بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: چەند رێگەیەکی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی ئازاری ددان

2020-04-21

چەند رێگەیەکی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی ئازاری ددان


کلۆربونی ددان یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئازاری ددان، ئه‌و به‌کتریایانه‌ی که‌ له‌ ناو ده‌مدا هه‌ن، ده‌ژین له‌سه‌ر ئه‌و شه‌کر و نیشاستانه‌ی له‌ ناو ئه‌و خواردنانه‌ هه‌ن که‌ ده‌یانخۆیت، وە ئه‌م به‌کتریایانه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ دروست کردنی مادده‌ی ترشی که‌ ده‌نوسێت به‌ روی ددانه‌کانته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی کلۆربون.

ماڵپەری Health line باشترین ئەو رێگە سروشتیانەی بڵاوکردوەتەوە کە یارمەتی چارەسەرکردنی ئازاری ددان دەدەن.

خوێ و ئاو
خوێ و ئاو تێکه‌ڵەیەکی سروشتی پاککەرەوە، یارمەتی لێکردنەوە ئەو پاشماوەی خۆراکانە دەدات کە لە نێوانن دانەکانتدا ماوەتەوە، هەروەها هەوکردن کەمدەکاتەوە و یارمەتی چارەسەرکردنی برینی دەم دەدات، نیو کەوچک خوێ لەگەڵ کوپێک ئاوی شلەتێن تێکەڵبکە و غەرغەرەی پێبکە.

سەهۆڵ
کاتێک سەهۆڵ دەخەیتە سەر ئەو شوێنەی ئازارەی هەیە یارمەتی گرژبونی دەمارەکان دەدات و بەمەش ئازارکەمدەکاتەوە و چارەسەری هەوکردن دەکات، دەتوانیت پارچە سەهۆڵێک لە قوماشێک بپێچیت و بیکەیتە سەر شوێنی ئازارەکە، هەر 20 خولەک جارێک دوبارەی بکەرەوە.

چای نەعنا
هەوکردنی پوک کەم دەکاتەوە، یارمەتی چارەسەرکردنی ئازار دەدات، دەتوانیت چای نەعناکە کەمێک گەرم بکەیت و بیکەیتە سەر شوێنی ئازارەکە.

سیر
دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا و کەمبونەوەی ئازار، سیرەکە وردبکە تا وەکو کرێمێکی لێدێت، دەتوانیت کەمێک خوێی بکەیت بەسەردا، پاشان بیکەرە سەر شوێنی ئازارەکە.

No comments: