بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: دیمەنە شاراوەکانی فیلمی تایتانیک لەسەر شاشەی سینەماکان پەخش دەکرێتەوە

2017-11-16

دیمەنە شاراوەکانی فیلمی تایتانیک لەسەر شاشەی سینەماکان پەخش دەکرێتەوە


فیلمی تایتانیک دەگەڕێتەوە سەر شاشەی سینەماکانی ئەمەریکاو بەشێوەی جیاوازتر پەخش دەکرێتەوە، دوای ئەوەی هەندێک لە دیمەنەکانی ئەو فیلمە لابرابوون.

ئەمڕۆ 20 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر پەخشکردنی فیلمی تایتانیکدا، ئەو فیلمە هەوادارێکی زۆری هەبوو، یەکێکە لە فیلمە بەناوبانگەکانی جیهان و بەشێوەی چیرۆکێکی راستەقینەی رۆمانسیەت و تراژیدیا کەوتە بەر دیدەی تەماشاخوازانی.
جەیمس کامیرۆنی دەرهێنەری ئەو فیلمە ملیۆنان خەڵكی ناچارکرد بەدیار شاشەی سینەماکان و تیڤییەکانەوە دابنیش و تەماشای تایتانیک بکەن و دواجار خەڵاتی ئۆسکاریشی بردەوە.

ناوبراو وەک خۆی باسی دەکات هەندێک لە دیمەنەکانی ئەو فیلمە پەخش نەکراون، چونکە دیمەنی زۆر تراژیدی و خەمناکی تێدایە، بەڵام بەمزووانە لەسەر شاشەی سینەماکان تەواوی ئەو دیمەنە شاراوانە پەخش دەکەینەوە.

یەکێک لەو دیمەنانە کە جەیمس باسی دەکات بریتییە لە گەڕانی رۆز بەدوای جاک-دا دوای ئەوەی لە بەلەمی رزگاکراوەکان بە زیندوویی دێتە دەرەوەو بەدوای جاکدا دەگەڕێت، نازانێت جاک لە ئاوەکەدا رەق بووەتەوەو مردووە.

رۆڵی (رۆز) کیت وینسلیت بەرجەستەی دەکات و رۆڵی (جاک)یش لیۆناردۆ دی کاپریۆ بەرجەستەی دەکات.

جەیمس کامیرۆنی دەرهێنەر ئاماژەی بەوە کردووە ئێستا ئەو فیلمە ئامادەیەو وابڕیارە لە یەکی دیسەمبەری ئەمساڵ لەسەر شاشەی سینەماکانی ئەمەریکا بە کوالێتی  دوو رەهەندی (2D) نمایش بکرێت و سەرجەم ئەو دیمەنە خەمناکیانەش نمایش بکرێت کە 20 ساڵ لەمەوپێش لابرابوون.

لە 20 شوێنی تریش بە تەکنیکی سێ رەهەندی نمایش دەکرێت (3D)

No comments: