بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: سووده‌كانی خواردنی رەشکە و هەنگوین

2016-03-05

سووده‌كانی خواردنی رەشکە و هەنگوین


1-سەرەکیترین تایبەتمەندی رەشکە، بەرگری لەش بەهێز دەکات. 2-بۆ چارەسەری هەڵامەت بەسوودە. 3-کاریگەرە بۆ چارەسەری تا بەڵغەمیەکان. 4-میزهێنەرە و بۆ پیاوانی تووش بوو بە نەخۆشی پڕۆستان، هەوکردنی میزەڕۆ چارەسەر دەکات. 5-بۆ ئازاری سەر بەتایبەتی بۆ ئەو ئازارەی لە ئەنجامی خەمۆکیەوە تووش دەبیت. 6-مەساج کردنی پێست بەو تێکەڵەیە زیپکە چارەسەر دەکات، بەتایبەتی زیپکە بەڵغەمیەکان، بێ هەوکردن ، لەژێر پێستن و رەقن، بەڵام ئاگادربە بەکارهێنانی ئەم تێکەڵەیە بۆ زیپکەی سوور و پڕ هەوکردن ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و پێستتان خراپتر دەبێت. 7-کاریگەریەکی باشی لەسەر کرداری هەرس هەیە و کرمی ریخۆڵە لەناو دەبات. 8-غازاتی گەدە و ئازارەکانی ناهێڵێت. 9-بۆ بەرگری و چارەسەری برینی گەدە باشە. 10-چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست و پەڵە دەکات. 11-دەتوانێت بەردی گورچیلە و میزەڵدان لەناو ببات. 12-لە کۆتایی دووگیانیدا، کاریگەرە لەسەر کەمکردنەوە ئازاری منداڵبوون، بەڵام دەبێت بە پێی رێنماییەکانی پزیشک بێت. 13-شیری دایکانی شیردەر زیاتر دەکات. 14-بەرگری لە تووشبوون بە نەخۆشیە قورسەکانی وەک شێرپەنجە دەکات، چونکە کاریگەریەکەی تا ماوەیەکی زۆر لە جەستەدا دەمێنێتەوە. 15-کاریگەریە خراپەکانی دەرمانە کیمیاویەکان لەسەر گورچیلەکان کەم دەکاتەوە. 16-لەگەڵ سروشتی گەرمدا، زۆر وزەبەخشە و دەبێتە هۆی لابردنی خەمۆکی. 17-خواردنی یەک کەوچک لە زەیتی رەشکە و هەنگوین بە یەکسانی، دەبێتە هۆی چارەسەری دڵەڕاوکێ و لێدانی زیادەی دڵ و هێورکردنەوەی لێدانەکانی دڵ. 18-رەشکە ناوکێکە کە لە لەشتدا دژە هیستامین دروست دەکات، هەر بۆیە بۆ چارەسەری هەستیاری و رەبۆ زۆر بەسوودە. 19-ئارەزووی سێکسی بە شێوەیەکی سروشتی زیاد دەکات. 20-زۆرکردنی ژمارەی سپێرمەکان و چارەسەرکردنی نەزۆکی کە بە هۆی کەمی سپێرمەوە دروست دەبێت.

No comments: