بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: لەیەکەم دیداردا ئەم ٥ پرسیارە مەکەن

2016-03-06

لەیەکەم دیداردا ئەم ٥ پرسیارە مەکەن


رۆژانی یەکەمی یەکتر ناسین لەنێوانی کچان و کوڕاندا وادەکات کاریگەری ھەبێ لەسەر ئایندە، رەنگە زۆربەی گەنجان رووبەروی گرفت  و ھەڵەی بێ مەبەست ببنەوە لەگفتوگۆکانیاندا کەوادەکات یەکەمین دیداریان ببێتە دوایین دیدار بەھۆی ئەم پێنج ھەڵەیەوە کەکاریگەری لەسەر لایەنی ئەرێنی کەسەکان دروست دەکات.
١.    پێشتر ھیچ پەیوەندییەکت ھەبووە؟ ئەمەش پرسیارێکە ھەرگیز ژیرەکان نایکەن و دەرەنجامەکەش رەنگە بەخراپ بکەوێتەوە چونکە لەیەکەم دیدارت دا بەشوێن رابردووی ئەو خانمەدا دەگەرێیت ئەمەش بەروانگەی کچەکە متمانە نەبوونتە بەخۆت یان ئاماژەیەکە بۆ ئاڵۆزی کەسایەتیت کەوادەکات کچەکە لێت دوورکەوێتەوە. 
٢.    لەکارەکەت چەندت دەست دەکەوێت ؟ ئەمەش ھاوسەنگی سۆزداری ھەردووکتان تێک دەدات و نیگەرانی و گومان لای کچەکە دروست دەکات کەبۆچی ئەوەت پرسیوە و بەکەسێکت دەزانێ کەھەوڵی بەرژەوەندییەک دەدەیت نەک خۆشەویستی راستەقینە.
٣.    حەزت لەھاوسەرێتی پێشوەختە؟ ئەمەش پرسیارێکی سەیرە بۆ خانمان کەناتوانن وەڵامێکی راشکاوانەی بدەنەوە و ئەمەش بەوە تێدەگەن کەدەتەوێ شەرمەزاری بکەیت و چەند نھێنییەکی بزانیت لەرێی ئەم جۆرە پرسیارانەوە.
٤.    ئەو کەسە کێیە لەوێنەکەدا لەتەنیشتتەوە؟ ئەمەش پرسیارێکە زۆر زووە بکرێت بۆ ئێوە کەرەنگە کەسایەتییەکەت بخاتە ژێر گومانەوە بۆیە لەجیاتی ئەوە لەیەکەم دیداردا مەچۆرە بابەتەکانی پەیوەست بەژیانییەوە تەنیا بەگوزارشتی (جوانە) خۆت لەدۆخەکە دەرباز بکە.
٥.    تەمەنت چەندە؟ ئەمەش گرفتت بۆ دروست دەکات چونکە زۆربەی خانمان نایانەوێ سەرەتا تەمەنی راستەقینەیان ئاشکرا بکەن ئەگەر زۆر گەنجیش بن، نابێ راستەوخۆ ئەو پرسیارە بکەیت، دەتوانیت لەرێی پرسیاری ترەوە بۆ نمونە کەی زانکۆت تەواو کرد ؟ دەتوانیت ئەو ماوەیەی پێ بەڕێ بکەیت.

No comments: