بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: ئەو وێنانەی چیرۆکی سەرسورهێنەر لە پشتیانەوە هەیە

2019-09-11

ئەو وێنانەی چیرۆکی سەرسورهێنەر لە پشتیانەوە هەیە

رۆژانە هەندێک روداو دیمەن دەبینین کە مانایەکی زۆر دەبەخشن، هەمو ئەوەی لەو کاتەدا دەتوانین بیکەین وێنە گرتنی ئەو دیمەنەیە بۆ ئەوەی وەکو یادگاری لامان بمێنێت، ماڵپەری brightside ئەو وێنانەی بڵاوکردوەتەوە کە چیرۆکی سەرسورهێنەر لە پشتیانەوە هەیە.

گوندێک لە ئیندۆنیسیا بۆ یەکەمینجارە رێگاکان قیر دەکرێت، منداڵەکان پێڵاوەکانیان دادەنێن پاشان دەچنە سەر قیرەکە بۆ ئەوەی پیس نەبێت.

دایکی ئەلێکس کوڕەکەی برد بۆ کۆنسێرتێک لە ئیسپانیا بۆ ئەوەی لەگەڵ هەوادارەکانی دیکە چێژ وەربگرێت، ئێستا ئەلێکس خۆی بوە بە ئەستێرەی کۆنسێرتەکە.

سێ رزگاربوی جەنگ دوای 72 ساڵ ئەو تاتۆیە نیشان دەکەن لە کەمپی نازیەکان بۆیان دروستکرابو.

"کریس ترۆکی" ئەو گەنجەبو کە ئەم پیاوەی رزگارکرد لە سوتان ئەو کاتەی لە روداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمێلکەی سوتا، دواتر دەرکەوت ئەم پیاوە هەمان دکتۆرە بو کە بەمنداڵی "کریس ترۆکی" لە لێواری مردن رزگارکرد.

ئەم سەگە ئەو کاتەی دوگیان بو لە روداوێکدا چەند جارێک تەقەی لێکرا، دواتر "ماگی" بەخۆبەخش رزگاری کرد و بەخێوی کرد، ئێستا سەگەکە خاوەنەکەی زۆر خۆشدەوێت.

خانمێک داوای لە فۆتۆگرافەرەکە کرد کە خۆی و هاوسەرەکەی پێکەوە لە یەک وێنەدا کۆبکاتەوە، چونکە هاوسەرەکەی بە هەزاران مەتر لێوەی دورەو ناتوانێت بیبینێت.

ئەم کوڕە هەشت ساڵانە لە تایوان دەژی، 2500 مایل دەبڕێت بۆ بینینی دایکە کۆچکردوەکەي، دڵنیایە بەم شێوەیە زیاتر لە دایکی نزیک دەبێتەوە.

ئەم پشیلەیە لە روداو]کی ئۆتۆمبێلدا قاچەکانی لەدەستدا، دواتر بە چەند نەشتەرگەریەک توانرا قاچی دەستکردی بۆ دابنرێت.

ماکس و لیدیا لە رۆژی ئاهەنگەکەیاندا پۆلێک پەپولەیان ئازاد کرد بەهۆی ساڵیادی مردنی خوشکەکەیانەوە، بەڵام پەپولەکان ئامادەنەبون بفڕن، تا کۆتایی ئاهەنگەکە لەسەر شانی میوانەکان مانەوە.

سبەینێ کۆتا رۆژی چارەسەرکردنی دایکمە لە نەخۆشی شێرپەنجە.

بەندەری ناوچەی مانیلا.

ئەم سەگانە لە کاتی راھێنانکردندان بۆ ئەوەی رادەی هێمنی و لەسەرخۆییان تاقیبکرێتەوە.

No comments: