نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێ، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2018 دا دەکات، لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان و بەدیهێنانی دادپەروەری.
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی رۆژنامەڤانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "دوا پێداچوونەوە بە بودجەی ساڵی 2018 دەکرێت و دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆکان لە ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە، لە رۆژانی داهاتوودا رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت".

تائێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 دا بە 12.67% دیاریکراوە، لەکاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا 17% بوو، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی دەکات.
هەروەها بەپێی نووسراوێک کە رۆژی شەممە 18-11-2017 دەرکراوە، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2018ی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گەڕاندووەتەوە.
سەلاحەدین ئەحمەد عەبدولعەزیز، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق بەوەکالەت نووسراوەکەی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەوەکالەت کردووە و تێیدا راگەیاندووە، ئاماژە بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەی رۆژی هەینی 17-11-2017 کراوە و لەسەر داخوازیتان، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئیتیحادی کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2018تان بۆ دەگەڕێنینەوە.
رۆژی 5-11-2017 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ ئامادەبوونی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەسەرپەرشتیی ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 ی پەسەندکرد، بەڵام عەبادی سەرپشک کرد لە دەستکاریکردنی، هەرێمی کوردستانیش ناڕەزایی تووندی لەبارەی پڕۆژەیاساکە دەربڕیوی و داوای پێداچوونەوەی کرد.

No comments:
Post a Comment