له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونى ته‌كنه‌لۆژيا و ده‌ركه‌وتنى مۆبايلى زيره‌ك، رێڕه‌وه‌ى به‌ڕيوه‌چوونى ژيانى مرۆڤيش گۆڕانكارى گه‌وره‌ى به‌خۆيه‌وه بينووه، به‌تايبه‌تى له ئێستادا به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكى مۆبايل ته‌نها هه‌ر بۆ په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى به‌كارناهێنێت، به‌ڵكو چه‌ندين به‌ڵگه‌نامه و دۆكيومێنت و زانيارى گرنگ و وێنه و ڤيديۆيى تايبه‌ت به‌خۆى تيايدا ئه‌مبارده‌كات، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاكه‌رزه‌كان له‌هه‌وڵى دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌ى نوێ بن بۆ ئه‌وه‌ى دزه بكه‌نه ناو مۆبايله‌كان و سوود له‌و ئه‌رشيفانه‌ى ناو مۆبايل ببين و به‌كاريبهێنن.
ئێمه لێره‌دا شه‌ش نيشانه‌ى سه‌ره‌كى ده‌خه‌ينه روو بۆ ئه‌وه‌ى بزانيت كه مۆبايله‌كه‌ى كارى سيخوڕى له‌سه‌ره و واپێويست ده‌كات به‌زووترين كات چاره‌سه‌رى بكه‌يت:
- كاركردنى مۆبايل به‌هێواشى:
كاتيك هه‌ستتكردن مۆبايله‌كه‌ت به‌هێواشى كارده‌كات و كاره‌كانت به ئاسانى بۆ رايى ناكات، ياخود زۆرجاران له‌ناكاو جام ده‌كات و ده‌كوژێته‌وه، ئه‌مه نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه ئه‌پى زيانبه‌خش له‌سه‌ر مۆبايله‌كه‌ت دابه‌زاندووه و كه هه‌ڵگرى چه‌ندين ڤايرۆسه و كاريگه‌رى له‌سه‌ر شێوازى كاركردنى مۆبايله‌كه‌ت هه‌يه.
- دابه‌زينى شه‌حنى مۆبايله‌كه‌ت به‌شێوه‌يه‌كى خێرا:
كاتێك تێبينيت كرد مۆبايله‌كه‌ت به‌شێوه‌يه‌كى خێرا شه‌حنى دێته خواره‌وه، ياخود له‌ماوه‌يه‌كى كه‌مدا دووباره واپێويست ده‌كات شه‌حنى بكه‌يته‌وه و ئه‌م حاڵه‌ته بۆ چه‌ندجاريك دووباره بووه‌و و زانيت به‌رده‌وامى هه‌يه، ئه‌مه نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه مۆبايله‌كه‌ت بێ ئاگايانه له‌پشته‌وه كارده‌كات، به‌ڵام تۆ نايبينى، دووباره ئه‌مه‌شيان ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ دابه‌زاندنى كۆمه‌ڵێك ئه‌پى بێ سه‌روبه‌ر كه جگه له زيانگه‌ياندن به‌مۆبايله‌كه‌ت هيچ سوودێكى نييه، زۆرجار ئه‌په‌كان له "ناوName"دا سه‌رنجڕاكێشن تاكو خه‌ڵكى دايبه‌زێنێت، به‌ڵام بۆ ئامانجێكى دياريكراوى هاككردن دروست كراون بۆيه ئاگاداربه نه‌كه‌ويته نێو ته‌ڵه‌ى هاككرانه‌وه به‌زووترين كات ئه‌م جۆره ئه‌پانه ره‌شبكه‌ره‌وه.
- زياد خه‌رجكردنى يه‌كه‌ى هێلى ئينته‌رنێت:
ئه‌گه‌ر زانيت، يه‌كه‌ى هێلى ئينته‌رنێته‌كه‌ت به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زێت و ورده ورده پاره‌ى تێدا نامێنێت، ئه‌وه بزانه جگه له تۆ كه‌سێكى ديكه به‌كاريده‌هێنێت.
- به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى مۆبايل:
به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى مۆبايله‌كه‌ت به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو، به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مۆبايله‌كه‌ت كۆمه‌ڵيك ئه‌پى تيايدا دا‌به‌زێندراوه كه هه‌ڵگرى كۆمه‌ڵێك ڤايرۆسى جياجيان و ئامانجيشيان له‌و كاره تێكدانى سيسته‌مى مۆبايله‌كه‌ته.
- ده‌ركه‌وتنى نامه‌ى نه‌زاندراو:
ئه‌گه‌ر بينيت نامه‌يه‌كى ئه‌لكترۆنى له‌ناكاوت بۆ هات، ئاماژه به‌هيچ ژماره و ناوێك نه‌كرابوو و ياخود نامه‌يه‌كى نافه‌رمى بوو، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌كه‌ى وه‌ڵامى نامه‌كه بده‌يته‌وه، چونكه ره‌نگه هاكه‌رزێك بێت بۆت له‌بۆسه‌دابێت و ده‌يه‌وێت هاكت بكات.
- پێبوونى بلوتوز به‌شێوه‌يه‌كى خۆكارانه:
نيشانه‌يه‌كى ديكه بۆ ئه‌وه‌ى بزانيت سيخوڕيت له‌سه‌ره، بلوتوزى مۆبايله‌كه‌ت به‌شێوه‌يه‌كى خۆكارانه پێده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ى تۆ پێتكردبێت، ئه‌مه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى يه‌كێك دزه‌ى كردووته ناو مۆبايله‌كه‌ت و له‌رێگه‌ى بلوتوزه و زانيارى و دۆكيومێنته‌كانى ناو مۆبايله‌كه‌ت دزه‌پێده‌كات
> هەرکاتێک ئەم شەش خالەت بەدی کرد پێویستە یەک سەر موبایلەکەت فۆرمات بکەی وە لە دوای فۆرماتیش گۆڕان کاری لە گشت پاسوێردەکانی بەرنامەکانت بکەی وەکوو فێس بووک و ڤایبەر و وتس ئاپ هتدی .....
> هەرکاتێک ئەم شەش خالەت بەدی کرد پێویستە یەک سەر موبایلەکەت فۆرمات بکەی وە لە دوای فۆرماتیش گۆڕان کاری لە گشت پاسوێردەکانی بەرنامەکانت بکەی وەکوو فێس بووک و ڤایبەر و وتس ئاپ هتدی .....
No comments:
Post a Comment