بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام لەکارکەوتن

2024-03-05

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام لەکارکەوتن

 چەند خولەکێک لەمەوبەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کارکەوتن و بەکارهێنەران ناتوانن هەژمارەکانیان بەکاربهێنن.

ئەمڕۆ لە رێککەوتی 5ـی ئاداری 2024 هەردوو تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام  کە سەر بەکۆمپانیای مێتایە لەکارکەوتن، بەکارهێنەران کتوپڕ لە هەژمارەکانیان دەرکران و ناتوانن هەژمارەکانیان بەکاربهێنن.

ماڵپەری دەیلی مەیل رایگەیاند هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هیچ هەژمارێک تەنیا کێشە لە سێرڤەرەکان هەیە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ راگەیەندراوێک لەبارەی ئەو کێشەیە لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە بڵاونەکراوەتەوە

بەپێی ماڵپەڕی DownDetecter نزیکەی 360 هەزار ریپۆرت لەسەر وەستانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دراوە.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2024 پلاتفۆڕمی فەیسبووک 3.05 ملیار بەکارهێنەری چالاکی لە مانگێکدا و 2.09 ملیار بەکارهێنەری چالاکیش لە رۆژانە هەیە

بەپێی سه‌نته‌ری میدیای دیجتاڵی لە ساڵی 2023 رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ عێراق گه‌یشتووەته‌ 25.53 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر.

فه‌یسبووك، 17.95 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی له ‌عێراق هه‌یه‌، به‌راورد به ‌ساڵی 2022 900 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر كه‌می كردووه‌.

کۆمپانیای مێتا پێشووتر وەک کۆمپانیای فەیسبووک دەناسرا لە 28ـی تشرینی یەکەمی 2021ـەوە لەلاین مارک زۆکەربێرگی خاوەنییەوە گۆردرا و ئێستا یەکێکە لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمەریکا و جیهان لە پلاتفۆڕمەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام، ماسنجەر، واتس ئەپ و سرێدز پێکهاتووە.
هاوکات کۆمپانیای مێتا لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمازۆن، ئەلفەبێت، ئەپڵ و مایکرۆسۆف لە ریزی کۆمپانیا گەورەکانە کە زۆرترین قازانجەکانی لە رێگەی ریکلامەوە بەدەست دەهێنێت.

-ماسنجه‌ری، 15.10 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه‌، به‌راورد به‌ساڵی 2022، ملیۆنێك و 100 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ستداوه‌.

-ئینستاگرام، 14 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه‌، به‌ به‌راورد به ‌ساڵی 2022 ملیۆنێك و نیو به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ست داوه‌.


No comments: