پەیامێك بۆ كار بەدەستانی ئێستا و داهاتوو
بە ڕێزی خوێنەر , هەر بابەتێك سودی خۆی هەیە گەر تەواو بیخوێنیتەوە بۆیە داوات لێدەكەم تا كۆتایی ئەم بابەتە لەگەڵم بە تا سوود لە بابەتەكە وەر بگری
ئەگێڕنەوە پاشایەك هەبوو ماوەی چەند ساڵێك پاشایەتیی خۆی لە ناو كۆچكی پاشایەتی بەسەر دەبرد بێ ئەوەی ڕۆژێك بچێت بۆ ناو خەڵكی كەم دەرامەت چونكە وەزیرەكانی بە پاشایان دەگوت لەو كاتەی تۆ بویتی بە پاشا تێكڕای خەڵك لە ژیانێكی باشدا دەژین پاشاش كەسێكی خۆشباوەر ِ بوو كاتێك گوێی لەم قەسانە دەبوو زۆر دڵخۆش دەبوو بەڵام خەڵكی كەمدەرامەت بەپێچەوانەی گوتەكانی وەزیر ژیانیان بەسەر دەبرد بۆیە تێكڕای هەژارەكان دووعایان لە پاشا دەكرد تا ڕۆژێك پاشا خەونێكی بینی لە خەونیدا بینی وا لە ڕۆژی حەق و حسابە بە هەزاران خەڵك لەبەر دەمیدا ڕاوەستانە بۆ وەرگرتنەوەی حەقی خۆیان بە دەنگێكی بەرز پێیان دەگوت : ئێمە لەسەر دونیا توانای دەسەڵاتی تۆمان نەبوو بەڵام ئێستا تۆ بێدەسەڵاتی ئێمە دەسەڵاتمان هەیە كاتی ئەوە هاتووە حەق و حسابی خۆمان لەگەڵ تۆدا بەكەین پاشا بینی هەر نەفەرو دارێك وا لە دەستیتی هاتوون بۆ وەرگرتنەوەی حەقی خۆیان دەیانگوت تۆ ئێمەت زۆر ئەشكەنجەداوە بەدار لەسەر دوونیا ئەمڕۆ كاتی ئەوە هاتووە ئێمە تۆ ئەشكەنجە بدەین تێكڕای خەڵك بۆی هاتن پاشا لەو كاتە بە خەبەر بۆوە
گوتی : ئەی خوایە من دەبێ چیم كردبێت تا خەڵك بەم شێوەیە داوای حەق لەمن بەكەنەوە من بەقسەی وەزیرەكانم تا ئێستا باشترین پاشای وڵاتم .پاشا هەر بەم شەوە درنگە جلی هەژاریی لەبەر كرد و چوو بۆ ناو خەلكی هەژار, بینی درەنگی شەوە بەلام كەس نەخەوتووە .گوتی: بۆ ئێوە نەخەوتوون؟ گوتیان: بۆ لە ئێمە ئەپرسی بڕۆ لە پاشای ولات بپرسە سێ ڕۆژ جارێك ئازووقە ئەدات بە ئێمە ئێمەش لەبرسانا خەومان نایەت كە پاشا گوێبیستی ئەمە بوو لە شوێن خۆی كەوت گوتی: ئەی خوایە من چ زولمێكم لەم خەلكە هەژارە كردیە گەڕایەوە كۆشكی پاشایەتی تا بووە بەیانی خەوی لێنەكەوت كاتێ
بووە بەیانی خەڵكی ئاوایی كۆ كردەوە ووتی پێش ئەوەی ئەو ڕۆژە بەسەرم دابێت وەرن ئێستا حەقی خۆتان بكەنەوە خەڵك لێیان پرسی كامە ڕۆژ پاشامان خۆش بی؟ ئەویش گوتی : ڕۆژی حەق و حیساب گوتی من زلمێكی زۆر گەورەم لە ئێوە كرووە كە ئەم وەزیرە دڕندانەم كردیە بە بەرپرسی ئێوە لە هەمووان دڕندەتریش منم چونكە من بە ئێوەوە پاشام ئەگەر ئێوە نەبن من چیم؟ بۆیە خۆم بە زالمَترین پاشای سەر ئەم زەمینە دەزانم چونكە یەك ڕۆژ نەهاتمە ناو خەڵكە زولملێكراوەكەم بۆ ئەوەی بزانم خەڵك لە چ حالێكدا دەژی بۆیە ئەم قسەیە دەكەم بۆ ئەوەی ببێتە پەند بۆ پاشایەكانی دوای من بۆ ئەوەی خۆیان لە ناو كۆشك جێگیر نەكەن بەقسەی وەزیرەكانیان بێ ئەوەی حاڵی خەڵكە هەژارەكەیان بزانن ...
نووسهری بابهت / میعاد گۆران
No comments:
Post a Comment