گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی راگەیاند لیژنەی سێی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکان، لە شاری سلێمانی دەستی بەسەر بڕێکی زۆر شیرینی (چکلێتی بەرەکە)دا گرتووە و رێگە بەفرۆشتنی نادرێت".
وتیشی "پێشتر چەندجارێک کۆمپانیای ھاوردەکاری شیرینی (چکلێتی بەرەکە) ئاگادارکراوەتەوە لە نزیکی ماوەی بەسەرچوونی چكلێتەكە کە پێش جەژنی قوربان و ئەمڕۆ 28ی ئابی 2017 ماوەكەی بەسەر دەچێت, بۆیە ھاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە كە بەکارینەھێنن".
سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان ئەوەشی خستەڕوو, بەھۆی سەرپێچی خاوەنەکەی لە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لەلایەن لیژنەکان و بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی دەست بەسەر شیرینی (چکلێتی بەرەکە)دا گیراوە و لەناوچەی تانجەڕۆ لەناو دەبرێت.
سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان داوا لە ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەکات, لە ھەرشوێنێک (چکلێتی بەرەکە) فرۆشرا لیژنە ھاوبەشەکان ئاگاداربکەنەوە، ھەروەھا لەکاتی کڕیندا ئاگاداری مێژووی ماوەبەسەرچوونی ئەو کاڵا و شمەکانەبن کە بەکاریاندەهێنن و دڵنیابنەوە لە مێژووی ماوە بەسەرچوونیان.
بۆیه ئهم بابهتهم دانه لهوانهی به هۆی ڕێگا نهدانی ئهم كالایه له شاری سلێمانی له وانهیه به شێوهیهك له شێوهكان بگاته بازاری قهزای خهبات بۆیه داوا له هاولاتیانی قهزای خهبات دهكهم هیچ كالایهك نهكرن بهبێ سهیركردنی بهرواری بهسهر چوون ..
No comments:
Post a Comment