وروژاندنی گۆی مه‌مكه‌كان ده‌بێته هۆی چی؟
ئایا مه‌مكه‌كان وروژێنه‌ری سێكسین؟… دكتۆر عادل حوسێن
شوێنه وروژێنه‌ره‌كان Erogenous Zones) (ئه‌و شوێنانه‌ن له له‌شدا كه به به‌ركه‌وتن و گرتن ده‌بنه ئه‌گه‌ری وروژانی سێكسی. جگه له ئه‌ندامه سێكسیه‌كان، شوێنه وروژێنه‌ره‌كان له هه‌موو كه‌سێكدا وه‌كو یه‌ك نین، هه‌ندێك ئافره‌ت له‌كاتی سێكسكردندا حه‌ز ده‌كه‌ن كه مه‌مكیان له‌مس بكرێ، هه‌ندێك كه‌س مل، سك، پشت، رانه‌كان، سمت، پێیه‌كان... هتد. كه‌واته ئه‌م شوێنانه زۆر تایبه‌تن به هه‌ر كه‌سێكه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به توێكاریه‌وه نیه. هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن كه هه‌موو له‌شیان شوێنی وروژێنه‌رن. له راستیدا ئه‌مه پێسته كه هه‌ستی به‌ركه‌وتن و گرتن و ساردی و گه‌رمی و نه‌رم و ره‌قی و فشاردان و هه‌ستی ئازار بۆ مرۆڤ ده‌گوازێته‌وه. ئاره‌زووكردن یان چێژ وه‌رگرتن له له‌مسی پێست وا ده‌كات كه له له‌شدا هۆرمونی ئۆكسیتۆسین Oxytocin) (ده‌ربدرێته ناو خوێن، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئافره‌ت هه‌ست به خۆشی بكات. پاشان ئه‌وه مێشكه كه وامان لێده‌كات هه‌ست به وروژانی سێكسی بكه‌ین به پشت به‌ستن به ده‌وروبه‌ره‌وه. له‌مس و گرتنی پێست به ته‌نیا وروژانی سێكسی نابه‌خشێت به‌بێ هۆكاری تر.
شوێنه وروژێنه‌ره‌كان Erogenous Zones) (ئه‌و شوێنانه‌ن له له‌شدا كه به به‌ركه‌وتن و گرتن ده‌بنه ئه‌گه‌ری وروژانی سێكسی. جگه له ئه‌ندامه سێكسیه‌كان، شوێنه وروژێنه‌ره‌كان له هه‌موو كه‌سێكدا وه‌كو یه‌ك نین، هه‌ندێك ئافره‌ت له‌كاتی سێكسكردندا حه‌ز ده‌كه‌ن كه مه‌مكیان له‌مس بكرێ، هه‌ندێك كه‌س مل، سك، پشت، رانه‌كان، سمت، پێیه‌كان... هتد. كه‌واته ئه‌م شوێنانه زۆر تایبه‌تن به هه‌ر كه‌سێكه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به توێكاریه‌وه نیه. هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن كه هه‌موو له‌شیان شوێنی وروژێنه‌رن. له راستیدا ئه‌مه پێسته كه هه‌ستی به‌ركه‌وتن و گرتن و ساردی و گه‌رمی و نه‌رم و ره‌قی و فشاردان و هه‌ستی ئازار بۆ مرۆڤ ده‌گوازێته‌وه. ئاره‌زووكردن یان چێژ وه‌رگرتن له له‌مسی پێست وا ده‌كات كه له له‌شدا هۆرمونی ئۆكسیتۆسین Oxytocin) (ده‌ربدرێته ناو خوێن، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئافره‌ت هه‌ست به خۆشی بكات. پاشان ئه‌وه مێشكه كه وامان لێده‌كات هه‌ست به وروژانی سێكسی بكه‌ین به پشت به‌ستن به ده‌وروبه‌ره‌وه. له‌مس و گرتنی پێست به ته‌نیا وروژانی سێكسی نابه‌خشێت به‌بێ هۆكاری تر.
كه‌واته له‌وانه‌یه مه‌مكه‌كان وروژێنه‌ر بن بۆ هه‌ندێك كه‌س هه‌ر وه‌كو مل، رانه‌كان، كه‌رش، گوێه‌كان، سمت... هتد كه‌چی بۆ هه‌ندێك كه‌سی دیكه وروژێنه‌ر نه‌بن. كه‌واته دووباره ده‌ڵێین كه ئه‌م شوێنانه زۆر تایبه‌تن به تاكه كه‌س. بێگومان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر تایبه‌ته به جووت (كه‌پڵ) یان به دوو هاوسه‌ر كه كام شوێنی له‌شی یه‌كتری له‌مس ده‌كه‌ن یان ده‌گرن و ده‌گوشن. من هیواخوازم كه دڵت هه‌مووشوێنێكی ئه‌و كه‌سه‌ی بوێ كه خۆشت ده‌وێت.
ئایا مه‌مكه‌كان ئه‌ندامی سێكسین له‌و كاته‌ی كه به گه‌مه له‌گه‌ڵ گۆیه‌كاندا گه‌لێك ئافره‌ت ده‌وروژێن؟
ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نیه كه نزیكه‌ی هه‌موو ئافره‌تان به هاندان و گه‌مه له‌گه‌ڵ گۆی مه‌مكه‌كاندا له لایه‌نی سێكسیه‌وه ده‌وروژێن، بۆیه ده‌كرێ بڵێین كه مه‌مكه‌كان جگه له شیردان فرمانێكی سێكسیشیان هه‌یه. ئافره‌تان پێیه‌وه ده‌وروژێن و گه‌رم ده‌بن، به له‌مسی مه‌مكه‌كان ـ ماچكردن و لێستنه‌وه‌ی مه‌مكه‌كان، گرتنیان و گوشینیان، به تایبه‌تی گۆ و رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌وری Areola&Nipples) (. گه‌لێك پیاو ته‌نها به پیشاندان و رووتكردنه‌وه‌ی مه‌مكه‌كانه‌وه ده‌وروژێن. جا ئایا ده‌كرێ كه مه‌مكه‌كان به ئه‌ندامی سێكسی دابنێین چونكه فرمانێكی سێكسی ده‌بینن؟ زۆر ئافره‌ت ته‌نها به وروژاندنی گۆی مه‌مكه‌كانه‌وه ده‌گه‌ن به ئۆرگازم، كه‌واته چۆن به‌شه‌كانی تری له‌ش فرمانی جۆراوجۆریان هه‌یه، مه‌مكه‌كانیش ئاوا. گۆی مه‌مكه‌كان زۆر هه‌ستیارن، ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆتایی ده‌ماریان تێدایه، بۆیه ده‌ست لێدانی ته‌واو له‌كاتی دیاریكراودا (كه سێكس له گۆڕێیه) وروژانی ته‌واو دروست ده‌كات تا راده‌ی گه‌یشتن به ئۆرگازم له هه‌ندێك ئافره‌تدا، ئه‌مه بۆچی؟ وه‌ڵام: زۆر به ئاسانی چونكه مه‌سه‌له‌ی سێكس له مێشكدایه، جا ئه‌گه‌ر گۆی مه‌مك وروژێنه‌ر بێت یان نا (بۆ هه‌ندێك كه‌س یان بۆ هه‌موو كه‌س) ئه‌وا په‌یوه‌سته به سروشت و حه‌زی ئافره‌ته‌كه. ئه‌گه‌ر سێكس له گۆڕێ بوو، ئافره‌ته‌كه‌ش بڕوای وابوو كه گۆی مه‌مك وروژێنه‌ره و به‌شێكه له سێكس، ئه‌وسا هاندان و گه‌مه‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ گۆیه‌كاندا وروژێنه‌ر ده‌بێت، به‌مه‌وه ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسینیش ئه‌م هه‌سته چڕتر و خۆشتر ده‌كات.
وروژاندنی گۆی مه‌مكه‌كان ده‌بێته ئه‌گه‌ری ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین كه به‌رپرسه له دابه‌زاندنی شیر له مه‌مكه‌كاندا له پاش شیردان به منداڵ، واته ئۆكسیتۆسین هانی لێشاوی شیر له ناو مه‌مكه‌كاندا ده‌دات. هه‌روه‌ها گرژبوونه‌وه‌ی منداڵدان له كاتی منداڵبووندا به هۆی بڕی زۆری ئه‌م هۆرمۆنه‌وه ده‌بێت (زۆر جار جۆری تایبه‌تی ئه‌م هۆرمۆنه به شێوه‌ی ده‌رمان به‌كاردێ به مه‌به‌ستی دروستكردنی گرژبوونی یان ژانی ده‌ستكرد) . هه‌روه‌ها هه‌ندێك جۆری تایبه‌تی له‌مسی به‌شه‌كانی تری له‌ش (هه‌ر به‌شێك) ده‌بێته ئه‌گه‌ری ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین، به تایبه‌تی له‌مسی دۆستانه وه‌كو: تۆقه‌كردن، مه‌ساج، له‌باوه‌شگرتنی دۆستانه، خوراندن و گه‌مه له‌گه‌ڵ پێستی سه‌ردا، گرتنه‌كانی نێوان دوو خۆشه‌ویست، جا گرتنی دۆستانه و (مه‌حه‌به‌ت) وا له له‌شی ئافره‌ت ده‌كات كه هۆرمۆنه‌كه ده‌ربدات. ئه‌م هۆرمۆنه وات لێده‌كات كه هه‌ست به خۆشی بكه‌یت و هه‌ست به دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه بكه‌یت كه له‌مسی تۆی كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌م هۆرمۆنه یارمه‌تی دایك ده‌دات كه هه‌ست به خۆشه‌ویستی بكات به‌رانبه‌ر به منداڵه‌كه‌ی هه‌ر كه منداڵه‌كه‌ی مه‌مكه‌كانی ده‌مژێت. به مانایه‌كی دیكه ئه‌م هۆرمۆنه بۆند به‌هێز ده‌كات. به‌م هۆرمۆنه ده‌گوترێ هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی یان هۆرمۆنی له‌باوه‌شگرتن Cuddle Hormone) (، كه له له‌شی ئافره‌تدا ده‌رده‌درێت له ئه‌نجامی هه‌موو جۆره‌كانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی مرۆڤه‌وه.
كه‌واته وروژاندنی گۆی مه‌مكه‌كان هانی ده‌ردانی ئۆكسیتۆسین ده‌دات كه به (هۆرمۆنی له‌باوه‌شگرتن) ناسراوه. به‌ڵام ته‌نها مێشك واده‌كات ئافره‌ت هه‌ست بكات كه له لایه‌نی سێكسیه‌وه وروژاوه، نه‌ك گۆی مه‌مكه‌كان له خۆیانه‌وه. ئه‌گینا ئافره‌ت له‌كاتی منداڵبووندا له لایه‌نی سێكسیه‌وه ده‌وروژا كه رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌م هۆرمۆنه له خوێنی‌دا ده‌سووڕێته‌وه له‌و كاته‌ی كه ئازاره‌كانی منداڵبوون له‌وپه‌ڕی تیژیدان. هه‌روه‌ها له كاتی شیرداندا، منداڵ كه گۆی مه‌مكه‌كان ده‌مژێ ئه‌مه ده‌بێته هۆی ده‌ردانی ئۆكسیتۆسین له ناو له‌شی ئافره‌تدا كه‌چی له‌م باره‌دا هه‌رگیز هه‌ستی سێكسی ئافره‌ت نابزوێ.
زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه مرۆڤی ته‌واو توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ته‌نیا به توانای مێشكه‌وه بوروژێت. مێشك گه‌وره‌ترین و گرنگترین ئه‌ندامی وروژانی سێكسیه كه مرۆڤ هه‌یه‌تی. هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین زیاتر یارمه‌تی ئافره‌ت ده‌دات كه خه‌ڵكی خۆش بوێت و خه‌ڵك ئه‌ویان خۆش بوێت.
هه‌موو به‌شه‌كانی تری له‌ش ده‌كرێ وه‌كو مه‌مكه‌كان وروژێنه‌ر بن له كات و ساتی جیاواز و شوێنی جیاوازدا.
وابه‌ستن ته‌نیا به مه‌مكه‌كان له جیهانی مۆدێرنی رۆژئاوادا ته‌نها شتێكی كلتوریه نه‌ك فسیۆلۆژی.
هۆكاره‌كانی ئاسه‌واره‌كانی گورجبوون Stretch Marks) (له سه‌ر مه‌مكه‌كاندا په‌یدا ده‌بن له ئه‌نجامی گۆڕان له ریشاڵه لاستیكیه‌كانی پێست. له هه‌موو كه‌سێكدا رووناده‌ن. هه‌ندێك ئافره‌ت ئاماده‌باشیان هه‌یه كه له كاتی سكپڕی و زیادبوونی كێشی له‌ش تووشی ببن، هه‌ندێك ئافره‌تی تر (كه ژماره‌یان زۆر نیه) ئه‌م ئاماده‌باشیه‌یان نیه، هه‌ندێك كه‌س به توندی قێز له‌م ئاسه‌وارانه ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌سه‌له‌كه له كاتی وروژان و كاردانه‌وه‌ی سێكسی‌دا به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێ و كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤ ده‌كاته سه‌ر لایه‌نی سێكسی. زۆر جاریش خودی ئافره‌ته‌كه هه‌ست به ناڕحه‌تی ده‌كات له به‌رانبه‌ر پیاوه‌كه‌یدا و وابیرده‌كاته‌وه كه چیتر پیاوه‌كه‌ی به شێوه و گرتنی مه‌مكه‌كانیه‌وه ناوروژێت و چێّژی ته‌واوی سێكسی وه‌رناگرێت.
No comments:
Post a Comment