بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: باشترین 5 ئەپ بۆ سەیرکردنی کەناڵەکانی تەلەفیزیۆن لەسەر مۆبایلەکەت بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

2018-11-05

باشترین 5 ئەپ بۆ سەیرکردنی کەناڵەکانی تەلەفیزیۆن لەسەر مۆبایلەکەت بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

هەندێک جار لەوانەیە ئارەزووی بینینی پڕۆگرامە تەلەفیزیۆنیەکان بکەیت لە مۆبایلەکەتەوە بە هۆکاری بەردەست نەبوونی تەلەڤیزیۆن یاخود کاتێک لە سەفەردایت، هەر بۆیە لەم بابەتەدا تۆی خوێنەر ئاشنا دەکەین بە 5 ئەپ بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کە لە ڕێگەیانەوە دەتوانیت بینەر کەناڵەکانی تەلەڤیزین ببیت.




GLARAB


لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت بینەری کەناڵە تەلەفیزیۆنیەکان و تەنانەت ڕادیۆییەکان ببیت و پشتگیریش لە کەناڵە عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و فارسیەکانیش دەکات، ئەپەکە شایەنی تاقیکردنەوەیە و خوودی خۆم لە مێژە بەکاریدەهێنم.












Filmon




لە ڕێگای ئەم ئەپەوە بینەری زیاتر لە 300 کەناڵی تەلەفیزیۆنی ببە لەسەر ئامێری ئەندرۆید و ئایفۆنەکەت.


















Melody Now




ئەم ئەپە تایبەتە بەو کەسانەی ئارەزووی بینەر بوونی کەناڵەکانی میلۆدی دەکەن و ژمارەیەکی زۆر لە فلیم و زنجیرەکان لە خۆدەگرێت.

















TVPlayer




ئەپەکە ڕێگەت پێدەدات بینەری کۆمەڵێک کەناڵی جۆراوجۆر ببیت لەوانە کۆمەڵەی کەناڵەکانی SKY و زیاتر.



















Mobdro


ئەپەکە تا ڕادەیەک لە نێو بەکارهێنەراندا ناوبانگی هەیە و ژمارەیەکی زۆر لە کەناڵە عەرەبی و جیهانیەکانی لە خۆگرتووە.




No comments: