بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: بۆچی خیانەت و تەلاق زۆربووە؟

2022-01-30

بۆچی خیانەت و تەلاق زۆربووە؟

 



بەداخەوە ئەگەرتەماشایەکی ئامارەکانی بارودخی وباری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگابکەین دەبینین ڕۆژ بەڕۆژ تەلاق 

وجیابوونەوە لە زیاد بوون ولەهەڵکشاندیە وهاوسەرگیریش کەم دەکات لە کۆمەڵگای  کوردەواریدا.

جاران ژیان زۆرلە ئێستا سادەتر وبێ کێشەتر بوو لەهەمان کاتدا کێشەی  خێزانەکان وریژەی تەلاق زۆر لەئێستا  کەمتربوو بەداخەوە هۆکارەکان زۆرن لەوانەش:-،

۱ -بەکارهێنانی مۆبایل وئەنترنێت وسۆسیامیدیا بەبێ سەروبەری وخۆنەپاراستنی لەحەرامەکانی

 ۲ - تێکەڵ وپێکەڵبوونی هەردوو ڕەگەزلە ناودام ودەزگا وبۆنەکان هۆکارن بۆ فەسادو بەدڕەوشتی.

۳ - نەمانی ڕێزوخۆشەویستی لەناو هەندێک لە خێزانەکاندا.

٤ - چاولێکەری کۆێرانەی ئەوڕوپا وکافران.

٥ - هەژاری وقات وقڕڕی ونەدانی مووچە.

٦ ــ  قوڕس کردن وگرانکردنی پڕۆسەی هاوسەرگیری وکرێچیاتی.

۷-- کۆچکردنی گەنجان بۆهەندەران ومانەوەی ڕێژەی زۆری کجان وپەروەردکردنی خراپ ودوور لەدین.

۸ - نەبوونی ونەمانی متمانەی گەنجان بۆ هاوسەرگیری.

۹ - ئاسای وئاسان بوونی تەڵاق ولێک جیابوونەوە

۱۰- شەوچەرەو شەو نەنوستن و مانەوە بەتەنهای ولەسەر فیسبوک وئەوانی دی.

ئێوەش دەتوانن لەکۆمێنت خاڵی زیاتر بنوسن....

لەگەڵ رێزم بۆ هەمووخێزانە پاک و گەنجە باشەکان،

 مخابن لەبەر ئەوهۆکارانە زۆر جار لە هەردوو رەگەز تووشی خیانەت وهەڵخەتان  لەوانەش ڕەنگە خێزانداریشیان تێدابێ بەهۆی سناپ و چات و قسەی لوس  خۆنمایش کردن بۆ یەکتر لەشەونیوەشەواندا .

بەداخەوە دەبێ ئەو جۆرەکەسە بزانێ کە وەفای بۆ هاوبەشی خۆی وسمعەی خێزانی   نەبێت واتە هاوسەرو ماڵ و مناڵ قوربانی نەفس و ئارزوەکانی دەکات،

 قەت،وەفای بۆ خۆی وکەسانی دیش نابێت ئەم جۆرانە زۆر سوک بن ئالۆزن، چونکە بەدەستی خۆیان  دەکەنە دیلی  نەفس و ئارازوەکانیان وهەمیشە چاولەدەرن و هەرکاتێک کە بۆی برەخسێت ئامادەیە هەموو شتێک بکاتە قوربانی نەفس ئارزوەکانی واتە کۆیلەی ئارەزوواتی خۆیەتی ودامێن پیس وسەرگەردانی هەردووجیهانە  ......

.دەزانن؟ ئافرەت هەبووە بەپیاوی خێزانداری گوتوە حەزدەکەم لەگەڵم بیت هەتا مێردەکەم بمرێ شووت پێبکەم!!!!😫😫.هتد

خاوەنی   ئەوجۆرە ناپاکیە هەمیشەلەدڵەڕاوکێدایە وچاوەڕوانی هەموو مەترسیەک دەکات و ڕۆژێکی هەردێت  لێی ئاشکرا دەبێت و سەدان تراژیدیای لەوجۆرانەمان بینیوە بیستوە.

    چارەسەریش تەنها هەرئەوەیە ئەوجۆرەکەسانە بەزووترین کات واز بهێنن وتۆبە بکەن وبگەڕێنەوەلای خواهەتا ئاشکرانەبوونە ، هەروەهاگەنجان زوو هاوسەرگیری بکەن خۆیان نەهێلنەوە بەڕەبەنی چونکە تەنهای هەربۆ خوا باشە..

پێغەمبەر د،خ دەفەرمووێ

ئەگەر خواغەزەب لەکەسیک بگرێ بە ئارەزووەکانی سەرقاڵی دەکات پەنابەخوا.

No comments: