بۆنی لەش بەهۆی هەلمژینی ئارەقی لەشەوە لەلایەن بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو پێست دروستدەبێت، لەبەر ئەوە بۆنی ئارەق تەنها لەبن باڵدا دروست نابێت بەلکو لەهەموو ئەو شوێنانەی لەش کە گلاندی رژێنی ئارەقی تێدایە.
لەڕێگای چەند چارەسەرێکی سروشتیەوە دەتوانیت بۆنی ناخۆشی لەشت بنەبڕ بکەیت:
1. بەکارهێنانی ڕۆنی نەعنا
لەکاتی خواردنی پیاز، سیر و خواردنەکانی تر کە بۆنیان هەیە، بۆنی هەناسە ناخۆش دەبێت ،بەڵام ئەو بۆنە تەنها لەڕێی هەناسەو و غازاتی سکەوە بڵاو نابێتەوە بەڵکو لەڕێی پێست و لولەکانی ئارەقی پێستیشەوە بڵاو دەبێتەوە، بۆیە خواردنی نەعنا تەنها بۆنی هەناسە خۆش ناکات بەڵکو کاریگەرییەکی زۆریشی لەسەر بۆنی پێست و ئارەق هەیە.
وا باشترە دوای خواردنی ئەو خۆراکانەی کە سیر و پیازیان تێدایە چەند دلۆپێک ڕۆنی نەعنا بخورێت یاخود بە سەوزەیی بخورێت لەگەڵیدا.
2. بەکارهێنانی سرکەی سێو و ئاوی لیمۆ
لەکاتی خۆ شۆردندا چەند دلۆپێک سرکەی سێو و ئاو لیمۆ تێکەڵ بکە لەگەڵ ئەو شامپۆیەی کە لەشتی پێدەشۆیت بەم جۆرە کاریگەری دروستبوونی بەکتریا لەسەر پێستت کەمدەکەیتەوە لەکاتی ئارەقکردنەوەدا
3.بەکارهێنانی تەماتە
تەماتە تایبەتمەندی دژە میکرۆبی تێدایە و هەروەها یارمەتی بچوککردنەوەی لولەکانی ئارەقی سەر پێست دەدات، چەند تەماتەیەک بگوشەو ئاوەکەی بکەرە ناو ئاوی گەرمەوە وبیدە لە لەشت با بۆماوەی 10 خولەک پێوەی بێت، پاشان لەشت بشۆرەوە.
No comments:
Post a Comment