بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: لەبەر ئەم ٦ ھۆکارە ترێ بخۆ

2019-09-11

لەبەر ئەم ٦ ھۆکارە ترێ بخۆ


ترێ لەمیوە بەتام و بەھا خۆراکییە باڵاکانە و دەوڵەمەندە بەڤیتامین و کانزاکان و رەگەزە گرنگەکان بۆ تەندروستی لەش، شارەزایانی خۆراکی رێنمایی دەدەن بەخواردنی ترێ بۆ سودە زۆرەکانی، لەراپۆرتێکیدا وێبسایتی Jasminevineyards گرنگترین سودەکانی دیاری کردووە: 
١. پێست نوێ دەکاتەوە: ترێ دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و دژەئۆکسان و ھاندەری چالاکی پێست و نوێ بونەوەی خانەکانە، پێست لەتیشکی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێ کەمرۆڤ توشی شێرپەنجە دەکات.
٢. تەندروستی مێشک باش دەکات: بەھۆی بوونی پێکھاتەی "ریسفیراترۆل"ەوە ھاندەری رووبەرووبونەوەی ڕەگە ئازادەکانە کەزیان بەمێشک دەگەیەنێت و تووشی زەھایمەرت دەکات. 
٣. ووزە دەداتە لەش: بونی کاربۆھیدراتی ئاڵۆز لەترێ دا وادەکات کەووزەت پێ ببەخشێت ئەمەش باشترین ژەمی سوکە بەر لەڕاھێنانەکە.
٤. ھاندەری تەندروستی دڵە: ترێ مادەی پۆلیفینۆڵی تێدایە کەرێگرە لەرەقبونی خوێنبەرەکان و ھاندەری تەندروستی دڵە.
٥. بەسوودە بۆ تەندروستی چاوەکان: ڤیتامین ئەی و لۆتین کەلەترێ دا ھەیە بەسودە بۆ ھاندانی تەندروستی چاوەکان، بەپێی توێژینەوەیەکی توێژەرانی پەیمانگەی باسکۆن بالمەر بۆ چاو لەزانکۆی میامی، ترێ ھاوکارە لەرووبەرووبونەوەی نەخۆشیەکانی چاودا. 
٦. ئێسک بەھێز دەکات: مەنگەنیز تایبەتمەندییەکی تەندروستییە بۆ ترێ و ھاوکارە لەبەھێزکردنی ئێسک و ئەم کانزایەش ھاندەری تەندروستی ئێسکە لەرێی بواردان بەلەش بۆ مژینی کالیسیۆم بەشێوەیەکی باشتر و دروستکردنی ئەنزیمی سەرەکی بۆ بنیاتی ئێسک و بەھێزکردنی میتابۆلیزم و رێکخستنی ھۆرمۆنەکان و رێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێندا.

No comments: