ئاوی گوڵ رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکانی تێدایە، سودی گرنگ بە قژ دەگەیەنێت، یارمەتی شێدارکردنەوەی قژ دەدات، هەروەها تاڵەکان بەهێزدەکات و یارمەتی درێژبونەوەی قژ دەدات، سودەکانی بەپێی جۆری قژ دەگۆڕێت.
بۆ قژی چەور:
لە رەگەوە قژ بەهێزدەکات، کاریگەری هەیە لەسەر بریسکەدارکردنی قژ، هەروەها بۆنێکی خۆش و جیاوازی پێدەبەخشێت.
بۆ قژی سپی:
یەکێکە لەو پێکهاتانەی یارمەتی دواخستنی سپیبونی قژ دەدات، چونکە رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تیدایە، کە خانەکانی پێست چالاک دەکات، رەنگی قژ وەکو خۆی دەهێڵێتەوە.
بۆ قژی وشک:
یارمەتی شێدارکردنەوەی پێستی سەر دەدات، پارێزگاری لەو تاڵانە دەکات کە زیانیان بەرکەوتوە، هەروەها پێستی سەر لە هەوکردن دەپارێزێت، کاردەکات بۆ لابردنی کرێشی قژ.
شێوازی بەکارهێنانی:
یەکەم: ئاوی گوڵ لەگەڵ گلسرین تێکەڵ بکە و بیدە لە قژت، بۆ ماوەی 30 خولەک جێی بهێڵه، دواتر بە شامپۆی تایبەت بە جۆری قژت بیشۆ، رۆژانە دوبارەی بکەرەوە.
دوەم: ئاوی گوڵ لەگەڵ سپێنەی هێلکە و کەمێک سرکەی سێو تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە قژت، دواتر بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ بیشۆ، هەفتەی دوجار دوبارەی بکەرەوە.
سێیەم: زەردێنەی هێلکە و ئاوی گوڵ تێکەڵبکە، کەمێک زەیتی زەیتون یان زەیتی گوێزی هندی تێکەڵبکە، پاشان بیدە لە قژت بۆ ماوەی 30 خولەک، پاشان بە شامپۆ بیشۆ، هەفتەی دوجار دوبارەی بکەرەوە.



داناني بابهت لهلايهن



No comments:
Post a Comment