هەمان سەرچاوە باس لەوەدەکات هەواڵەکەی لە رۆژنامەکانی ئیسپانیاوە وەرگرتووەو مێسی نیگەرانە لەو بارودۆخەی ئێستا لە یانەکەدا ڕوودەدات.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئیسپانیا مێسی باسی لەوە کردووە یانەی بەرشلۆنە لە قەیرانێکی گەورەدایەو کڕینی عوسمان دێمبلی ناتوانێت شوێنی نێیمار پربکاتەوە، چونکە دێمبلی سەرەتای یاریکردنیەتی و ساڵانێکی دەوێت تا ئەو ئەزموونەی نێیمار وەردەگرێت.
لەماوەی رابردووداو دوای ئەوەی کەتەلۆنییەکان نێیمار دا سیلڤایان لەدەستدا و ئەو هێرشبەرە رووی لە یانەی پاریس سانجێرمان کرد، مێسی دەستبەجێ بەرپرسانی یانەکەی ئاگادارکردبووەوە کە دەبێت چەند ئەستێرەیەکی ئاستبەرز بهێننە ریزەکانی بەرشلۆنەوە، بەو هۆیەوە هەڕەشەی جێهێشتنی یانەکەی کردبوو لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکانیدا.
No comments:
Post a Comment