كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەرێمی كوردستان كەشێكی ناسەقامگیر بەخۆیەوە دەبینێت، پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی باران بارین روو لە ناوچەكەمان بكات و بۆماوەی یەك هەفتە بەردەوامی هەبێت .
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست كاردەكاتە سەر ناوچەكە و ئاسمانی هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و باران بارین لەتەواوی ناوچەكە لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ دەبارێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "رۆژی دووشەممە سەرباری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سووریش درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكەمان و رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ رۆژانی سێشەممەو چوارشەممە لەگەڵ باران بارینی بەلێزمە و هەورە تریشقە بارستە هەوایەكی ساردیش لەناوەڕاستی ئەوروپا لە باكووری هەرێم كاردەكاتە سەر ناوچەكە و پلەكانی گەرما نزم دەكاتەوە بەجۆرێك لەناوچە شاخاویە بەرزەكان بەفر بارینیش دەبێت .
كەشناسی هەروەها دەڵێت، "ماوەی كاریگەی ئەو شەپۆلە بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەگوێرەی نەخشەكانی كەش و هەوا تا رۆژی دووشەممە رێككەوتی 27/11/2017 دەمێنێتەوە"
No comments:
Post a Comment