ده‌رباز، كوڕی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌رباز كۆسره‌ت، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئێستا به‌رلین".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، كۆسره‌ت ره‌سووڵ گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، دواتریش بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرا.
له ئێستاشدا وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، باری ته‌ندرووستی كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگیره، به‌ڵام تا ئێستا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌كراوه
No comments:
Post a Comment