکەتی بکە.
پاشان ئەو ژمارەیە دابەشی 28.3 بکە، دواجار ژمارەی ئەو کوپانەی کە پێویستە رۆژانە بخورێتەوە بۆ جەستەی تۆ پێتی دەدات بەشێوەی ئۆونس، بەڵام دەکرێت تۆ بیگۆڕیت بۆ ملیلیتر لەڕێگای ئەم لینکەوە ئەگەر نەتزانی (گۆڕینی ئۆونس بۆ ملیلیتر).
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ڕۆژانە تۆ وەرزش دەکەیت پێویستە لەو بڕە زیاتر بخۆیتەوە، چونکە هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی American College of Sports Medicine باس لەوە دەکرێت کە پێویستە0.35 لیتر ئاو بخورێتەوە، ئەگەر بۆ ماوەی 30 خولەک ڕاهێنان بکەیت.
هاوکات پێویستە زیاتر ئەو خۆراکانە بخورێن کە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە وەک شوتی، خەیار، کەرەوز، بەهۆی ئەوەی هۆکارێکی باشن بۆ دەرهاویشتنی ژەهری ناو جەستەمان.
بەڵام خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی خوێی زۆرە زیانی هەیە بۆ تەندروستیمان، چونکە زۆری خوێ لە جەستەدا پێویستی بە بڕێک ئاوی زیاتر هەیە هەر بۆیەش دوای خواردنی ماددە سوێرەکان ڕاستەخۆ تینومان دەبێت و لەشمان بڕێکی زۆر ئاو بەکاردەهێنێت بۆ ڕێکخستنی خەستی جەستە.
No comments:
Post a Comment