بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق نه‌كشێنه‌وه‌ لێیان ده‌ده‌ین

2017-11-21

حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق نه‌كشێنه‌وه‌ لێیان ده‌ده‌ین


به‌ سه‌دان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی خۆپیشاندانێكیان له‌ شاری نه‌جه‌ف سازكرد و تێیدا دژایه‌تی خۆیان بۆ بڕیاری كۆنگرسیی ئه‌مه‌ریكا نیشاندا، كه‌ كۆنگرێس بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به‌ هێزه‌كانی حه‌شدی خستۆته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.
له‌مباره‌شه‌وه‌ عه‌بدولڵه‌تیف عه‌میدی سه‌ركرده‌ له‌ گروپی سه‌رایا عاشوورای سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ لێدوانێكی میدیاییدا گوتی "دوای بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێس له‌دژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، له‌ئێستادا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوژمنی راسته‌وخۆی ئێمه‌ن"، هه‌وره‌ها راشیگه‌یاند "مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕیاره‌ بۆ به‌ئامانج كردنی هێزی به‌رگری ئیسلامی و ته‌واوی گروپه‌كانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبیه‌".
عه‌میدی داواشی له‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد، عێراق جێ بهێڵن، چونكه‌ وه‌ك خۆی ئاماژه‌یپێكرد "ئه‌گه‌ر له‌عێراق نه‌كشێنه‌وه‌ له‌مه‌ودوا ده‌بنه‌ ئامانجی هێزه‌كانیان".
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق، له‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كاندا پۆڵێن كردبوو و داوشی له‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردبوو، سزای ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ بدات كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌و گروپه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ماوه‌ی 90 رۆژی وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ دیاری كردبوو.
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له‌ ئه‌نجامی درووستبوونی درز له‌ ریزه‌كانی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق له‌ ساڵی 2013 درووست بووه‌ و، ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م كه‌عبیه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، كه‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه‌عبی ده‌ستی له‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا له‌ ساڵی 2008 دا هه‌بووه‌ و جه‌ختی كردبووه‌وه‌، كه‌عبی تیرۆریسته‌.  

No comments: