بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: به‌چی پێستی كۆرییه‌كان وا ناسك ده‌بێت؟

2021-05-03

به‌چی پێستی كۆرییه‌كان وا ناسك ده‌بێت؟


کۆرییەکان کات و پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن لە پێناو بایەخدان بە پێستیان، خەڵک لە سەرتاسەری جیهاندا ئیرەیی بە کۆرییەکان دەبات بەهۆی جوانی پێستیانەوە.


کاتێک ئەکتەری کۆری جۆن هون یونج ڕۆڵی لە فیلمێکدا گێڕا کە باسی نهێنییەکانی جوانی پێستیانی دەکرد ئەم فیلمە کرا بە کتێب و ئەو کتێبە یەکێک بوو لە کتێبە هەرە پڕ فرۆشراوەکان له‌ جیهاندا بۆ ساڵی 2011، كه‌ لە دوای دەرچوونی بە دوو ڕۆژ چاپی یه‌كه‌می نه‌ما له‌ناو بازاردا.

لێره‌دا چه‌ند نهێنییه‌كی جوانییه‌ سروشتییه‌كه‌ی خانمان له‌ كۆریا باس ده‌كه‌ین:

شێداری: کۆرییەکان بڕوایان وایە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنییەکان پێست بە گەشاوەیی دەهێڵێتەوە. ئەوان سەرەتای ڕۆژەکەیان بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو دەست پێ دەکه‌ن و بەیانیان دەموچاویان بە ئاوی سارد دەشۆن بۆ چەند خولەکێک. میوەو سەوزە بە پێکهاتە سەرەکییەکانی خواردنی ڕۆژانەیان دادەنرێت و خواردنەکانیان بڕێكی زۆری له‌ سۆدیۆم تێدایه‌، کە پێست شێدار دەردەخات.

پاککردنەوە بە ڕێک و پێکی بۆ تەڕکردنەوەی پێست: رێگایەکی بێهاوتایان هەیە لە بەکارهێنانی بەرهەمەکانیان بۆ بایەخ دان بە پێستیان، پێیان وایە باشترین ئەنجامی دەبێت. ئەکتەرە کۆرییەکە ئامۆژگاریمان دەکات لە کاتی پاککردنەوەی پێست ڕۆنی گوێزی هیندی و بادەم یان هەر ڕۆنێکی تری پەککەرەوە بە کاربهێنین، وازی لێبهێنین لەسەر پێستەکە بۆ ماوەی چوار خوولەک، پاشان دەموچاومان بشۆین بە ئاوێکی شلەتێن ئینجا ئاوی سارد بۆ داخستنەوەی کونەکانی پێست. کۆرییەکان وای بەباش دەزانن لە کاتی بەکارهێنانی ماددەکان بۆ پێست بە سەری پەنجە بڵاوی بکەینەوە چونکە بەو شێوەیە زیاتر پێستەکە ئەو ماددانە هەڵدەمژێت. لە کاتی بەکارهێنانی کرێمەکانی جوانکاری هەردوو دەستت لەیەک بخشێنە بۆ ئەوەی پلەی گەرمییەکەی بەرز بێتەوە پاشان کرێمەکە لە پێستت بدە.

ماسکی دەموچاو: کۆرییەکان وا ناسراون کە پێکهاتەیەکی زۆریان هەیە وەک ماسک بەکاری دەهێنن لە باپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە. ئامۆژگاریمان دەکەن بە بەکارهێنانی ماسکی پاککەرەوە و ماسکێک کە خۆراکی پێست دە بەخشێت لە یەک کاتتداو یەک جار بەکاری بهێنین. بەکارهێنانی ماسکی دروست کراو لە دەرمانی کرمی ئاوریشم، یارمەتیت دەدات بۆ سپی کردنەوەی پێست. هەروەها بەکارهێنانی ماسکەکانی تری ماڵەوە وەک ماسکی سپێنەی هێلکە و ماسکی هەنگوین.

خەوتن بۆ گەیشتن بە جوانی: ئەکتەرە کۆرییەکە ئامۆژگاریمان دەکات کە لە 6-8 سەعات کەمتر نەخەوین کە ئەمە شتێکی گرنگە بۆ تەندروستی پێستمان.

بەرهەمەکانی بایەخدان بە پێست: مارکە بازرگانییەکانی ئاسیا ناوبانگێکی زۆریان بەدەست هێنا لە سەر پێوەری جیهانی، ئەمەش لەبەر ئەنجامە باشەکانی هەیەتی. کۆرییەکان لە ڕۆژێکدا 10-20 پێکهاتە بەکاردەهێنن بۆ بایەخدان بە پێستیان.

تەمرین پێکردن بە دەموچاو: چەند تەمرینێکی دەموچاو هەیە لای کۆرییەکان بۆ نمونه‌ ساف کردنی دە موچاوو نەرم کردنی ماسولکەکانی ڕوومەت له‌ ڕێگه‌ی شێلانه‌وه‌.

بەکارهێنانی ماكیاژ بەشێوەیەکی لێزانانە: کۆرییەکان پشت دەبەستن بە بەکارهێنانی ماكیاژ بە شێوەیەکی سادە، به‌م جۆره‌:
- چاو ڕەش کردن بە سادەیی بە قەڵەمێک.
- بەکارهێنانی مەسکارا و قەڵەم بۆ برۆ بۆ ڕێک خستنی شێوەی برۆ.
- بەکارهێنانی سەر ڕوومەتی پەمەیی. -بەکارهێنانی ڕەنگی سروشتی بۆ لێو.

ئەوەشت بیر نەچێ کە کۆرییەکان ماكیاژ بە شێوەیەکی سادە دەکەن ئەمەش شتێکی گرنگە بۆ گرنگی و بایەخدان بە پێست.

No comments: