بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: یه‌كێتی‌ دوو بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرد...

2017-09-07

یه‌كێتی‌ دوو بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرد...


ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا دوو بڕیاری‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌سه‌ندكرد.

به‌پێی به‌لاغی‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ریفراندۆم، چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، گرفته‌كانی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، ئاماژه‌ پۆزه‌تیڤ و نه‌گه‌تیڤه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌و ناو عێراق له‌مه‌ڕ ریفراندۆم، درێژه‌پێدانی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، گفتوگۆی تێرو ته‌سه‌لیان له‌باره‌وه‌كرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر هه‌ندێك بنچینه‌ی یاسایی و ئابوری و سیاسی پێویست به‌زووترین كات كارا بكرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها وه‌فدێكی یه‌كێتی، په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بۆ چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌م دوو رۆژه‌دا ده‌گه‌یه‌نێته‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی.

به‌پێی به‌لاغه‌كه‌، وه‌فدی یه‌كێتی-یش بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی و ریفراندۆم، هه‌مان بنچینه‌، بۆ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌، رون ده‌كه‌نه‌وه‌.

No comments: