بۆ چی گشت ئایهنهكان داوای هێشتنهوهی ڕیشیان كردووه به تایبهتی ئاینی ئیسلام پێش 1400 سال پێغمهبهر خوا داوای له یاوهرانی كرد به هێشتنهوه ڕیش ئێستاش له زلنكۆی كوینز لاندی ئوسترالیا توێژینهوهكیان ئهنجام داوه دهركهوتووه ریش پێستی پیاوان لە پیربوون، چرچبوون و شێرپەنجەی پێست دەپارێزێ، ئەوەیش بەهۆی رێگریی لە بەرکەوتنی تیشکی سەروو وەنەوشەیی، تاکو ریشەکە چڕتریش بێ، سوودی زیاتر دەبێ لەو رووەوە، توێژینەوەیەکی نوێ وادەڵێ.
توێژەرەکان لە زانکۆی کوینزلاندی ئوسترالیاوە بوون و لەبارەی ئەرەنجامی توێژینەوەکەیان لێدوانیان بۆ رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی داوە.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت ریشی پیاوان پێستیان دەپارێزێ لە 90-95%ی تیشکی زیانبەخشی سەروو بنەوشەیی و هاوتای ئەوە کارایە کرێمێکی دژەخۆر بە کارایی (SPF) ی 21 بەکاربهێنی.
لەبەرئەوەی تیشکی خۆر هۆکارێکی سەرەکی پیربوونی پێستە، هەبوونی ریش رێگری دەکات لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست، ئەوەش وادەکات پێست گەنجتر بمێنێتەوە و کەمتر چرچی بەربکەوێ.
هەروەک تیشکی سەروبنەوشەیی هۆکارێکی سەرەکی تووشبوونە بە شێرپەنجەی پێست، ریشیش بەرکەوتنی تیشکی سەروبنەوشەیی بە پێست کەمدەکاتەوە، تاکو ریشەکە چڕتریش بێ، ئەو تیشکە زیانبەخشە کەمتر لە پێست دەدات.
No comments:
Post a Comment