بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: به‌م ڕێکارە سرووشتییه‌ له‌که‌ی زەرد له‌سه‌ر ددانت لابه‌رە

2016-03-14

به‌م ڕێکارە سرووشتییه‌ له‌که‌ی زەرد له‌سه‌ر ددانت لابه‌رە


ئەو کەسانەی ددانیان سپی نییە، یان لەکەی زەردی پێوەیە، چەندان ڕێگە دەگرنە بەر بۆ ئەوەی دووبارە دانەکانیان سپی بکەنەوە.
 
بۆ لادانی لەکەی زەرد لەسەر ددانەکان، ڕێکارێکی ئاسان ھەیە، کە تەنیا پێویستت بە توێکڵی پرتەقاڵە، بە بەکارھێنانی دەتوانی لەکە زەردەکان بە شێوەیەکی زۆر باش لەسەر ددانەکانت لابەری.

بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ڕێکارە، سەرەتا توێکڵی پرتەقاڵێک بھێنە، ئینجا بۆ ماوەیەک توێکڵەکە لە ھەموو ددانەکانت بخشێنە، لە کۆتاییشدا نێو دەمت بە ئاو بشۆ.

کاتێک ئەم ڕێکارە تەواو دەکەیت، بەھۆی توێکڵی پرتەقاڵەکە، ھەست بە تامێکی ناخۆش دەکەیت، بەڵام بە ئەنجامدانی چەند جارێک لەم ڕێکارە سرووشتییە، سوودێکی زۆر بەدەست دەھێنیت و ددانەکانت لە لەکەی زەرد خاوێن دەبێتەوە.

No comments: